lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

ڕژێمی ئاخوندی و ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی سزای سێدارە

ڕژێمی ئاخوندی و ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی سزای سێدارە

   

 

لە ساڵی ٢٠ ٠ ٢، رێکخراوی لێبووردنی جیهانی و یەکێتی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی سزای سێدارە ڕۆژی ١٠  ی ئۆکتۆبەریان وەک ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی سزای سێدارە ناساند.

بەپێی ڕاپۆرتی رێکخراوی لێبووردنی جیهانی تاکو ئێستا ١٤٢ وڵات سزای سێدارەی تێدا هەڵوەشێندراوەتەوە یاخود سزای سێدارەیان تێدا جێبەجێ ناکرێت.

بەداخەوە لە ئێراندا لەگەڵ ڕەخنەی زۆر و داوای رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنی و رێکخراوی لێبووردنی جیهانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارە، بەڵام کوشتار و سزای سێدارەی زیندانیانی سیاسی و رۆژنامەوانان و لاوان و منداڵان و ئافرەتان بەردەوامی هەیە.

ئەمساڵیش لەگەڵ نزیک بوونەوەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی سزای سێدارە، ناوەندی پارێزگاری مافی مرۆڤ لە ئێران و ڕێکخراوی ڕاگەیاندکارانی بێسنوور دوایان لە دەسەڵاتدارانی رژێمی ئێران کرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارە و لەوانەشدا سزای سێدارەی زیندانیانی ڕادەربڕین.

وە دوو رێکخراوەکە لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند کە یاسای سزادانی ئێران، سزای سێدارە بۆ ژمارەیەکی زۆری تاوان جێبەجێ دەکات لەوانەش لەسێدارەدانی ڕەخنەگران و ڕاگەیاندکاران.

هەروەها رایانگەیاند کە رژێمی ئێران لەماوەی ٢٠  ساڵی رابردوودا سزای سێدارەی بۆ دەیان ڕاگەیاندکار و هاوڵاتیان و نوسەران سەپاندووە و ڕژێمی ئێران زۆرترین سزای لە سێدارەدانی ڕاگەیاندکارانی لە ماوەی ٥٠  ساڵی رابردوودا جێبەجێ کردووە.

هەروەها یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ مافی مرۆڤ لە راپۆرتێکیدا رایگەیاند، لە سێدارەدان لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسا لە ئێران "پەڵەیەکی شەرمەزارییە کە وون نابێت" لە مێژووی مافی مرۆڤ لە ئێران.

وە یەکێتییەکە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا کە لە ٦٠  پەڕ پێکهاتبوو بە ناوی "لێخۆشبوون بۆ هیچ کەسێک نییە" ، ئاماژەی بە زۆر بەکارهێنانی سزای سێدارەی لە ئێران بە پێشێل کردنی مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ ناو برد.

بەپێی راپۆرتەکە، تەنها لە ساڵی ٢٠ ١٩ بەلانی کەم ٢٥١ کەس لە سێدارە دراون و تەنها لە نۆ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠ ٢٠  زیاتر لە ١٩٠  کەس لە سێدارە دراون و راپۆرتەکە لە سێدارەدانی منداڵان و ئافرەتانی لە ئێران شەرمەزارکرد.

شایەنی باسکردنە کە ئێران دووەم وڵاتە دوای چین بۆ زۆری ژمارەی لە سێدارەدان و لەو کەمینە وڵاتانەیە کە سزای سێدارە بەسەر مێرمنداڵ و منداڵانی خوار ١٨ دەسەپێنێت.

ئەمە لە حاڵێکدا ئەگەر ژمارەی دانیشتووانی ئێران بەراورد بە وڵاتی چین بکرێت، ئەوا ئێران یەکەم وڵاتە بۆ زۆری ژمارەی لە سێدارەدراوان.

بەداخەوە ڕژێمی ئاخوندی ئێران هیچ ڕێزێک بۆ داواکاری خەڵکی کوردستان و ئێران و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دانانێت و بێڕێزی و پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوامە و لە چەند هەفتەی ڕابردوودا و لەگەڵ ڕەخنەی زۆر و فشاری بەردەوامی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، زۆرانبازی کورد نەوید ئەفشاری لە سێدارەدا و تووڕەبوون و ناڕەزایی زۆری خەڵکی بەدواداهات. وە پارێزەرەکانی ئاماژەیان بە زۆری کەم و کووڕی لە کەیسەکەیدا کرد و هەروەها باس لە ئەشکەنجەدانی کرا لە کاتی لێپێچینەوەدا.

رێکخراوی لێبووردنی جیهانی لە راپۆرتێکدا کە لە مانگی یولای ٢٠ ٢٠  بەناوی "ئێران: لە سێدارەدانی کوردەکان و زیادبوونی سزای سێدارە وەک ئامرازێک بۆ سەرکووتکردن" رایگەیاند: دوای لە سێدارەدانی دوو زیندانی کورد لە ١٣ جولای ٢٠ ٢٠  لە زیندانی ئورمیە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ترسێکی زۆر هەیە لە زیادبوونی ژمارەی سزای لە سێدارەدان دژ بە ناڕازیان و دژبەرانی ڕژێمی ئاخوندی و ئەندامانی نەتەوە کەمینەکان لە ئێران.

راپۆرتەکە دەڵێت، دوای ئەوەی دیاکۆ رەسوڵ زادە و سابیر شێخ عبداللە دوای دانپێدانانیان لەژێر ئەشکەنجە و لەگەڵ بوونی بەڵگەی حاشاهەڵنەگر بۆ بێتاوانیان، لە ساڵی ٢٠ ١٥ سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرا.

هەروەها رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بە پێی ئامارێک رایگەیاند:

لە سەرەتای ٢٠ ١٦ هەتا ١٠ ی ئۆکتۆبر ٢٠ ٢٠ ، لانیکەم حوکمی سێدارەی ٣٩١ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.

لەو ماوەیەدا و بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لانیکەم پێنج تۆمەتبار لە کاتێکدا کە تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە تووشی تاوان بوون لە بەندیخانەکانی کوردستان لەسێدارە دراون کە ناوەکانیان بە شێوەی خوارەوەیەØ› زەینەب سکانوەند لە بەندیخانەی ئورمیە، فەرهاد ئەکبەری لە بەندیخانەی ئیلام، حەمید ئەوسەتی لە بەندیخانەی کرماشان، ئەمین محەمەد پوور لەبەندیخانەی ئورمیە و شایان سەعیدپوور لە بەندیخانەی سەقز لەسێدارە دراون.

رژێمی ئاخوندی ئێران تاکو ئێستا واژووی لەسەر پرۆتۆکۆلی نێودەوڵەتی تایبەت بە مافە مەدەنی و سیاسیەکان نەکردووە، کە دوا بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارە دەکات، و ڕژێمی ئاخوندی بەردەوام دژ بە بڕیارە یەک لە دوای یەکەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگ دەدات کە داوای پەسەندکردنی بڕیارێکی یاسایی دەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لە سێدارەدان


4 ساڵ و 7 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕژێمی ئاخوندی و ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی سزای سێدارە

ڕژێمی ئاخوندی و ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی سزای سێدارە


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر