هەژارى و نەبوونى ئازادى و گوشارى زۆرى کۆمەڵایەتى و سیاسى و بێکارى، هۆکارى بەرزی رێژەی خۆکوشتنە لە ژێر دەسەڵاتی ڕژیمی ئاخوندی!
ڕێکخراوی مافى مرۆڤى هەنگاو بڵاوى کردەوە:
لە ماوە مانگى ڕەزبەر، بەلانى کەمەوە ١٢ هاووڵاتى کورد لە شارە جیاوازەکانى ڕۆژهەڵات خۆیان کووشتووە کە پێنجیان لە خوارەوەى ١٨ ساڵن!
ï۸ نێر و مێ:
ï۸ لەو ١٢ کەسە، شەشیان پیاون و شەشیان ژنن!
لەو پێنج کەشەى کە لە خوارەوەى ١٨ ساڵن، چواریان کچن و یەکێکیان کوڕە!
ï۸ جیاکارى لەسەر بنەماى پارێزگا:
ï۸ پارێزگاى ئیلام: ٣ کەس (٢ ژن و پیاوێک)
ï۸ پارێزگاى کرماشان: ١ کەس (پیاو)
ï۸ پارێزگاى سنە: ٥ کەس (٢ ژن و ٣ پیاو)
ï۸ پارێزگاى ورمێ: ٣ کەس (٢ ژن و ١ پیاو)
خۆکوشتنى هاووڵاتییەکى شنۆیی لەبەر هەژارى!
جەماڵ دوورباش ـى کوڕى مەحمود تەمەن ٣٨ ساڵ و دانیشتووى کانى باغى پیرانشار، دوێنێ لە باغەکانی ئاسناوێی شاری شنۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
جەمال هەفتەیەک بوو کە دیار نەمابوو و بنەماڵەکەى هەژارن و خۆشى بۆ دەستکەوتنى پارە چووبووە شنۆ بۆ شوانى!
بە پێى ئامارى ناوەندى مافەکانى مرۆڤ لە کوردستانى ئێران، لە مانگى ڕابردوودا نزیکەى ٩١ هاووڵاتى بە هۆى هەژارییەوە لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان کۆتاییان بە ژیانى خۆیان هێناوە!
برینداربوونى دوو کۆڵبەر لە بانە و پیرانشار
ناوەندى مافەکانى مرۆڤ لە کوردستانى ئێران بڵاوى کردەوە: هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیمی ئاخوندی ئێڕان لە بەرزاییەکانی قەندیلی بەری لای پیرانشار تەقە لە دەستەیەک کۆڵبەر دەکەن کە لەم نێوە کۆڵبەرێک بەناوی حەمید ئەحمەدی فیشەکی بەردەکەوێ و بریندار دەبێ.
ï۸ هەر دوێنێ هێزەکانی ڕژیمی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کرد و لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی باست محەممەدی خەڵکی ئاوایی نەننوور سەر بە شاری بانە فیشەک بە ڕانی کەوتووە و بە توندی بریندار بووە.
خراپی باروودۆخی ڕێگاکان، هۆکاری کوشتنی هاوڵاتیانی کوردستانی ئێرانە.
ï۸لە رێگانی سنە ـ مریوان نەزیک شۆیشە، بەهۆی بەیەکدادان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانى پەیکان و سایپا، دوو کەس گیانیان لەدەست دا و دوو کەس دیکەیش بریندار بوون.
دوو گیانلەدەستدراوەکان بریتین لە: عوسمان جۆکار ـ خەڵکی ئاوای بەزان ـى سەر بە ناوچەی شۆیشە
دەستبەسەرکردنى باوکێکى شنۆیی لەبەر کوڕە پێشمەرگەکەى!
ڕێکخراوی مافى مرۆڤى هەنگاو بڵاوى کردەوە: فاروق عەزیزى تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکى گوندى بیمەزرتەى شنۆ، لە لایەن ئیتلاعاتى ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە هۆکارى دەستبەسەرکردنەکەیش، بوونى کوڕێکى پێشمەرگەیەتى لە نێو یەکێک لە حزبە کوردییەکان!
دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەکی خەڵکی مەریوان لە لایەن ئیتلاعاتی ئەو شارە
ڕۆژی سێشەممە،٦ی گەڵاڕێزانی ١٣٩٩ هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیمی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتیەکی مەریوانی بەناوی عەتا فەتاحی، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی گووندی سەردۆش.
هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارە دوای دەستبەسەرکردنی ئەو لاوە کوردە، بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێزتووە.
مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵی مەریوان لە لایەن ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا
چاونیوز بڵاوی کردووەتەوە: ڕۆژی سێشەممە ٦ی گەڵاڕێزانی ١٣٩٩، مێرمنداڵێکی خەڵکی ئاوایی نێ بە ناوی سینا نیک پەی تەمەن ١٦ ساڵان بە هۆکاری نەزانراو لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.
ڕژیمی ئاخوندی ئێران زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدانی منداڵان و مێرمنداڵانی لە ئاستی جیهاندا هەیە.
هەروەها زۆرترین ڕێژەی منداڵ و مێرمنداڵی بەندکراو لە زیندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە.
٤ ئیعدامى و خۆکوژییەک لە زیندانى ورمێ!!!
تۆڕى مافەکانى مرۆڤى هەنگاو بڵاوى کردەوە: دوێنێ پێنجشەممە، لە بەندیخانەى ورمێ، ٤ کەس بە ناوەکانى یاسر پورمحەمەدی، مورتەزا حەیدەری، موسا نەعمانى و ئیرەج لەسێدارە دران!
زیندانییەکیش بە ناوی عەلی مەلەکی کە ئەویش حوکمى ئیعدامى هەبوو، پێش ئیعدام کردنى لە ژوورەکەى، خۆى کوشت!