کۆڵبەرێکى خەڵکی شاری سەردەشت بریندار کرا!
ï۸ تۆڕى مافەکانى مرۆڤ لە کوردستانى ئێران بڵاوى کردەوە:
ï۸کۆڵبەرێک بە تەقەی بەمەبەست و ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە سەر سنووری نێوان باشوور و کوردستانی ڕۆژهەڵات بریندار کرا.
ï۸ ئاوارە فەتحی دوست تەمەن ٣٤ ساڵی خەڵکی ئاوایی ئاڵیەمەرانی ناوچەی میراوێی سەردەشت، لە نزیک گوندی زەڵێ سەر بە قەڵادزێی کوردستانی باشوور تەقەی لێ کرا!
ï۸ ئێستا ئاوارە لە نەخۆشخانەی قەڵادزێ لەژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.
درێژکردنەوەی بڕیاری دەستبەسەربوونی فەرانەک جەمشیدی و گواستنەوەی ئەندیشە سەدری لە تارانەوە بۆ زیندانی سنە
ï۸تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە:
ï۸ لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر «شاهگڵدی»، بڕیاری دەستبەسەربوونی فەرانەک جەمشیدیی چالاکی ژینگەپارێزی کوردی بۆ پێنجەمین جار درێژ کردەوە.
ï۸ هەروەها ئەندیشە سەدری، خوێندکاری لقی هونەر و خوشکەزای فەرانەک جەمشیدی کە ١٥ی ڕەزبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستبەسەر کرابوو، گواستراوەتەوە بۆ بەندی ژنانی کانوونی ئێسڵاح و تەربیەتی سنە.
ڕژیمی ئاخوندی ئێران، بەردەوامە لە تاوانەکانی لە کوردستان
ï۸چوارشەممە، چەند کەسێک بە جلوبەرگی مەدەنییەوە و بە ئۆتۆمبێلێکی سەمەندی سپی، ئەیوب ئاقا ڕەزایی شاخەوان و خەڵکی دیواندەرەیان لە نزیک شوێنی کارەکەی لە شەقامی ١٦ مەتری کە خەریکی پاسکیل سواری بووە، ڕفاندووە و بردوویانە بۆ شوێن٠Šکی نادیار!!!
ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە ڕێگەی سەقز بۆ بانە، ٢٢ هاووڵاتی بە بیانووی چوون بۆ کۆڵبەری دەستبەسەر کرد
ئەم کەسانە بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و لە سنووری بروێشکانی و لە نیزیک ئاوایی کێلێ لە لایەن سوپای پاسدارانەوە پەلاماریان دراوە و دەستبەسەر کراون.
دوای دەستبەسەرکرانیان، تێکڕای کۆڵبەرەکان لە دیوێکی بچووک زیندانی کراون و دوای ٦ کاتژمێر هێشتنەوە و لێستاندنی کەلوپەلە تاکەکەسیەکانیان، ئازاد کراون.
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، ١٠ ی گەڵاڕێزان، هێزە چەکدارەکانی تورکیەی داگیرکەر لە سنووری ناوچەی سۆما لە ورمێ تەقەیان لە پۆڵێک کۆڵبەری کوردستانی ئێران کردووە و بەهۆیەوە دوو برای کۆڵبەر کووژران و بریندار بوون.
ï۸دوو براکە ناویان موسڵیح و موسلیمە. موسڵیح گیانی لەدەستداوە و موسڵیم بریندار بووە.
ï۸ئەو دوو کۆڵبەرە خەڵکی ئاوایی کوران لە ناوچەی سەروی سۆمان.
دواهەمین ئامارى تووشبووانى کۆڕۆنا لە پارێزگاى کرماشان:
لە شەو و ڕۆژێکدا ئامارى تووشبووان شێوەیەیە:
١٠ ٤ کەسى تووشبوو و خەوێنراو لە نەخۆشخانە
٣٩٦ کەسى تووشبوو بەڵام نەخەوێنراو لە نەخۆشخانە
ï۸لە شەو و ڕۆژێکدا ئامارى قوربانیان لەم پارێزگایە ١٠ کەسە کە بە جیاکارى بەم شێوەیەیە:
ï۸ ٢ کەس لە شارى کرماشان
ï۸ ٢ کەس لە هەرسین
ï۸ ١ کەس لە سەرپێل زەهاو
ï۸ ١ کەس لە ئیسلام ئابادى ڕۆژئاوا
ï۸ ١ کەس لە پاوه
ï۸ ١ کەس لە ڕوانسەر
ï۸ ١ کەس لە داڵەهۆ
ï۸ ١ کەس لە قەسرى شیرین
ï۸ بە گشتى تا ئێستا لەو پارێزگایە:
٨٧٥ کەس گیانیان لەدەست داوە بە هۆى کۆڕۆنا
ï۸ ١٧٤٦٢ تووشبوو لە نەخۆشخانە خەوێنراون
ï۸ ١٥٥٩٠ کەس چاک بوونەتەوە
ï۸ ١٠ ٠ ٧ کەسیش ئێستا لەسەر تەخت خەوێنراون!
ئامارى وردترى تووشبووان و قوربانیانى کۆڕۆنا لە پارێزگاى سنە هەرچەندە ئامارەکان پەیوەستن بە ڕژێمی ئاخوندی وڕاست نین و لەوە زیاترن:
لە ماوەى شەو و ڕۆژێکدا ئامارەکانى تووشبووانى کۆڕۆنا بەم شێوەیە:
٧٣٩ کەس تووش بوونە
ï۸١٤ کەسیش گیانیان لەدەست داوە
ئامارى خەوێنراون لە نەخۆشخانە بەم شێوەیەیە بە شێوەى جیاکارى:
ï۸ سنە ۳·۰ کەس
ï۸ مەریوان ۱۲۱ کەس
ï۸ بانه ٧٥ کەس
ï۸ سەقز ٥٩ کەس
ï۸ قروه ۲۹ کەس
ï۸ کامیاران ٣٥ کەس
ï۸ بیجاڕ ٢٦ کەس
ï۸ دیواندەره ١٥ کەس
ï۸ دێگولان ٦ کەس
ï۸ سەوڵاوا ۳ کەس
بە گشتیش تا ئێستا ٦٧٧ کەس گیانیان لە دەست داوە کە بەم شێوەیەیە:
ï۸ ٢٤٣ کەس لە سنە
ï۸ ١٣٦ کەس لە سەقز
ï۸ ٥٣ کەس لە قروه
ï۸ ٥٧ کەس لە بانه
ï۸ ٤٩ کەس لە کامیاران
ï۸ ٤٩ کەس لە مەریوان
ï۸ ٤١ کەس لە دیواندەره
٣٦ کەس لە بیجار
ï۸ ۱۲ کەس لە دێهگولان
ï۸ ۱ کەس لە سەوڵاوا
ڕژیمی ئێران بەردەوامە لە دەستبەسەرکردنی لاوانی کوردستان
جلوبەرگ مەدەنیەکان ڕژانە ماڵی چالاکێکی مەدەنی لە سنە و خۆی و چەند هاوڕێیەکیان دەستبەسەر کردن.
چەند کەسێک بە جلوبەرگی مەدەنییەوە ڕژیم ڕژانە نێو ماڵی هیوا ڕەحیمی لە سنە کە کۆمەڵە هاوڕێیەکی لەگەڵ بووە و بە بیانووی قسەکردن لەسەر بەهاییەکان دانیشتنەکەیان لێ تێکداون و سووکایەتییان کردووە بەو چالاکە مەدەنیانەی کە لەوێ بوونە.
ï۸ ئەو کەسانەش بریتی بوون لە:
ï۸ ئیجلال قەوامی
ï۸ رزگار محەمەدی
ï۸ سۆران سنەیی
ï۸ لەیلا باقری
ï۸ ماجد سنەیی
ڕۆژی دووشەممە ۱۲ی خەزەڵوەر لە سەولاوای مەریوان، ئیتلاعاتی و جلوبەرگ مەدەنیەکانی ڕژیم ، هێرشیان کردە سەر ماڵی دوو هاووڵاتی و دوو کەسیان بەناوەکانی ئەسەد حەکیم و محەمەد شەفیعزادە دەس
تبەسەر کرد.
ڕوون نییە ئیتلاعات، ئەم دوو لاوە کوردەی بۆ دەستبەسەر کردووە.
لە نەوسوودی هەورامان مینێک بە کۆڵبەرێکدا تەقییەوە
لاوێکی خەڵکی پاوە لە سنووری نەوسوود بە ناوی لوقمان ڕەحیمی بانەورەیی بەسەر مین کەوت و پێی بریندار بوو.
ئەم مینانە هی پاشماوەی شەڕی عیراق و ئیرانن کە ئەودەم ڕژێم لەسەر ڕێگەی پێشمەرگە لە سنووری نەوسوود و شۆشمێ دایاندەنانەوە و هێشتا هەڵنەگیراونەتەوە!
کووشتن و برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە لایەن چەکدارە تیرۆریستەکانی ئێران
کۆڵبەر نیوز بڵاوی کردووەتەوە ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی گەڵاڕێزان هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی سنوری قوتور، تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کرد و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی سیاوەش کورەسەنی خەڵکی ئاوایی ڕاویانی سەر بە قوتور گیانی لە دەستدا.
لە لایەکی دیکە لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، چەکدارە تیرۆریستەکانی ئێران تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بەناوی ئەیوب حوسێنی کوڕی عەتا بە سەختی بریندار بوو.
خراپی باروودۆخی ڕێگاوبان، هۆکاری کوشتنی هاوڵاتیانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە!
ڕێگەکانی کوردستان، ،نەک تەنها هۆکاری کوشتنی هاوڵاتیانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە، بەڵکو بوون بەهۆی لەناوچوونی ژینگەی کوردستانیش.
بەیانی ئەمڕۆ لە نیزیک ئاوایی نگڵی مەریوان، تانکەرێک وەرگەڕا و جگە لە گیان لەدەستدانی شۆفێرەکەی، خەسارێکی گەورە بەر ژینگە و دارستانی ناوچەکە کەوت.
لە ئەنجامی کارەساتى ئۆتۆمبێل لە ١٧ کیلۆمەترى مەحوەرى بۆکان ـ میاندواو دوو بریندار و خەسارێکى ماددى زۆری لێ کەوتەوە.
١٢ ساڵە کار لەسەر ئەم ڕێگایە دەکرێت کەچى تا ئێستا تەواو نەبووە و هەتا دێت زیاتر خوێنى ڕۆژهەڵاتییەکان دەگرێت!
ï۸ کاتژمێر پێنجى بەیانى چوارشەممە، مینیبووسێک لە چوارڕیانى بۆکان ـ میاندواو وەرگەڕا!
ï۸ وەرگەڕانەکە هێندە توند بووە کە بەشێک لە سەرنشینەکانی فڕێ دراونەتە دەرەوە و مینیبووسەکەش تەواو تێکشکاوە!
ï۸ لە نێو مینیبووسەکەدا ١٧ کرێکارى تێدا بووە کە دەچوون بۆ چنینەوەى سێو لە مەزراکان!
لەم کارەساتە ١١ کەس بریندار بوونە و براونەتە نەخۆشخانەى بۆکان!
ئیتلاعاتی پیرانشار هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتیەکی ئاوایی زیوە و لاوێکی ئەو گووندەیان دەستبەسەر کردووە
چاونیوز بڵاوی کردووەتەوە ، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی گەڵاڕێزان، هێزە ئیتلاعاتییەکانی پیرانشار هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتیەکی خەڵکی ئاوایی زێوە بەناوی محەمەد مەحمودی و دوای دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیاریان گوێزتۆتەوە.
هەتا ئێستا بنەماڵەکەی نازانن محەمەد بۆ دەستبەسەرکراوە و لەکوێ ڕادەگیرێت و ئیتلاعات مافی هەبوونی پارێزەریشی پێ نەداوە.