lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         
خوکوژیی ٣ کچ و کوڕی خەڵکی شارەکانی سنە و مەریوان
لەدوو رووداوی جیـاوازدا سێ کچ و کوڕی خەڵکی شارەکانی سنە و مەریوان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنــا. بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپاØ› شەوی رابردوو رێکەوتی ١٨ی رەزبەر کچە خوێندکارێکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوەی "سەحەر" بە هۆیەکی ناڕوون لە زانکۆی هەمەدان، هەوڵی خۆکوژی داو لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی. دەگوترێت کە سەحەر خوێندکاری تێرمی دووەمی بەشی پەرستاریی زانکۆی هەمەدان بووە و تەرمی ناوبراویش هەتا ئێستا لە پزیشکی دادوەریی شاری هەمەدان ماوەتەوە. لەلایەکی دیکەوە سەرلەبەیانی دوێنێ پێنج‌شەممە رێکەوتی ١٨ی رەزبەر تەرمی کوڕ و کچێکی خەڵکی گوندی "سرینچ ئاوا"ی سەربە شاری لەنێو باخێکی ئەو گوندەدا، دۆزرایەوە. بەوتەی هاووڵاتییانی ناوچەکە، ئەو کوڕ و کچە خۆشەویستی یەکتر بوون و لە ئەنجامی ئاستەنگی بنەماڵەکانیان لەمەڕ بە یەکگەیشتنیان، کۆتایین بەژیانی خۆیان هێناوە. پزیشکی دادوەریی شاری سنە رایگەیاندووە، ئەو کوڕ و کچە سەرەتا بە خوارنی حەب هەوڵی خۆکوژییان داوە، بەڵام پاش ئەوەی خواردنی حەب کاریگەریی نەبووە، لەرێگەی بڕینی شادەماری دەستیانەوە، کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە دەگوترێت کە ئەو کوڕە ناوی "شاهۆ" و خەڵکی گوندی "سرینجیانه"ی شاری سنە بووە، کە کاتژمێر ١١ی شەوی چوارشەممە لە ئەنجامی خۆکووژی دا گیانیان لەدەست داوە.
ژماره‌ی کوژراوانی شۆڕشه‌که‌ی سوریا (115) هه‌زار تێپه‌‌ڕاند
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، لەسەرەتای شۆڕشی سوریاوە تائێستا زیاتر لە (115) هەزار کەس کوژراون. لە بەیاننامەیەکدا روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاماژەی بەوەکردوە، لە (18)ی مانگی ئاداری ساڵی (2011)ەوە تاوەکو (30) مانگی ئەیلولی ئەمساڵ، (115206) کەس کوژراون و سەدان هەزار کەسی دیکەش بریندار و بێسەر و شوێن بون. بەپێ بەیاننامەکە ژمارەی کوژراوە مەدەنییەکان (58604)کەس و لە نێویاندا (6087) منداڵ و (4079) ژن هەیە کە تەمەنیان لە سەرو (18) ساڵەوەیە. ئەمە وێڕای ئەوەی (17071) کەسی سەر بە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کوژراون. هاوکات (2176) سەربازی جیابوە لە سوپای سوریا کوژراون و زیانە گیانییەکانی هێزەکانی رژێمیش (28804) کەسە. هەروەها (2760) کەسی دیکە کوژراون کە هیچ ناسنامەیەکیان پێ نەبوە و بە وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکراون. جگەلەوەش (4460) چەکدار کوژراون، کە هاوڵاتی سوری نەبون و رەگەزنامەی دیکەیان هەبوە له‌گه‌ڵ کوژرانی (18228) که‌س له‌ کارمەندانی بەرگری نیشتیمانی و شەبیحە و هەواڵگرییەکان و کوژرانی (174) چه‌کداری حیزبوڵای لوبنانی.
پەیامی هاوخەمی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بۆ بنەمالە قوربانیانی تەقینەوەکانی هەولێر
بەداخەوە رۆژی 7ی رەزبەری 1392 لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لە نزیک ئاسایشی گشتی هەولێر 5 تەقینەوەی لەلایەن چەند تیرۆریستێکی خۆکوژ روویدا و لە ئەنجامدا 6 کەس شەهید بوون زیاتر لە 62 کەسی دیکەش برینداربوون . ئەم کردەوە تیرۆریستیە لە کاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان لە حالی پێشکەوتن و گەشەسەندن دایە لە سەرجەم بوارەکاندا و دوژمن و ناحەزانی کورد چاویان بەم ئازادی و پێشکەوتنەی کە لە کوردستانداهەیە هەڵنایەت و بە هەموو شێوەیەک هەوڵدەدەن کە سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێکبدەن و ترس وتۆقان لە ناوخەڵکییدا بڵاو بکەنەوە . ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران پەلامارە تیرۆریستییەکەی شاری هەولیر بە توندی ئیدانە دەکەین و هیوای باش بوونەوە بۆ بریندارەکانی ئەو کارە قیزەونە دەخوازین و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان لە هەموو خەڵکی کوردستان و بە تایبەت کەس و کاری ئەو شەهیدە سەربەرزانەی رێگای ئاشتی و ئارامی دەکەین و هیوادارینکە هیچ روداوێکەی لەم چەشنە دووبارەنەبێتەوە . ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران دەستەیی بەرێوەبەری 8ی رەزبەری 1392
ناره‌زایه‌تی له‌ شاره‌کانی کوردستان و ئێران
کرێکارانی ده‌رکراوی شاره‌داری سه‌قز له‌ پارێزگای کوردستان نارازی بوون سه‌باره‌ت به‌ وه‌ده‌رنانیان هه‌ر به‌و هۆیه‌ له‌ به‌رانبه‌ر شاره‌داری ئه‌و شاره‌ کۆبونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیان به‌رێوه‌ برد. خه‌ڵکی بانه‌ له‌ پارێزگای کوردستان سه‌باره‌ت به‌ ئازار دانی لاوێک له‌ لایه‌ن مه‌ئمورانی رژیم ناره‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و له‌ گه‌ل مه‌ئموران تێک هه‌ڵچون. ئه‌و تێکهه‌ڵچونه‌ روژی دوشه‌ممه‌ یه‌که‌می مانگی ره‌زبه‌ر روی دا . هه‌وه‌رها سه‌دان که‌س له‌ گوند نشینانی دگاگه‌ سه‌ر به‌ ساڵح ئاوای مه‌ریوان روژی دووشه‌ممه‌ یه‌که‌می مانگی ره‌زبه‌ر به‌ هۆی نه‌بوونی ئاو بو خواردنه‌وه‌ ناره‌زایه‌تیان ده‌ربری . له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه‌ شاره‌کانی تری ئێرانیش چه‌ندین حاڵه‌تی ناره‌زایه‌تی هاتۆته‌ ئاراوه‌. کومه‌ڵێک خوێندکاری پیزشکی له‌ شیراز له‌ به‌رانبه‌ر زانستگا کۆبوونه‌وه‌ و سه‌ باره‌ت به‌ گرانی و که‌م بوونی ده‌رمان که‌ بۆته‌ هۆی مردنی نه‌خوشه‌کان ناره‌زایان ده‌ربڕی . کومه‌ڵێک خه‌لکی جه‌وادیه‌ی تاران له‌ به‌رانبه‌ر لقی بیمه‌ و خزه‌تگوزاری درمانی کۆبوونه‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ زیاد بوونی نرخی بیمه‌ی سه‌رانه‌ ناره‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و هێندیک له‌ کریکارانی پرۆفیلی ساوه‌ش له‌ سه‌خت بۆنی وه‌زعی کار ناره‌زایه‌تیان ده‌ر بری . هه‌وه‌رها زیاتر له‌ ٢٠ ٠  که‌سیش له‌ کرێکارانی ده‌ر کراوی مۆکێت مسه‌وه‌ر له‌ برۆجێن له‌ به‌رانبه‌ر فه‌رمانداری رژیم له‌و شاره‌ کۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیان به‌رێوه‌ برد و خۆازیاری حه‌قده‌ستی پێشویان بوون به‌ڵام لیباس شه‌خسیه‌کانی رژیم به‌ باتووم هێرشیان کردنه‌سه‌ر و له‌ گه‌ڵ کرێکارانی نارازی تێک هه‌لچۆن .
شکه‌نجه‌ی لاوێکی جوانڕۆیی به‌ده‌ستی چه‌کدارانی سپای پاسداران
چه‌ند که‌س له‌ لاوانی شاری جوانڕۆ که‌له‌ چیاکانی شاهۆ سه‌رقاڵی شاخه‌وانی بوون، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی سپای پاسدارانه‌وه‌ به‌ره‌وڕووی لێدان و بێ حومه‌تی کران بوونه‌وه‌. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپاØ› سێ رۆژ پێش ئه‌ندامانی چه‌ند که‌س له‌ لاوانی شاری جوانڕۆ که‌له‌ چیاکانی شاهۆ سه‌رقاڵی شاخه‌وانی بوون، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سپای پاسدارانه‌وه‌ درانه‌ به‌ر لێدان و له‌ ئه‌نجامدا یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ تووشی خوێنڕێژی بووه‌و له‌ ئه‌نجامدا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ کراوه‌. ناوی ئه‌و هاووڵاتییه‌ کورده‌ "مسته‌فا ره‌حمانی" و خه‌ڵکی شاری جوانڕۆ راگه‌یاندراوه‌ که‌ هه‌تا ئێستا بۆ چاره‌سه‌ریی برینه‌کانی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره‌ له‌ژێر چاوه‌دێریی پزیشکی دایه‌. ده‌گوترێ که‌ئه‌و چه‌کداره‌ی سپای پاسداران خه‌ڵکی شاری جوانڕۆ بووه‌ که‌ به‌زه‌بری پێلاقه‌ له‌ سینگی ئه‌و هاووڵاتییه‌ کورده‌ی داوه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ تووشی خوێنڕێژیی ناوسکی کردووه‌. هه‌تا کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ " مسته‌فا ره‌حمانی" له‌ ژێر چاوه‌دێریی پزیشکی دایه‌ و هاوکات هۆکاری ئه‌و هێرشه‌ی هێزه‌کانی سپای پاسداران بۆسه‌ر ئه‌و لاوه‌ کوردانه‌ روون نه‌بۆته‌وه‌.
پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی دەست پێکردنەوەی ساڵی نوێی خویندنی 1392-1393
خوێنکارانی خۆشەویست
مامۆستایانی نیشتمان پەروەر
بە هاتنی مانگی رەزبەری 1392 ، 35 ساڵ بەسەر بێبەش کردنی خوێندکارانی کوردستان لە نوسین و خوێندن بە زمانی دایک خۆیان تیدەپەرێت و لەم ماوەیەدا کەش و هەوای ئەمنییەتی لە خوێندنگاکانی ئێمەدا زاڵ بووە و رۆڵەکانی نەتەوەکەمان بە دواکوتووانەترین شێوە لە لایەن دەسەڵاتەوە وادار دەکرێن بە زمانێک جگە لە زمانی دایکییان بخوێنن کە بێگۆمان ئەوەش کاریگەری خراپی لەسەر خوێندکارانی کوردستان بووە و لە خوێندن بە شێوەێکی زانستی بێبەش کراون کە هیوادارین ئەمساڵ ساڵی کۆتایی هاتن بەو دەسەڵاتە و بەو شێوە خوێندنەی خوێندکارانی وڵاتەکەمان بێت. و هیوادارین لە سالی نوێی خوێندندا سەرکەوتووبن و بەشێوەیەکی بەپرسیارانە لە هەمبەر کۆمەلگا ئەرکە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن بۆ زیاتر پێشکەوتنی کۆمەڵگاکەمان .
گیان دانی گوماناویی دوو ژن له‌ناوچه‌ی مه‌ریوان
له‌ماوه‌یه‌کی زه‌مه‌نی که‌مدا دوو ژنی کورد له‌شاری مه‌ریوان و سه‌وڵاوا به‌شێوه‌یه‌کی گوماناوی گیانیان داوه‌ و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ ده‌کرێ‌کوشتنیان به‌ ئه‌نقه‌ست بووبێت. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ژنێکی ته‌مه‌ن ٢٠  ساڵ، دایکی منداڵێک و خه‌ڵکی ئاوایی تازاوای سه‌ر به‌ شارستانی سه‌وڵاوا به‌ هۆی سووتانی له‌راده‌ به‌ده‌ره‌، گیانی داوه‌. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ژنه‌ هۆکاری سووتانی ٩٠ % له‌جه‌سته‌ی ژنه‌که‌یان گه‌‌ڕاندبۆوه‌ بۆ ته‌قینه‌وه‌ی سه‌ماوه‌ر له‌ناو ماڵه‌که‌ی خۆیدا. ئه‌مه‌ له‌حاڵێکدایه‌، که‌سانی ئاگادار له‌و رووداوه‌ له‌و باوه‌‌ڕه‌دابوونه‌ که‌ ئه‌و ژنه‌ به‌ به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌ی کێشه‌ی بنه‌ماڵه‌ییان هه‌بووه‌. سه‌رچاوه‌که‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ روو، سووتانی ئه‌و ژنه‌ ته‌مه‌ن ٢٠  ساڵه‌یه‌ له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی سه‌ماوه‌ره‌وه‌ نه‌بووه‌، چونکه‌ ئه‌و رووداوه‌ پێوه‌ندیی به‌ ته‌قینه‌وه‌وه‌ نه‌بووه‌ و نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ سه‌لماندنی ته‌قینه‌وه‌ی سه‌ماوه‌ره‌که‌ له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ژنه‌که‌وه‌، ئه‌گه‌ری خۆ سووتاندن یان سووتاندنی به‌ئه‌نقه‌ستی گیان داوه‌که‌، زیاتر ده‌کات.
لاوێکی خه‌ڵکی پاوه‌ به‌ده‌ستی هێزه‌ ئینتزامییه‌کانی شاری تاران کوژرا
هاووڵاتییه‌کی پاوه‌یی له‌ شاری تاران و پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئینتزامییه‌کانیی حکوومه‌تی ئێــرانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کرا، به‌هۆی لێدان و به‌رکه‌وتنی باتۆم، گیانی دا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، لاوێکی پاوه‌یی به‌ناوی " فازڵ فه‌تاحی" پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ‌هێــزه‌ ئینتزامییه‌کانی شاری تارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و درابوویه‌ به‌ر لێدان، له‌ ئه‌نجامی به‌رکه‌وتنی باتۆم، گیانی له‌ده‌ست دا و ته‌رمی ناوبراو له‌لایه‌ن شاره‌وانیی تارانه‌وه‌ نێــژراوه‌. چه‌ند رۆژ پێش ئێستا بنه‌ماڵه‌ی فازڵ فه‌تاحی له‌لایه‌ن که‌سانێکی نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌ کوژرانی رۆڵه‌که‌یان ئاگادار کراونه‌ته‌وه‌. هێـزه‌ ئینتزامییه‌کانی حکوومه‌تی ئێــران ئه‌و هاووڵاتییه‌ کورده‌یان به‌ هۆکارێکی ناڕوون داوه‌ته‌ به‌ر لێدان و هه‌تا ئێستاش سه‌ره‌‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون سه‌ردانی تارانیان کردووه‌، هێــزه‌ ئینتزامییه‌کان هیچ زانیارییه‌کیان پێ راه‌گه‌یاندوون. ده‌گوترێت که‌ فازڵ فه‌تاحی چه‌ند مانگ پێش ئێستا به‌ هۆی کێشه‌یه‌کی تایبه‌تییه‌وه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌که‌ی دوور که‌وتبووه‌یه‌وه‌ و به‌ره‌و تاران رۆیشتبوو
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا ٧٢ حاڵه‌تی خۆکوژی له‌ کوردستان هه‌بووه‌
له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا رێژه‌ی خۆکوژی له‌ وڵاتی ئێــران و به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کان رووی له‌ زیاد بوون کردووه‌ و ته‌نانه‌ت ته‌مه‌نی خۆکوژی هه‌تا ته‌مه‌نی ژێــر ١٠  ساڵیش رۆیشتووه‌. به‌پێی ئاماری تۆمار کراو له‌ ناوه‌ندی ئاماری هه‌واڵده‌ریی کوردپا، له‌سه‌ره‌تای مانگی خاکه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه‌ هه‌تا ئێستا ٧٢ هاووڵاتیی کورد له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی ئێــران کۆتاییان به‌ ژیانی خۆیان هێناوه‌ که‌له‌ کۆی ئه‌و رێـژه‌یه‌ ٤١ که‌سیان ژن بوون و هه‌روه‌ها ٣١ که‌سیان پیاوان پێکهیان هێناوه‌. ئه‌و ئاماره‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو به‌ شێویه‌کی به‌رچاو رووی له‌ زیادبوون کردووه‌، به‌ شێویه‌ک که‌ ته‌نیا له‌و ماوه‌یه‌دا ٢٧ هاووڵاتیی کورد له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی ئێــران کۆتاییان به‌ژیانی خۆیان هیناوه‌ که‌ ١٥ که‌سیان ژن و ١٢ که‌سیان پیاو بوون که‌ به‌ هۆکاری جۆراوجۆر کۆتاییان به‌ژیانی خۆیان هێناوه‌.
ده‌ستبه‌سه‌ر کرانی خوێندکارێکی کورد له‌ شاری پاوه‌
خوێندکارێکی کوردی خه‌ڵکی شاری پاوه‌ به‌ بڕیاری به‌رپرسی دادگای ئه‌و شاره‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی زیندان کرا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه‌ رێکه‌وتی ١٩ی خه‌رمانان خوێندکارێکی کوردی زانکۆی په‌یام نووری شاری پاوه‌ به‌ناوی "بێهنام فه‌تاحی" پاش سه‌ردان بۆ دادگای شاری پاوه‌، به‌ بڕیاری سه‌رۆکی دادگای ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر کرا. به‌رپرسی دادگای شاری پاوه‌ که‌ هاوکات مامۆستای زانکۆی په‌یام نووری ئه‌و شاره‌یه‌، ئه‌و خوێندکاره‌ کورده‌ی ته‌نیا به‌هۆی ده‌مه‌قاڵه‌یه‌کی ناوبراو له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌ مامۆستایانی ئه‌و زانکۆیه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه‌. بێهنام فه‌تاحی له‌ کاتێکدا له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ره‌وڕووی ده‌ستبه‌سه‌ر کران ده‌بێته‌وه‌ که‌ ئه‌و کێشه‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌ حراسه‌ت و کۆمیته‌ی ئینزاباتیی زانکۆوه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ به‌رپرسی دادگا، مامۆستای ئه‌و زانکۆیه‌یه‌، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی "به‌هرام فه‌تاحی" ده‌رکردووه‌.
دوایین هەواڵەکان
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 6 مانگ و 20 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

1 ساڵ و 8 مانگ و 2 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

1 ساڵ و 8 مانگ و 14 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی زمانی زگماگی

1 ساڵ و 9 مانگ و 10 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 10 مانگ و 12 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

2 ساڵ و 21 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo


2 ساڵ و 1 مانگ و 4 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر