lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         
هیند: هه‌ر که‌سێک ده‌ستدرێژیی‌ سێکسی‌ ئه‌نجام بدات، له‌سێداره‌ ده‌درێت
حکومه‌تی‌ هیند بڕیاریدا، هه‌ر که‌سێک ده‌ستدرێژیی‌ سێکسی‌ ئه‌نجام بدات و ببێ٠Žته‌ هۆی‌ زیانگه‌یاندن به‌ لایه‌نی‌ دروونی‌ و جه‌سته‌یی‌ قوربانییه‌که‌، له‌ سێداره‌ ده‌درێت . رۆژنامه‌ی‌"هیندستان تایمز" له‌ ژماره‌ی‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ حکومه‌تی‌ هیندستان ڕه‌زامه‌ندی‌ ده‌ربڕیوه‌ بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ی‌ یاساکان، له‌ چوارچێوه‌ی‌ تاوان له‌ دژی‌ ئافره‌تانیشدا، هه‌رکه‌سێک ده‌ستدرێژیی‌ سێکسی‌ ئه‌نجامبدات له‌ سێداره‌ ده‌درێت. به‌ پێی‌ هه‌واڵی‌ رۆژنامه‌که‌ش، هه‌موارکردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاسایه‌ له‌ کاتێکدایه‌، له‌ کانوونی‌ یه‌که‌می ساڵی ڕابردوو، کچه‌ خوێندکارێکی‌ کۆلێژی‌ پزیشکی‌ له‌ناو پاسێکدا له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه‌ ده‌ستدرێژیی‌ سێکسی‌ کرایه‌سه‌ر و به‌هۆی‌ خراپیی‌ باری‌ ته‌ندروستییه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی‌ سه‌نگافوره‌ کرا، له‌وێ گیانی‌ له‌ده‌ستدا. هه‌موارکردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاسایه‌ به‌شێوه‌یه‌کی‌ خێرا له‌لایه‌ن براناب موخری‌، سه‌رۆکی‌ هینده‌وه‌ واژۆی‌ له‌سه‌ر ده‌کرێت.
سوریاØ› ١٤٦ که‌سی تر کوژران و سوپای ئازادیش خاڵێکی سنوری سوریا و ئه‌رده‌ن کۆنترۆڵ ده‌کات
توندوتیژی و روبه‌‌ڕوبونه‌وه‌کانی نێوان سوپای ئازادی سوریا و سوپاکه‌ی ئه‌سه‌د به‌رده‌وامه‌ و دوێنێش به‌و هۆیه‌وه‌ ١٤٦ که‌س کوژران، هاوکات سوپای ئازادیش ده‌ستی به‌ سه‌ر خاڵێکی سنوری نێوان سوریا و ئه‌رده‌ندا گرت. هاوکات چالاکوانان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌، که‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز، شه‌قامی خالیدی کوڕی وه‌لیدی ناوه‌‌ڕاستی دیمه‌شقی هه‌ژاندوه‌. له‌ ناوچه‌ی حیمصیس فڕۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی ئه‌سه‌د ناوچه‌که‌یان بۆردومانکردوه‌.له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ سوپای ئه‌سه‌د به‌ هێزێکی زۆره‌وه‌ به‌ره‌و ریفی دیمه‌شق به‌‌ڕێکه‌وتون و فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانیش بۆردومانی ناوچه‌که‌ی کردوه‌. لای خۆشیه‌وه‌ سوپای ئازاد ئاشکرایکرد، که‌ توانیویانه‌ ده‌ست بگرن به‌ سه‌ر خاڵی سنوری نێوان سوریا و ئه‌رده‌ن ، ئه‌وه‌
هێشتا دییه‌ی قوربانیانی شیناوێ نه‌دراوه‌
ماوه‌ی ٥٠  رۆژ به‌سه‌ر رووداوی دڵته‌زێنی ئاگ گرتنی قوتابخانه‌ی شیناوێ و مردنی ٢ که‌س له‌ قوتابیان و برینداری ٢٨ که‌سی تر تێپه‌ریوه‌، به‌لام هێشتا یه‌ک قرانیش وه‌ک دییه‌ نه‌رداوه‌ به‌ خانه‌واده‌ی قوربانیان و برینداران. به‌ پێی دوایین هه‌واڵه‌کان بریندارێک له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سینای ته‌ورێزه‌ و که‌سێکی تریش له‌ مه‌شهه‌ و ٤ برینداری تریش له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیسفه‌هان خه‌وێندراون و ئه‌وانی تر به‌رێکراونه‌ته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌. پێشتر په‌نجه‌ی ده‌ستی ٣ که‌س له‌و قوتابیانه‌ش بڕدرایه‌وه‌ و هه‌وه‌رها به‌ پێچه‌وانه‌ی واده‌ی پێشوو به‌لێنی ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ بۆ چاره‌سه‌ر به‌ پێویست نه‌زاندرا. قه‌رار وایه‌ حاجی بابایی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بکێشترێته‌ مه‌جلیس و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دا بکرێ ، به‌لام به‌ پێی ووته‌کانی پێشوووی هیچ ئاکامێک له‌و خستنه‌ ژێر پرسیاره‌ وه‌دی نایه‌.
بکوژی لاوێکی کورد پاش نزیک بە ٣ مانگ هێشتا ئاشکرا نەبووە
سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨٠  رۆژ بەسەر کوژرانی هاوولاتییەکی کورد، هەتا ئیستا ناوەندە قەزایی و لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ کەس، یان لایەنێکیان وەک تاوانبار نەناساندووە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ١٤ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لاوێکی کورد بەناوی "ئەسەد ئەرسەن" کوڕی خالس لە دووکانەکەی خۆی لە شاری ماکۆ لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە رفێندراوە و پاش ٢ مانگ تەرمی ناوبراو لە چۆمی "زەنگبار" دۆزراوەتەوە. ئەسەد ئەرسەن دواتر تەرمی رەق هەڵاتووی ئەو لاوە کوردە رەوانەی پزیشکی یاسایی ورمێ کراوە و پاش پشکنین، روون بۆتەوە کە ئەسەد ئەرسەن بۆ ماوەی ١٥ رۆژ بەبێ هیچ خواردەمەنییەک لە شوێنێک راگیراوە کە دواتر بەهۆی لێدران و هەڵگرتنی برینی قورس لەلایەنی سەرەیەوە گیانی لەدەست داوە. ئەو هاووڵاتییە لە کاتێک رۆژدا رفێندراوە کە کەسانی ئاسایی توانای ئەو کارەیان نییە، چونکە لەگەڵ بەربەرەکانێی هاووڵاتییان بەروەڕوو دەبنەوە هەروەها بە وتەی شایەتحاڵان گومانی ئەوە لە ئارا دایە کە لەلایەن کەسانی لیباس شەخسی و هێزە ئەمنیەتییەکانەوە رفێندرابێت. تەرمی ئەو هاووڵاتییە پاش تێپەڕبوونی رۆژ ١٣ بەسەر کوژرانیدا لە ناو باخەکانی دەوروبەری شاری ماکۆ لەلایەن کەسێکی رێبوارەوە دۆزراوەتەوە.
گومانلێکراوێکی که‌یسی تیرۆرکردنی‌ سێ‌ چالاکوانه‌ کورده‌که‌، باروت له‌ گیرفانیدا ده‌دۆزرێته‌وه‌
یه‌کێک له‌و دوو گومانلێکراوه‌ی‌ که‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو له‌سه‌ر که‌یسی تیرۆرکردنی‌ سێ چالاکوانه‌که‌ ی‌ کورد له‌ پاریس ده‌ستگیرکرابوون، ئازاد کرا‌و ئه‌وی دیکه‌ش باروت له‌ گیرفانیدا ده‌دۆزرێته‌وه‌. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، رۆژنامه‌ی‌" ده‌یلی‌ لو پاریزیان" فه‌ره‌نسی‌ بڵاویکردۆته‌وه‌، یه‌کێک له‌و گومانلێکراوانه‌ که‌ ده‌ستگیرکرابوون، ئازاد کراوه‌ و گومانلێکراوێکی دیکه‌شیان له‌ ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دایه‌. به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌و رۆژنامه‌ فه‌ره‌نسیه‌، راپۆرته‌کانی‌ پۆلیس ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌، گومانلێکراوێکیان له‌کاتی‌ لێکۆڵینه‌وه‌دا، پاشماوه‌ی‌" باروت" له‌ گیرفانی‌ پاڵتۆکه‌یدا بووه‌، هه‌روه‌ها به‌ پێی‌ کامێرا چاودێرییه‌کان، ئه‌و گومانلێکراوه‌ ٤٦ خوله‌ک پێش ڕووداوی‌ تیرۆرکردنه‌که‌ دوو عه‌لاگه‌ی‌ پێبووه‌ و به‌ره‌و شوێنی‌ رووداوه‌که‌ رۆشتووه‌. به‌ پێی‌ هه‌واڵی‌ ئاژانسه‌ عه‌ره‌بیه‌کان، ئه‌و گومانلێکراوه‌ی‌ که‌ تاوه‌کو ئێستا له‌ ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دایه‌، که‌سێکه‌ له‌ دایکبووی‌ ساڵی‌ ١٩٨٢ و پێشتر شۆفێری‌ "ساکینه‌ جانسیز" بوو، که‌ یه‌کێکه‌ له‌وانه‌ی‌ تیرۆرکراوه‌.
دوایین هەواڵەکان
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 6 مانگ و 10 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

1 ساڵ و 7 مانگ و 23 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

1 ساڵ و 8 مانگ و 4 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی زمانی زگماگی

1 ساڵ و 8 مانگ و 21 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 10 مانگ و 2 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

2 ساڵ و 11 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo


2 ساڵ و 25 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر