lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         
به‌رده‌وام بوونی فشاره‌کانی ئیتلاعات له‌سه‌ر زیندانیانی ئه‌هلی سۆننه‌ت دوای ئازادی
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری که‌مپه‌ینی به‌رگری له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، فشار هێنانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رژێم بۆ سه‌ر زیندانیانی سیاسی ئه‌هلی سۆننه‌ت ته‌نیا له‌ ناوو زیندانه‌کاندا نییه‌ و به‌ڵکوو دوای ئازادی له‌ زیندانیش ئه‌و فشارانه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌ عه‌بدۆلواحد مه‌عروفزاده‌ مامۆستای ریازی دوای ١٨ مانگ زیندانی بوون له‌ زیندانی ورمێ و ئازاد بوونی دوای تێ په‌راندنی حوکمه‌که‌ی له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌کانی ئیتلاعاته‌وه‌ خراوه‌ته‌ ژێر فشار و هه‌ره‌شه‌ی لێ ده‌کرێت بۆ دوور خستنه‌وه‌ بۆ میاندوواو بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ. جێگه‌ی باسه‌ که‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌کانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات هه‌ره‌شه‌یان له‌ ناوبراو و بنه‌ماڵه‌که‌یان کردووه‌ که‌ له‌ وانه‌ وتنه‌وه‌ بێبه‌شی ده‌که‌ن و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ دووری ده‌خه‌نه‌وه‌ بۆ شاری میاندوواو
ناڵه‌ی ئاخوند رۆحانی له‌مه‌‌ڕ چالاکییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی به‌رگری ئێران
به‌ پێی راپۆرتی سایتی سازمانی مۆجاهدین، ئاخوند رۆحانی به‌ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی راگه‌یاندووه‌ که‌، حزبه‌کانی دژی نیزام رۆژانه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کۆنگره‌ی ئه‌مریکا چاوپێکه‌وتن ده‌که‌ن تاکوو نه‌هێڵن نیزام به‌ ئامانجه‌کانی خۆی بگات و ئه‌مه‌ ئه‌رکی ئێوه‌ سه‌ربازانی ئیمامی زه‌مانه‌ که‌ چاودێری ئه‌و کرده‌وانه‌ بکه‌ن. سه‌رۆک کۆماری رژێم وتویه‌ که‌ ته‌نیا یه‌ک ئالا و یه‌ک ئالا هه‌ڵگر هه‌یه‌ و ئه‌ویش ته‌نیا خامنه‌ییه‌ جێگه‌ی باسه‌ که‌ ناوبراوو وتی که‌، هه‌ر کات ئێمه‌ ئه‌مانه‌وێت هه‌نگاوێک له‌ راستای هه‌ڵگرتی ئه‌و فشاره‌ زاڵمانه‌ی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌و پێش بنێین، دوژمنانمان هه‌زاران کاتژمێر کاتی خۆیان ته‌رخان ده‌که‌ن بۆ زیان گه‌یاندن به‌ نیزام. رۆحانی وتی که‌ ده‌بێت وه‌زاره‌تی ئیتلاعات په‌یوه‌ندییه‌ ئینترنێتییه‌کان به‌ تواوی کۆنترۆڵ بکات و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌بێت ئه‌رکه‌کانی خۆی به‌ رێک و پێکی به‌رێوه‌ ببات.
پیاز، خانه‌کانی مێشک خاوێن و نوێده‌کاته‌وه‌
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی زانستی ده‌ریده‌خات، خواردنی پیاز به‌ شێوه‌یه‌کی رێک و پێک و به‌رده‌وام هاوکارێکی باشه‌ بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ و نوێکردنه‌وه‌ی خانه‌کانی مێشکی مرۆڤ و پاراستنیان له‌ توشبون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌. ژماره‌یه‌ک پزیشکی پسپۆڕی فه‌ره‌نسی و ژاپۆنی، له‌ توێژینه‌وه‌یه‌کیاندا سه‌باره‌ت به‌ سوده‌کانی پیاز رایانگه‌یاند: له‌به‌رئه‌وه‌ی پیاز ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ چه‌ندین جۆر ویتامین و پێکهاته‌ی گرنگ که‌ پێویستن بۆ له‌شی مرۆڤ، خواردنی به‌ شێوه‌یه‌کی رێک و پێک و به‌رده‌وام هۆکارێکی باشه‌ بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ و نوێکردنه‌وه‌ی خانه‌کانی و به‌رگریکردن له‌ توشبون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک و مێشک. ئاماژه‌شیان به‌وه‌ کردوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پیاز یارمه‌تی ده‌رێکی باشه‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ی زانیاری له‌ مێشکی مرۆڤدا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر و چاره‌سه‌رکردن و هاوتا کردنی رێژه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ له‌شی مرۆڤدا، هاوکات توێکڵی پیازی سه‌وزیش ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ویتامین (سی) و بڕێکی زۆر له‌ پرۆتین و مادده‌ی شه‌کر له‌گه‌ڵ رێژه‌یه‌کی به‌رچاوی خوێ و ترشی ئه‌ندامی و چه‌ندین پێکهاته‌ی گرنگی تر که‌ هه‌مو ئه‌مانه‌ ته‌ندروستیه‌کی باشتر ده‌به‌خشن به‌ مرۆڤ.
ئێعدامی زیندانیانی سیاسی ئه‌هلی سۆننه‌ت
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، په‌روه‌نده‌ی چه‌ند که‌س له‌ زیندانیانی سیاسی ئه‌هلی سۆننه‌ت به‌ مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ی سه‌ر له‌ نوێ نێردراوه‌ته‌ لقی ٣٢ی دیوانی بالای ولات. پێشتر زۆرێک له‌و زیندانییانه‌ له‌ لایه‌ن یه‌کێک له‌ به‌رپرسانی ئیتلاعاتی رژێمه‌وه‌ که‌ له‌ سنه‌وه‌ رۆیشتبوه‌ تاران، هه‌ره‌شه‌یان لێ کرابوو که‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئیتلاعات هاوکاری نه‌که‌ن حوکمی ئێعدامیان به‌رێوه‌ ده‌چێت. جێگه‌ی باسه‌ که‌ حوکمی ئێعدامی هه‌موو ئه‌و زیندانیانه‌ له‌ لایه‌ن قازی جه‌نایه‌تکار مه‌حه‌مه‌د مۆقه‌یسه‌ئی له‌ لقی ٢٦ی دادگای شۆرشی رژێمه‌وه‌ په‌سه‌ند کراوه‌. به‌ وته‌ی ئه‌و زیندانییانه‌ ئه‌وان له‌ ژێر سه‌ختترین شکه‌نجه‌دا وادار به‌ دان پێناندا کراون و هێندێکیشیان له‌ دادگاێکی چه‌ند خۆله‌کی و به‌ بێ پارێزه‌ر به‌ ئێعدام مه‌حکوم کراون.
هه‌ره‌شه‌ی ده‌زگای قه‌زایی رژێم له‌ کرێکاران
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، ده‌زگای قه‌زایی رژێم به‌ هه‌ره‌شه‌ ه‌ سه‌رکوت، ترسی نیزامی له‌ خۆراگری کرێکاران له‌ به‌ ده‌ستهێنانی مافه‌کانیانی نیشان دا. ئاخوند ئێژه‌یی وته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی رژێم وریایی دا که‌ ئه‌گه‌ر که‌سانێک به‌ ناوی ناره‌زایه‌تی سنفی کرده‌وه‌ێکیان به‌ پێچه‌وانه‌ی نه‌زمی گشتی و ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ببێت به‌ توندی سزا ده‌درێن. هه‌روه‌ها ناوبراوو له‌ ولامی یه‌کێک له‌ هه‌واڵنێره‌کان که‌ له‌ هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی ٢٨ کرێکاری کارخانه‌کانی چادر مه‌لو و یۆلی ئه‌کریلی ئیسفه‌هان هه‌وڵی دا که‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی ئه‌و کرێکارانه‌ بگێرێته‌وه‌ بۆ شێواندنی نه‌زمی گشتی. جێگه‌ی باسه‌ که‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ زیاتر له‌ ٢٠ ٠ ٠  هه‌زار کرێکاری کانگای چادری مه‌لو ده‌ستیان دایه‌ مانگرتن به‌ مه‌به‌ستی ئازاد کردنی کرێکارانی ده‌ستبه‌سه‌ر کراوو که‌ له‌ ئاکامدا رژێم مه‌جبور بوو که‌ ئه‌و کرێکارانه‌ ئازاد بکات
ئێران :، زیاتر له‌ ٣٠ ٠ ٠  که‌سی له‌ سێداره‌ داوه‌
ئێران له‌ ساڵی ٢٠ ٠ ٩وه‌ تا ئێسته‌ ٣٣٣٢ که‌سی له‌ سێداره‌ داوه‌. به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، له‌ ماوه‌ی ٥ ساڵی رابردوودا رژێمی ئاخوندی ئێران ٣٣٣٢ که‌سی له‌ سێداره‌ داوه‌.ئه‌و راپۆرته‌ ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردووه‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ی باوه‌‌ڕپێکراو و فه‌رمیی ناو حکومه‌ت و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت ده‌ست که‌وتووه‌. به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌کانی ئه‌و راپۆرته‌ ئاماره‌که‌ ئه‌و که‌سانه‌ ناگرێته‌وه‌ که‌ به‌ ته‌قه‌ی گوله‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌کاندا کوژراون، ساڵانه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ کۆڵبه‌رانی کورد له‌ سه‌ر سنوره‌کان ده‌کوژرێن. جێگه‌ی باسه‌ که‌ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییشدا له‌ سێداره‌دانی چالاکوانانی سیاسی کورد له‌ناو زیندانه‌کانیرژێم له‌ کوردستان و ئێران زیادی کردووه‌. له‌ ئێسته‌دا زیاتر له‌ ٢٠  چالاکوانی سیاسی کورد له‌ زیندانه‌کانی رژێم چاوه‌‌ڕوانی له‌ سێداره‌ دان ده‌که‌ن.
دوایین هەواڵەکان
photo
لاوانی خه‌بات
11 مانگ و 12 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

1 ساڵ و 25 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

1 ساڵ و 1 مانگ و 6 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی زمانی زگماگی

1 ساڵ و 1 مانگ و 23 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 3 مانگ و 4 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 5 مانگ و 13 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo


1 ساڵ و 5 مانگ و 27 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر