lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         
راگەیه‌ندراوی فیدڕاسیۆنی رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە زنجیره‌ ئێعدامه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی لاوانی کوردی رۆژهه‌ڵات
کۆڕو کۆمه‌ڵه‌ مرۆڤ دۆسته‌کان! کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای به‌ ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنیه‌وه‌ بۆ تۆقاندن‌و چاوترسێن کردنی لاوانی کوردو به‌هێزبوونی کۆڵه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی، ده‌ستی دایه‌ زنجیره‌ قه‌تڵ‌وعام‌و ئێعدامی لاوانی وڵات‌و به‌ تایبه‌تی لاوانی کورد وه‌ک جینایه‌ته‌کانی خا‌ڵخاڵی‌و، ئێعدامه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌کانی ساڵی 67ی‌هه‌تاوی. هه‌ر له‌و پێناوه‌داو پاش هاتنه‌سه‌رکاری حه‌سه‌ن رووحانیش وه‌ک سه‌رکۆمار که‌ هه‌نووکه‌ 3 مانگ له‌ ده‌سه‌ڵاتداریی تێ‌په‌‌ڕ نه‌بووه‌ زیاتر له‌ 160 که‌س له‌ لاوانی وڵات ئێعدام کراون.‌ یه‌کێکی‌تر له‌و جینایه‌تانه‌ی رۆژی شەممە 4ی‌خەزەڵوەر که‌ دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری له‌سه‌ر دا، ئێعدامی حەبیبوڵڵا گوڵپەری‌پوورو رەزا ئیسماعیلی، دوو زیندانیی سیاسیی کورد بوو کە پێشتر بە تۆمەتی محاربه‌و تێکدانی ئه‌منییه‌تی وڵات مەحکووم بە ئێعدام کردبوو، لە دار دا. دەزگای قەزایی ڕژیم تاوانی ئەم دوو لاوە کوردەی هه‌وڵدان بە دژی ئەمنییەتی وڵات‌و کردەوەی تێکدەرانە بە دژی حاکمیەتی کۆماری ئیسلامی راگەیاندبوو، له‌حاڵێکدا ئەم دوو کەسە لە کاتی گیران‌و لێکۆڵینەوه‌ لە گرتووخانه‌کانی ناوەندە ئەمنیەتییەکاندا هیچ کام لەو تۆمەتانە کە درابوونە پاڵیان، لە سەری ساغ نەبوونەوە. لە سێدارەدانی ئەم دوو لاوە کوردە لە کاتێکدا کە دەوڵەتی حەسەن رووحانی بە واده‌و بەڵێنی خۆ به‌دوورگرتن لە داخرانی سیاسی، چاندنەوەی تۆوی هیوا بۆ چاکسازی‌و کرانەوەی که‌شی سیاسی‌و بە متمانەی زۆرینەی خەڵک هاتۆتە سەرکار، ئەو پەیامە بە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەدا کە حاکمیەتی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان هەر بە زمانی سەرکوت‌و ئێعدام‌و زەبروزەنگ وەڵامی داوا بەر حەق‌و ڕەوا، قانوونی‌و ئینسانیەکانی کورد دەداتەوه‌و بەشی کورد لە نەرمی نواندنی دەوڵەتی نوێ هەر پەت‌و سێدارەو بەردەوامی پێشێل کردنی مافەکانیەتی، پەیامێکی‌تری ئەو کردەوەیەی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئەویش لە کاتێکدا تەنیا چەند رۆژ دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی نوێی ئەحمەد شەهید، نوێنه‌ری تایبەتیی شوورای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران، بە لەبەرچاوگرتنی ئێعدامی بە کۆمەڵی 16 کەس لە خەڵکی بەلووچ لە هەمان رۆژدا ڕوو بە جیهانی دەرەوە ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای تەریک بوونەوەی لە هاوکێشە جیهانی‌یەکان‌داو لەگەڵ ئەوەی لەگەڵ چەندین قەیرانی دیکەی سیاسی، ئابووری‌و کۆمەڵایەتی بەرەوڕوویە، بەڵام به‌وحاڵه‌ش پابەندی هیچ کام لە پڕەنسیپە جیهانیەکانی مافی مرۆڤ نیه‌و بێ‌ترس‌و دوودڵی لە کاردانەوەی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی درێژە بە سیاسەتی تاوان‌و سەرکوت‌و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ دەدا. لاوانی وشیارو خۆڕاگری نیشتمان! ئێمە وەک فیدڕاسیۆنی رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئێران وێڕای مەحکووم کردنی سیاسەتی سەرکوت‌و ئێعدامی لاوان‌و ئازادی‌خوازانی کورد، رادەگەیه‌نین‌و ده‌نگمان ده‌خه‌ینه‌ پاڵ ده‌نگتان‌‌و ده‌ڵێین ئەگەرچی لە سێدارەدانی رۆڵەکانی کورد خەسارێکە بۆ بزووتنەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەو شێوە هەڵس‌وکەوتانە بەرانبەر بە لاوانی ئازادی‌خواز هیچ دڵساردی‌یەک دروست ناکات، بەڵکوو دەنگی خەباتی ئازادی‌خوازانەیان گەرم‌و گوڕتر لە جاران دەکات. هه‌روه‌ها داوا له‌ کۆڕو کۆمه‌ڵه‌ مرۆڤ‌دۆسته‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانیش ده‌که‌ین چی دیکه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و جینایه‌تانه‌ی کۆماری ئیسلامی‌‌دا چاو نه‌نووقێنن‌ تا له‌وه‌ زیاتر لاوانی کورد نه‌باته‌ بن په‌تی سێداره‌و دایکانی نیشتمان ئه‌سرین بۆ رۆڵه‌کانیان نه‌‌ڕێژن که‌ ته‌نانه‌ت ته‌رمی بێ‌گیانی رۆڵه‌کانیشیان ناده‌نه‌وه‌ تا لانی که‌م به‌ ده‌ستی خۆیان به‌ خاکی نیشتمانیان بسپێرن‌و ناوه‌ ناوه‌ بۆ ته‌سکینی دڵی زامداریان بچنه‌ سه‌ر گڵکۆکانیان. فیدڕاسیۆنی ریکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئێران 6ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 2713ی‌کوردی 28ی ئۆکتۆبری 2013ی‌زایینی
لێبوردنی نێو نه‌ته‌وه‌یی: نیگه‌رانی له‌ ئه‌گه‌ری ئیعدامی ٢ زیندانی سیاسی کورد
لێبوردنی نێونه‌ته‌ویی سه‌باره‌ت به‌ به‌ره‌وسه‌ر چوونی رێژه‌ی ئیعدامه‌کان له‌ ئێران وریایی دا و ده‌ڵێ: گیانی ٢ زیندانی سیاسی کورد ، زانیار و لوقمان مورادی له‌ مه‌ترسیدایه‌ ، لێبوردنی نێونه‌ته‌ویی پێداگری کرد ته‌نیا له‌ چه‌ند حه‌وتووی رابردودا دا ٢٠  که‌س له‌ ئێران ئیعدام کراون. جێگری لێبوردنی نێونه‌ته‌ویی له‌ کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌‌ڕاست و باشووری ئه‌فریقا ووتی : ئیعدامه‌کان له‌ ئێران ده‌ری ده‌خا له‌ پشت قسه‌ و به‌ڵێنه‌کانی به‌رپرسانی ئێران هه‌وا پشت به‌ کوشتنی ده‌وڵه‌تی ده‌بستی . نیگه‌رانی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ئه‌و دو زیندانی سیاسی کورده‌ له‌ ریزی دوایی ئیعدامه‌ کانی رژیمی ئێران بن. ئه‌و رێکخراوه‌ ئاماژه‌ی کرد ئیعدامی ئه‌و ٢ زیندانیه‌ و سه‌رجه‌م ئیعدامه‌کان پێویسته‌ به‌ په‌له‌ رابگیرێت ، هه‌روه‌ها ووتی سزای ئیعدام هیچ کات نابێ که‌ڵکی لێوه‌ر بگیرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و شێوه‌یه‌ ئه‌و په‌ره‌ی دڕندانه‌ و نامرۆڤانه‌یه‌ .
حه‌راسه‌تی زانکۆی ورمێ خوێندکارێکی کوردی له‌خوێندن بێبه‌ش کرد
خوێندکارێکی کوردی زانکۆی ورمێ له‌لایه‌ن حه‌راسه‌تی ئه‌و زانکۆیه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ک تێــرم له‌ خوێنـدن بێبه‌ش کــرا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، به‌شی حه‌راسه‌تی زانکۆی نازلووی ورمێ خوێندکارێکی کوردی ئه‌و زانکۆیه‌ی به‌ناوی "عه‌لی میلانی" خوێندکاری ساڵی چواره‌می رشته‌ی کۆمپیوتری بۆ ماوه‌ی یه‌ک تێرم له‌ خوێندن بێبه‌ش کرد. عه‌لی میلانی به‌ ناردنی کورته‌نامه‌ بۆ خوێندکارانی زانکۆی ورمێی بۆ پێکهێنانی کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی سه‌باره‌ت به‌ رێگری کردنی به‌رپرسانی ئه‌و زانکۆیه‌ له‌ چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی بڵاڤۆکه‌ کوردییه‌کان، بانگهێشت کردووه‌. به‌رپرسانی زانکۆی نازلووی ورمێ به‌و خوێندکاره‌ کورده‌یان راگه‌یاندووه‌، " له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر چالاکییه‌کانی، به‌یه‌کجاری له‌درێژه‌دان به‌ خوێندن بێبه‌ش ده‌کرێت". عه‌لی میلانی پێشتریش له‌ ناوه‌راستی مانگی به‌فرانباری ساڵی رابردوو سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی – ئه‌ده‌بیی "ئیلام و کرمانج" بانگهێشتی ناوه‌ندی به‌سیجی خوێندکاریی ئه‌و زانکۆیه‌ کرابوو و پێیان راگه‌یاندبوو "له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیی چالاکییه‌کانی، بۆ ماوه‌ی یه‌ک تێرم له‌ خوێندن و چالاکی فه‌رهه‌نگی بێبه‌ری ده‌کرێت".
به‌‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
کاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 3ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1392ی هه‌تاوی، به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ریکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ بنکه‌ی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوان به‌‌ڕێوه‌ چوو. سه‌ره‌تا به‌رنامه‌ی کاری کۆبوونه‌وه‌که‌ راگه‌یه‌ندرا، پاشان ئاوڕێک له‌ بڕیار و راسپارده‌کانی سێهه‌مین کۆنفڕانسی لاوانی چوارپارچه‌ی کوردستان درایه‌وه‌ و خاڵه‌ به‌هێز و لاوازه‌کانی تاوتوێ کران. له‌ بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له‌سه‌ر پێکهێنانی یه‌که‌مین کۆنفڕانسی لاوانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات کرا و بڕیاراتی پێویست له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ لایه‌ن به‌شدارانه‌وه‌ درا. کۆتایی کاری کۆبوونه‌وه‌که‌ باسێک بوو له‌سه‌ر پێکهێنانی چواره‌مین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان کرا. که‌ له‌ لایه‌ن ریکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ سه‌رپه‌ره‌ستی ده‌کرێ، له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاماده‌بووان ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ ئه‌م کۆنفڕانسه‌ ده‌نگی یه‌کگرتوویی هه‌موو لاوانی کورد بێت. کۆبوونه‌وه‌که‌ پاش 5 کاتژمێر، کۆتایی پێهات. رێکخراوه‌کانی لاوانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات 4ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 2713ی کوردی
١٦ هاوه‌لاتی به‌لوچی له‌سێداره‌دران
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ١٦ هاوه‌لاتی به‌لووچی له‌ زیندانی زاهیدان له‌سێداره‌دران. محه‌مه‌د مه‌رزیه‌ه‌ دادستانی گشتی رژیم له‌ زاهیدان ئه‌و زندانیانه‌ی وه‌ک که‌سانی دژبه‌ر و به‌شدار له‌ کرده‌وه‌ ترۆریستیه‌کان ناساند. ناوی ئه‌و که‌سانه‌ بریتیه‌ له‌ مێهروڵڵا ریگی ،عه‌بدولوه‌هاب ریگی ، حه‌بیبوڵلا ریگی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، جیهند ریگی ٢٥ ساڵ، عه‌بدولمالک میر به‌لووچ زێهی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، حامید وه‌کاله‌ت ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، عه‌بدولغه‌نی گنگووزه‌یی ریگی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ، ناسر مه‌لازێهی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ، شێرئه‌حمه‌د حوسێن زێهی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، ئه‌یووب به‌هرام زێهی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، حه‌مید شه‌به‌خشته‌مه‌ن ٢٠  ساڵ و عه‌بدولخالق جه‌فادار شاهۆ زێهی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ". ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ تێکه‌ڵچوونێکی چه‌کداری له‌ نێوان هێزه‌ ئینتزامییه‌کانی رژیمی ئاخوندی و گرووپێکی چه‌کداری نه‌ناسراو له‌ سنووری ئێران_ پاکستان ١٧ که‌س له‌ هێزه‌ ئینتزامیه‌کانی ئێران کوژراون و ٥ که‌س بریندار بوون و ٤ که‌سی دیکه‌ش به‌ دیل گیراون.
حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور زیندانیی سیاسیی کورد لەسێدارە درا
له‌دواى بلاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى گواستنه‌وه‌ى زیندانیه‌کى سیاسی کورد بۆ شوێنێکى نادیار زاندرا که‌ ده‌زگاى دادوه‌رى حکومه‌تى ئێران حوکمى ئیعدامى حه‌بیبوڵلا گوڵپه‌رى پوور چالاکى سیاسى کوردى به‌ رێوه‌ بردووه‌ . ناوبراو شه‌وى رابردوو له‌ زیندانى ناوه‌ندى وه‌رمێ ئیعدام کرا .شه‌وى رابردوو ساعه‌تى ١٢ حه‌بیبوڵڵا له‌ ژورى تاکه‌که‌سى زیندانى ناوه‌ندى وه‌رمێ دواى گواستنه‌وه‌ى له‌سێداره‌ درا. ناوبراو سه‌ره‌تاى پاییزى ساڵى ٨٨ له‌ مه‌هاباد له‌ لایه‌ن مه‌ئمورانى حیفازه‌تى ئیتلاعاتى سپا ده‌ست به‌سه‌ر و له‌ گرتووخانه‌کانى شارى مه‌هاباد، ورمێ ، سنه‌ و سمنان ئازار و شکه‌نجه‌یێکى له‌راده‌به‌ده‌رى جه‌سته‌یی و روحیی درابوو . جێى ئاماژه‌یه‌ ده‌زگاى قه‌زایى ئێران ئه‌و هاوه‌لاتیه‌ کورده‌ى به‌ تۆمه‌تى ئه‌ندام بوون له‌ ئه‌حزابى کوردى و کرده‌وه‌ دژ به‌ ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی و موحاربه‌ به‌ ئیعدام مه‌حکوم کرد که‌ له‌ دوایى دا دیوانى باڵاى ئێران ئه‌و حوکمه‌ى په‌سه‌ند کرده‌وه‌. ، ناوبراو له‌ دایک بووى ساڵى ١٣٦٣ى کۆچى خۆرى له‌ شارى سنه‌یه‌ .
سه‌حه‌ر ئه‌و کچه‌ کورده‌ی کوژرا و هه‌وڵی رژیم بۆ شاردنه‌وه‌ی رووداوه‌که‌
رۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی ره‌زبه‌ری ١٣٩٢ له‌ یه‌کێک له‌شوێنه‌خه‌وه‌کانی خوێندکارانی شاری هه‌مه‌دان کچه‌ کوردێک به‌ ناوی سه‌حه‌ر چووینی به‌ شێوه‌یێکی گوماناویی له‌سێداره‌ درابوو. سه‌حه‌ر خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان بوو و بۆ درێژه‌دان به‌ خوێندن له‌ زانستگای زانسته‌ پزیشکیه‌کانی بوعه‌لی شاری هه‌مه‌دان له‌ رشته‌ی په‌رستاریی په‌یمانگه‌ی ددانپزیشکیی سه‌رقاڵی خوێندن بوو.
سه‌حه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ی ده‌کوژرێ به‌ هۆی پشووی رۆژی هه‌ینی به‌ته‌نیا بووه‌ و رۆژی دواتر که‌ هاورێکانی دێنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ته‌رمی هه‌ڵواسراوی سه‌حه‌ر به‌ ته‌خته‌ خه‌وه‌که‌ی به‌ره‌و روو ده‌بن. له‌دوای ئاگادارکردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌ پێوه‌ندییه‌داره‌کان و له‌وان پزیشکی قانونی و ده‌سپێکردنی لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌رده‌که‌وێ که‌ سه‌حه‌ر سه‌عات پێنجی به‌یانی گیانی داوه‌ و به‌ پێی لێدوانی به‌رپرسی پزیشکی دادوه‌ریی هه‌مه‌دان مردنی سه‌حه‌ر به‌ هۆی خه‌فه‌ بوون نه‌بووه‌ به‌ڵکو پێشتر به‌ هۆی زه‌ربه‌ی مه‌غزیی که‌ له‌ئه‌نجای به‌رکه‌وتنی که‌ره‌سته‌یێکی قورس تووشی بووه‌، گیانی داوه‌. له‌دوای بلاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ زنجیره‌ خۆپیشاندانێک له‌ لایه‌ن خوێندکارانی زانستگای زانسته‌ پزیشکیه‌کانی شاری هه‌مه‌دان سه‌رهه‌ڵده‌دا و به‌ هاتنی حه‌بیبوڵلا موسه‌وی به‌هار سه‌رۆکی زانستگا و وتنی ئه‌وه‌ی که‌ سه‌حه‌ر خۆی کوشتووه‌ و هه‌وه‌رها بلاوکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ سه‌حه‌ر به‌ هۆی کێشه‌ی ده‌روونیه‌وه‌ خۆی کووشتووه‌ گومانه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی تر قووڵ ده‌بنه‌وه‌ و خوێندکارانی نارازیی داوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی زانستگا ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها داواکاری پێوشوێن گرتنی چۆنیه‌تی روودانی ئه‌و رووداوه‌ن.
دوابه‌دوای ئه‌و درۆ و فریوکارییانه‌ به‌ سه‌دان که‌س له‌ خه‌ڵکی شاری مه‌ریوانیش له‌ رێپێوانێکدا به‌ره‌و گۆرستانی شاری دارسێیرانی مه‌ریوان سه‌ره‌رای فشاری هێزه‌ ئیتلاعاتیه‌کان ناره‌زایه‌تی خۆیان به‌و رووداوه‌ نیشان ده‌ده‌ن و داوای روونکردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌کانی ئه‌و رووداوه‌ ده‌که‌ن.
١٣٠  هاوه‌لاتی خه‌ڵکی ئێران به‌ هۆی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کانه‌وه‌ له‌زیندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستانن
به‌‌ڕێوبه‌ری‌ چاکسازی‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ کارو کاروباری‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئاشکرایده‌کات، له‌ هه‌رێمی‌ کوردستان (٣٤٨) که‌س به‌ماده‌ی‌ هۆشبه‌ی‌ سزادراون که‌ نزیکه‌ی‌ (١٣٠ ) که‌س له‌و سزادراوانه‌ هاوڵاتی‌ ئێرانین. ئه‌حه‌مه‌د نه‌جمه‌دین، به‌‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاکسازی‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ کارو کاروباری‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌لێداونێکیدا بۆ‌ (سبه‌ی‌) رایگه‌یاند:" له‌سه‌رجه‌م چاکسازیه‌کانی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان (٣٤٨) که‌س به‌هۆی‌ بازرگانی‌ و ئالوده‌بون به‌ماده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌وه‌ سزادراون، له‌وانه‌ (١٩٤)که‌سیان بازرگانی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر بون و (١٥٤) که‌سه‌که‌ی‌ دیکه‌ش ئالوده‌ و به‌کارهێنه‌ری ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر بون. ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شکرد، نزیکه‌ی‌ (١٣٠ ) که‌س له‌و هاوڵاتیانه‌ی‌ گیراون خه‌ڵکی‌ وڵاتی‌ ئێرانن. نه‌جمه‌دین ئه‌وه‌شی‌ ئاشکراکردØ›" له‌نێو به‌کارهێنه‌رانی‌ ئه‌و مادانه‌دا، ژن ومنداڵ هه‌یه‌، به‌جۆرێک له‌چاکسازی‌ ژنان ومنداڵانی‌ هه‌ولێر ژنه‌ بازرگانی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ دو منداڵ، له‌چاکسازی‌ ژنان ومنداڵانی‌ سلێمانیش، (٧ ) بازرگانی‌ ژن به‌ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر و منداڵێکی ئالوده‌بوش هه‌یه‌. هه‌روه‌ها له‌چاکسازانی‌ ژنان ومنداڵانی‌ دهۆک دو ئافره‌تی‌ بازرگانی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر به‌پێی یاسا سزادراون.
ئیعدامى ٧ که‌س یه‌ک له‌وان ژنێکى ٢٦ ساڵه‌ له‌ کرماشان
هه‌واڵده‌رى هێرانا " سه‌رله‌به‌یانى رۆژى رابردوو ژنێک له‌گه‌ل ٦ پیاو له‌ حه‌وشه‌ى زیندانى دیزل ئاواى کرماشان ئیعدام کران . به‌ پێى هه‌واڵده‌رانى هێرانا، نه‌سته‌ره‌ن سه‌فه‌رى ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵه‌ که‌ به‌ تومه‌تى کوشتن به‌ قه‌ساس مه‌حکوم کرابوو سه‌ر له‌ به‌یانى رۆژى دۆشه‌ممه‌ ٢٩ ره‌زبه‌ر له‌ زیندانى ناوه‌ندى کرماشان ( دیزل ئاوا ) له‌ سێداره‌ درا . ناوبراو که‌ له‌ ٧ ساڵ له‌مه‌وه‌پێشه‌وه‌ له‌ زیندان بووه‌ له‌گه‌ل ٦ پیاو له‌ سێداره‌ درا . تا ئیستا له‌ ناو و تۆمه‌تى ئه‌و ٦ پیاوه‌ مه‌حکوم به‌ ئیعدامه‌ هیچ هه‌واڵێک له‌به‌ر ده‌ست دا نیه‌ به‌ڵام به‌ پێى سه‌رچاوه‌ێک له‌وانه‌یه‌ تومه‌تى ئه‌و ٦ پیاوه‌ش کوشتن بووبێت . جێى ئاماژه‌یه‌ هه‌واڵى ئیعدامى ئه‌و ٧ که‌سه‌ تا ئێستا له‌ راگه‌یاندنه‌کانى ره‌سمى رژیم ئێران یا په‌یوه‌ندییه‌ گشتیه‌کانى ده‌زگاى دادوه‌رى به‌ رسمى رانه‌گێندراوه‌ .
خۆسووتاندنی ژنێکی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ له‌ناوچه‌ی مه‌ریوان
ژنێکی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌ی مه‌ریوان به‌هۆی کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه‌ رێکه‌وتی ٢٣ی ره‌زبه‌ر ژنێکی خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی "کانی دینار"ی سه‌ربه‌ شاری مه‌ریوان به‌ناوی " سه‌حه‌ر که‌ریمی"، به‌هۆی کێشه‌یه‌کی بنه‌ماڵه‌ییه‌وه‌ ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و بۆ چاره‌سه‌ریی برینه‌کانی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ کرا. ئه‌و ژنه‌ ته‌مه‌ن ١٨ ساڵه‌یه‌ که‌ چه‌ند مانگ پێش ئێستا به‌ بێ خواستێ خۆی به‌ شوو درابوو، به‌هۆی دروست بوونی کێشه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی گه‌‌ڕابوویه‌وه‌ ماڵی باوکی، به‌ڵام له‌ئه‌نجامی توندوتیژیی بنه‌ماڵه‌یی‌دا ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه‌. ده‌گوترێت که‌ سه‌حه‌ر که‌ریمی، له‌سه‌دا ٩٠ ی جه‌سته‌ی تووشی سووتان بووه‌ و ئه‌گه‌ری گیان له‌ده‌ست دانی له‌ ئارا دایه‌ و هه‌نووکه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری سنه‌ له‌ژێر چاوه‌دێریی پزیشکی دایه‌.
هه‌ڵبه‌ستوانی "شاره‌که‌م سنه‌" ئه‌سپه‌رده‌ی خاک کرا
مامۆستا مه‌حیه‌دین حه‌قشناس شاعیر و هه‌ڵبه‌ستوانی کورد و ئه‌ستێره‌ی ئاسمانی ئه‌ده‌ب و فۆلکلۆری کوردی له‌ شاری سنه‌ له‌ ته‌مه‌نی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپاØ› مامۆستا حه‌‌قشناس ئافڕێنه‌ری به‌رهه‌می "شاره‌که‌م سنه‌" که‌ توانی چاند و که‌له‌پووری کورده‌واری به‌ تایبه‌ت شاری سنه‌ به‌ شێوه‌ی هه‌ڵبه‌ست بئافڕێنێ، له‌ شاری سنه‌ ماڵئاوایی له‌ ژیان کرد و ته‌رمی ناوبراو له‌ گۆڕستانی "به‌هه‌شتی محه‌ممه‌دی" ئه‌سپه‌رده‌ی خاک کرا. له‌ لایێکی دیکه‌وه‌ له‌ رۆژانی رابردوو به‌هۆی سه‌کته‌ی مێشکه‌وه‌، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، شاعیر و وه‌رگێڕی شاری مه‌ریوان (فه‌رهاد هۆژه‌بری) له‌ یه‌کێک له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی شاری تاران، کۆچی دواییکرد. هوژه‌بری زۆر کاری نووسیوه‌‌و کاری وه‌رگێڕانی بۆ زمانی کوردی کردووه‌، زۆرێک له‌ بابه‌ته‌کانی له‌ گۆڤاره‌ کوردییه‌کاندا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌
دوایین هەواڵەکان
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 6 مانگ و 22 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

1 ساڵ و 8 مانگ و 3 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

1 ساڵ و 8 مانگ و 15 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی زمانی زگماگی

1 ساڵ و 9 مانگ و 2 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 10 مانگ و 14 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

2 ساڵ و 22 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo


2 ساڵ و 1 مانگ و 6 ڕۆژ و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر