lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         
رێگری له‌راگواستنی ژنه‌ زیندانییه‌کی سیاسیی کورد بۆ زیندانی شاری ماکۆ
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانی دیزڵ‌ئابادی کرماشان و ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ رێگری له‌چوونی بۆ گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی شاری ماکۆ کرا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان زیندانی سیاسی کورد که‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ ٥ ساڵه‌ له‌زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشانه‌، هه‌تا ئێستا بۆ چه‌ندین جار داوای راگواستنی بۆ زیندانی ماکۆ کردووه‌، به‌ڵام ئه‌و داواکارییه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ پێوه‌ندیداره‌کانه‌وه‌ ره‌ت کراوه‌ته‌وه‌. ئه‌و چالاکه‌ سیاسییه‌ کورده‌ ساڵی ١٣٨٦ له‌شاری کرماشان ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌ و له‌و کاته‌وه‌ هه‌تا ئێستا مافی چاپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی پێ نه‌داروه‌. له‌وپێوه‌ندییه‌دا هه‌واڵده‌ریی "هرانا" بڵاوی کردبۆوه‌، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تیی زیندانه‌وه‌ فشاری خراوه‌ته‌ سه‌ر و ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ریش که‌ تووشی نه‌خۆشی ببوو، ئیزنی چاره‌سه‌ریی له‌ده‌ره‌وه‌ی زیندانی پێ‌‌نه‌درا. ده‌گوترێت، لێپرسراوانی ئه‌منیه‌تیی داوایان له‌ زه‌ینه‌ب جه‌لالیان کردووه‌، "که‌ ده‌بێ‌ئێعترافی ته‌له‌ویزیونی بکات". ئه‌و چالاکه‌ سیاسییه‌ دوای ده‌ستبه‌سه‌رکرانی، به‌ تاوانی "محاربه‌" و ئه‌ندامه‌تیی له‌یه‌کێک له‌حیزبه‌ کوردییه‌کان حوکمی سێداره‌ی بۆ بڕایه‌وه‌ و دواتر ئه‌و حوکمه‌ بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی گۆڕدرا.
به‌رێوه‌چوونی یه‌که‌مین کۆنفه‌رانسی لاوانی رۆژهه‌لات
رۆژی هه‌ینی ٢٩ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٢ی هه‌تاوی یه‌که‌مین کۆنفرانسی لاوانی رۆژهه‌لات به‌ به‌شداری زۆربه‌ی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌لات و که‌سایه‌تییه‌ سه‌ربه‌خۆکان و به‌شداری نوێنه‌رانی ئه‌حزابی سیاسی رۆژهه‌لاتی کوردستان ده‌ستی به‌ کاره‌کانی کرد.
کۆنفرانس له‌ کاتژمێر ٩ی سه‌ر له‌ به‌یانی به‌ مارشی ئه‌ی ره‌قیب و ساتێک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی هه‌موو شه‌هیدانی لاوی کوردستان.
ده‌ستی پێ کرد. دوایی په‌یامی کردنه‌وه‌ی کۆنفرانس له‌ لایه‌ن به‌رێز فوئاد جه‌عفه‌ری به‌رپرسی ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران خوێندرایه‌وه‌ و بڕگه‌ی دوایی خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی کۆنفرانس بۆ لاوانی رۆژهه‌لات له‌ لایه‌ن به‌رێز جه‌لال ره‌وانگه‌رد جیئ٠Žگری سکرتێری یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوو.، په‌یام بۆ لاوانی چوارپارچه‌ی کوردستان له‌ لایه‌ن کارۆ که‌نکاش و په‌یام بۆ خه‌ڵکی کوردستانی رۆژهه‌لات له‌ لایه‌ن خاتوو ته‌وار شه‌ریفی خوێندرایه‌وه‌.
له‌دوای رێوره‌سمی کردنه‌وه‌ی کۆنفرانس کاریی ره‌سمی له‌ چوارچێوه‌ی ٥ پانێل ده‌ستی پێکرد.
له‌هه‌رکام له‌و پانێلانه‌ ئه‌و باس و بابه‌تانه‌ پێش که‌ش کران.
له‌ پانێلی یه‌که‌می کۆنفرانسه‌که‌دا، باسێک له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ "دیارده‌ی کۆچی لاوانی کوردستانی ئێران بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌لایه‌ن له‌یلا محه‌ممه‌دی پێشکه‌ش کرا.
له‌ به‌شی دووهه‌می پانێلی یه‌که‌می ئه‌و کۆنفرانسه‌دا "کۆسپه‌کانی وه‌ده‌سهێنانی دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ کوردستانی ئێران" له‌ چۆارچێوه‌ی باسێکدا له‌لایه‌ن "کاوه‌ که‌ریمی"یه‌وه‌ پێشکه‌ش به‌ ئاماده‌بوان کرا.
باسێک له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ 'رۆڵی لاوان له‌ خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ له‌ کوردستانی ئێران" له‌لایه‌ن 'ئه‌میر عه‌بدوڵڵازاده‌"وه‌ پێشکه‌ش کرا.
"ئیعدام و ده‌سبه‌سه‌رکردنی لاوان له‌ کوردستانی ئێران" له‌لایه‌ن "هۆزان ساره‌وان"ـه‌وه‌ پێشکه‌ش کرا.
"ئیسلامی سیاسی و ئاکامه‌کانی له‌ کوردستانی ئێران" له‌ لایه‌ن رێباز که‌ریمییه‌وه‌ پێش که‌ش کرا.
ئه‌نفالی سپی و کاردانه‌وه‌کانی له‌سه‌ر لاوانی کوردستانی ئێران" له‌ لایه‌ن "هۆگر محه‌ممه‌دی" ئه‌ندامی ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران پێشکه‌ش کرا.
"بریارنامه‌کان و راسپارده‌کانی" یه‌که‌مین کۆنفرانسی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن "فوادخاکی‌به‌یگی" سکرتێری گشتی یه‌کییه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه‌ پێشکه‌ش کرا.
له‌پاشاندا په‌یامی کۆنفرانس سه‌باره‌ت به‌ حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان له‌لایه‌ن "هه‌ڵگورد کامیارانی" خوێندرایه‌وه‌.
هه‌روه‌ها په‌یامی کۆنفرانسی لاوانی کوردستانی ئێران بۆ "کۆمه‌ڵگای جیهانی" له‌لایه‌ن "فیرووز مامۆیی"پێشکه‌ش کرا.
"ویست و داخوازییه‌کانی لاوانی کوردستانی ئێران" له‌لایه‌ن "ته‌وار شه‌ریفی"یه‌وه‌ پێشکه‌ش کرا.
باسێک له‌مه‌‌ڕ "چۆنییه‌تی پێشه‌کی ئاماده‌کردن بۆ کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان" له‌لایه‌ن "سامان فه‌قێ نه‌بی" پێشکه‌ش کرا.
له‌ کۆتایی کۆنفرانسه‌که‌دا په‌یامی کۆتایی کۆنفرانس له‌لایه‌ن "سه‌ید جه‌لال ساڵحی" خوێندرایه‌وه‌.
جێگه‌ی باسه‌ که‌ کاری یه‌ک رۆژه‌ی کۆنفرانسی لاوانی رۆژهه‌لات به‌ په‌سه‌ند کردنی چه‌ندین خاڵ و راسپارده‌ به‌ سه‌رکه‌وتوویی له‌ کاتژمێر ١٠ ی شه‌و به‌ شادی و هه‌ڵپه‌رکێ کۆتایی به‌ کاره‌کانی هێنا.
ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌قه‌سری‌شیرین گیانی لاوێکی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵه‌ی ستاند
به‌ کوژرانی هاوڵاتییه‌کی کوردی خه‌ڵکی ناوچه‌ی قه‌سری شیرین له‌ئوستانی کرماشان، ئاماری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ سێ مانگی رابردوودا و له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی ئێران گه‌یشته‌ ١٣ که‌س. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپاØ› جه‌هانبه‌خش رۆسته‌می ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و کوڕی نه‌زه‌ر، له‌کاتی له‌وه‌‌ڕاندنی مه‌‌ڕوماڵات، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ پاسگای چۆڵکراوی "یه‌که‌ شان" گیانی دا. ئه‌و رووداوه‌ رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ رێکه‌وتی ٢٤ی سه‌رماوه‌ز له‌ به‌رزاییه‌کانی چیای "ئاق داخ" له‌ ناوچه‌ی قه‌سری شیرین هاتۆته‌ ئاراوه‌ که‌ ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ست دانی ئه‌و لاوه‌ کورده‌ی لێکه‌وتۆته‌وه‌. هاوکات و له‌هه‌مان رۆژدا کۆڵبه‌رێکی کوردی خه‌ڵکی ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی له‌ ئوستانی کرماشان به‌ناوی فه‌رید قادری ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ، له‌خاڵی سنووریی شێخ سه‌ڵه‌، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین لاقێکی له‌ده‌ست دابوو.
لاوێکی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵه‌ی کورد له‌گرتووخانه‌ی ورمێ‌ له‌سێداره‌ درا
به‌رپرسانی حکوومه‌تی ئێران له‌گرتووخانه‌ی ورمێ‌حوکمی له‌سێداره‌دانی هاووڵاتییه‌کی کوردیان به‌‌ڕێوه‌ برد. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، لاوێکی کورد به‌ناوی "بهزاد خه‌لیلی ئیگدیر" ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و کوڕی محه‌ممه‌دره‌زا سه‌رله‌ به‌یانیی رۆژی سێ‌شه‌ممه‌ له‌لایه‌ن لێپرسراوانی گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی ورمێه‌وه‌ له‌سێداره‌ درا. ئه‌و هاووڵاتییه‌ خه‌ڵکی شاری شنۆ بووه‌ و ده‌وتریت که‌ به‌ تاوانی "قه‌تل" له‌سێداره‌ دراوه‌. دوای ئه‌وه‌ی له‌تێکهه‌ڵچوونێکدا که‌سێک کوژراوه‌، بهزاد وه‌کوو بکووژه‌که‌ دادگای و حوکمی سێداره‌ی بۆ بڕابوویه‌وه‌، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی کوژراوه‌که‌ ده‌یانهه‌ویست ئه‌و لاوه‌ کورده‌ عه‌فوو بکه‌ن که‌ به‌ داخه‌وه‌ ده‌زگا قه‌زایی و رێکخراوی زیندانه‌کان له‌و باره‌یه‌وه‌ که‌مته‌ر خه‌مییان نواندووه‌. له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ رۆژی شه‌ممه‌ رێکه‌وتی ١٦ی سه‌رماوه‌ز لاوێکی بۆکانی به‌ناوی "یونێس باپیری" ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ له‌ زیندانی ورمێ‌له‌سێداره‌ درابوو. به‌پێی ئاماری تۆمار کراو له‌ناوه‌ندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، له‌ ماوه‌ی ٢٠  رۆژی رابردوودا نزیک به‌ ٦٠  هاووڵاتیی له‌ئێران له‌سێداره‌ دراون.
رووداوی کار گیانی کرێکارێکی کوردی ورمێی ستاند
کرێکارێکی کوردی خه‌ڵکی ورمێ‌به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی گیانی دا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێکه‌وتی ١٣‌ی سه‌رماوه‌ز کرێکارێک به‌ناوی خوسره‌و مرواریدی له‌کاتی کارکردن له‌بینایه‌کدا که‌وتۆته‌ خوار و گیانی داوه‌. خوسره‌و مرواریدی له‌ پڕۆژه‌کانی بیناسازیی "گوڵشه‌هر"‌ی ورمێ‌سه‌رقاڵی کارکردن بووه‌ و به‌وته‌ی شایه‌تحاڵان ئه‌و کرێکاره‌ کورده‌ له‌کاتی کارکردن به‌ "باڵابه‌ر" له‌ جۆری "تاوێر" تووشی ئه‌و رووداوه‌ بووه‌. خوسره‌و مرواریدی له‌ پڕۆژه‌کانی بیناسازیی "گوڵشه‌هر"‌ی ورمێ‌سه‌رقاڵی کارکردن بووه‌ و له‌کاتی کارکردن به‌ "باڵابه‌ر" له‌ جۆری "تاوێر" تووشی ئه‌و رووداوه‌ بووه‌ خوسره‌و چه‌ند مانگ پێش ئێستا ژیانی هاوبه‌شی پێک هێنابوو و به‌ مه‌به‌ستی دابین کردنی بژێوی ژیانی رووی له‌کرێکاری کردبو
دوایین هەواڵەکان
photo
لاوانی خه‌بات
11 مانگ و 12 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

1 ساڵ و 25 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

1 ساڵ و 1 مانگ و 6 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی زمانی زگماگی

1 ساڵ و 1 مانگ و 23 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 3 مانگ و 4 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 5 مانگ و 13 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo


1 ساڵ و 5 مانگ و 27 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر