lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         
رێژه‌ی‌ توشبون به‌ نه‌خۆشی‌ شه‌کره‌ چوارهێندە زیادیکردووە
ژمارەی ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لەسەروو 35 ساڵیەوە و نەخۆشی شەکرەیان هەیە چوارهێندە زیادیکردووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رێکخراوی تەندروستی جیهانیی لە نوێترین ڕاپۆرتیدا بڵایکردەوە، کەمبوونەوەی تەمەنی دانیشوانی سەرزەوی و ئەو گۆڕانکارییانەی لە شێوەی خواردن و ژیانی خەڵکیدا هەن، بوونە هۆی ئەوەی نەخۆشی شەکرە لە جیهاندا ئاستێکی مەترسیدار تۆمار بکات. بە پێی ڕاپۆرتەکە، نەخۆشی شەکرە لە نێوان ئەو کەسانەی کە تەمەنیان سەروو 35 ساڵە بووەتە چوارهێندە و بەو پێیەش لە کۆی دانیشتوانی جیهان لە هەر 11 کەسدا کەسێک تووشی نەخۆشی شەکرە بووە. هەروەک باسلەوەشکراوە کە زیادبوونیئاستی نەخۆشکەوتووانی شەکرە لە وڵاتە هەژارەکاندا زۆر خێراترە. ساڵانە 1.5 ملیۆن کەس بە هۆی نەخۆشی شەکرەوە گیانیالەدەستەدەن و نەخۆشی شەکرە بە هەشتەمین هۆکاری گەورەی مردن لە جیهاندا هەژمار دەکرێت.
چوار کوڕ و کچ لە شاری ورمێ خۆیان کوشت
لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگ لەساڵی نوێی ئەمساڵدا، لانیکەم٨ کەس کە ڕێژەی تەمەنیان کەمتر لە ٢٥ ساڵه دەستیان دایە خۆکوشتن.بەپێی ڕاپۆڕتی هەواڵدەرییەکان، لە سەرەتای ئەم حەوتوویەدا دوو کچی لاو بە ناوەکانی کاڵێ عزیزی تەمەن ١٨ ساڵە و لەیلا جەلالی تەمەن ٢٣ ساڵە لە بەخشی سیلوانا دەستیان دایە خۆکوژی. ئەو دوو کچە لاوە خەڵکی گوندەکانی "گەباران" و "باوان" بوون، کاڵێ ئەو کچە عازەبە بە هۆی کێشەی "نامووسی" بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هەروەها لەیلا جەلالیش بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی لە ژێر ناوی "هەوێ" بەرەوڕوو بووتەوە و پاش دەمەقاڵێ لەگەڵ مێردەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. هەر لەو پەیوەندییەدا، دوو کوڕی لاوی تەمەن ١٦ و ١٨ ساڵە لە گوندەکانی "بێ بەکران" و "ئوورسی" سەر بە شاری ورمێ لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. هەروەها شوناسی ئەو دوو لاو کوردەی بە ناوەکانی "عەبدوڵڵا جیهان و عەبدوڵکەریم ئەمیری" ڕاگەیاندووە.
هێزی سنووریی بانە زیانی ١.٥ میلیارد تمەنیی بە کاسبکاران گەیاند
کۆمەڵێک لە کاسبکارانی سەر سنووری بانە، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەتەوە هێرشیان کرایەسەر. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١٦ی خاکەلێوە، چەندین ماشینی سەربە هێزی ئینتیزامیی شاری ئارمەردە، هێرشیان کردووەتە سەر کاسبکارانی ناوچەکە و کەلوپەلی ئەوانیان تێک و پێک داوە.کەسانی چەکدار لە بۆسەیەکدا دەستڕێژیان لە ٢ ماشینی کاسبکاران کردووە و بە سەدان هەزار تمەن زەرەریان پێ‏گەیاندوون. سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕاگەیاند کەØ› شوێنی کەمینەکە لە "بلەکێ" هەڵکەوتووە و قەبارەی بارەکە کە بریتی بوو لە کەلوپەلی تاناکۆرا، بە زیاتر لە ١.٥ میلیارد تمەن دەخەمڵێندرێت.هەروەها ٥ سەر ئەسپی کاسبکاران لەو گولەبارانەدا بەکوشت چوون.دەوترێت خاوەنی ئەو بارانە، لە هاووڵاتییانی چەند شار و شارۆچکەی کوردستانی ئێران بوون کە بە مەبەستی دابین کردنی بژێوی ژیانیان ڕوویان لە سنووری بانە کردووە.
سێ لاوی باکووری کوردستانی ئێران حوکم دران
دەزگای دادوەریی رژێمی ئاخوندی ئێران لە ورمێ، حوکمی ٤٢ مانگ زیندانی بەسەر ٣ لاوی کورددا سەپاند. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، دوو برا بە ناوەکانی هووشەنگ پیرووززادەگان و محەممەد پیرووززادەگان لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری ورمێ، بە ٢ ساڵ و شەش مانگ زیندان، حوکم دران. ئەو حوکمە لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا و بە بڕیاری دادوەر چابۆک لە لقی یەکی ئەو دادگایە دەرکراوە. تاوانی ئەو دوو لاوە کە ٢ ساڵی بۆ هووشەنگ پیرووززادەگان بڕاوەتەوە، "هەوڵدان بە دژی تەناهیی نەتەوەیی" ڕاگەیەندراوە. برایانی پیرووززادەگان لە سەرەتاکانی مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٤، لە دەورووبەری ورمێ دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٢ مانگ لە ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگیران.هەروەها لە هەواڵێکی دیکەدا هاتووەØ› هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ماکۆ بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، حوکمی ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە. ناسنامەی ئەو کەسە بە، نەسرەدین دالایی‏میلان بڵاوبووەتەوە کە لە کۆتایی وەرزی پاییزی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە هەرسێکیان بە پێچەوانەی یاسا و ڕێسای نێودەوڵەتی لە بەندی زیندانییانی غەیرە سیاسی ڕاگیراون و دۆخی گشتییان نالەبارە.
دوایین هەواڵەکان
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 2 مانگ و 25 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

1 ساڵ و 4 مانگ و 7 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

1 ساڵ و 4 مانگ و 19 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی زمانی زگماگی

1 ساڵ و 5 مانگ و 6 ڕۆژ و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 6 مانگ و 17 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 8 مانگ و 25 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo


1 ساڵ و 9 مانگ و 9 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر