lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         
راپورتی مانگى خه‌رمانانى بارودۆخى مافی مرو٠Žڤ له‌ کوردستان

سه‌رچاوه‌: ئاژانسى هه‌واڵده‌رى موکریان
وه‌رگیر: هیوا به‌هارى
به‌ شى یه‌که‌م " مافی مه‌ده‌نى وسیاسی ( بارودۆخى چالاکانى سیاسی – کۆمه‌لایه‌تى و شارۆمه‌ندان)
١- مه‌حکووم بوونى چوار هاوڵاتی کورد له‌ لایه‌ن دادگاى شۆر٠شی شارى سنه‌، به‌ هوی به‌شداری و هاوکاری هێزه‌ نه‌یاره‌کانى رژیم و ململانێ کردن له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى حکوومه‌تى، به‌ ١٢٠  ساڵ زیندان....


له‌دوورخراوه‌یی دا.
ناوى ئه‌و چوار هاوڵاتیه‌ بریتین له‌:
١- چه‌نگیز قه‌ده‌م خیری، خه‌ڵکی کامیاران ( ٤٠ ساڵ زیندان ودوور خستنه‌وه‌ بو٠Ž مه‌سجد سوله‌یمان)
٢- فه‌خره‌دین فه‌ره‌جی ،خه‌ڵکى مه‌ریوان ( ٣٠  ساڵ زیندان و دوورخستنه‌وه‌ بو٠Ž ته‌به‌س)
٣- موحه‌ممه‌د حوسێن ره‌زایی، خه‌ڵکى دیوانده‌ره‌ ( ٣٠  ساڵ زیندان و دوورخستنه‌وه‌ بو٠Ž میناب
٤- ئه‌یوب ئه‌سه‌دى ،خه‌لکی مه‌ریوان (٢٠  سال زیندان ودوورخستنه‌وه‌ بو٠Ž کاشمه‌ر )
٢- دیاکۆ خه‌یات،خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد وخوێندکاری کارناسی بالاى ئابووری زانکو٠Žی تاران، به‌ تو٠Žمه‌تى کۆبوونه‌وه‌ و رێکه‌وتن ، دژ به‌ ئه‌منیه‌تى رژیم، له‌ لایه‌ن دادگاى شو٠Žرشی ئیسلامى ئه‌و شاره‌وه‌ به‌ ٥ساڵ زیندانى ته‌عزیری مه‌حکووم کرا.
٣- فه‌رزاد ئه‌حمه‌دى ، چالاکى کرێکاری شاری سنه‌ که‌ له‌ مانگى پووشپه‌رى ئه‌مساڵ دا ده‌ست به‌سه‌ر کرابوو، به‌ تو٠Žمه‌تى هاوکاری وچالاکى ته‌بلیغاتى، دژ به‌ رژیم ، بو٠Ž یه‌کێک له‌ حیزبه‌کانى نه‌یارى رژیمى ئاخووندى ، به‌ ٤ ساڵ زیندانى ته‌عزیرى مه‌حکووم کرا. ناوبراو بو٠Ž زیندانى شاری سنه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ .
به شیک له ووته کانى سکرتیرى گشتى سازمانى خه بات له کوبوونه‌وه‌ى سیاسی له‌ بنکه ى سه رکردایه تى سازمان

رۆژى سێشه‌ممه‌ ١٠ ى گه‌لاوێژى ١٣٩١ کۆبوونه‌وه‌ێکى گشتى سیاسی بۆ به‌رێز کاک بابه‌شێخى حوسێنى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌ باره‌گاى ناوه‌ندى سازمان رێکخرا. ئه‌وه‌ى خواره‌وه‌ به‌شێک له‌ووته‌کانى به‌رێز کاک بابه‌شێخى حوسێنیه‌:
پێم باشه‌ له‌سه‌ر وه‌زعی جیهان ئاڵوگو٠Žره‌ سیاسیه‌کانى جیهان و‌ ناوچه‌یى وه‌ وه‌زعى ئێران هه‌روه‌ها وه‌زعى کوردستان ...


ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ى که‌ کورد ئیستا پێیدا تێده‌په‌رى وه‌ هه‌روه‌ها وه‌زعى سازمانى خه‌بات قسه‌ بکه‌م.
هه‌موومان ئه‌زانین که‌ له‌ سیاسه‌تى جیهانیدا ئه‌مریکا وه‌کوو هێزى گه‌وره‌ و بالاده‌ست جێگاى دیارى هه‌یه‌ له‌ مۆعادله‌ سیاسیه‌کان و مۆعادلا‌ته‌ ئابوریه‌کان, به‌ تایبه‌ت دواى هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ى بلۆکى شه‌رق ونه‌مانى ئیتحادى جه‌ماهیرى شو٠Žره‌وى و به‌ ته‌نیا مانه‌وه‌ى ئه‌مریکا وه‌ک گه‌وره‌ترین هێزى جیهانى,بێگۆمان ده‌ورو نه‌قشى ئه‌مریکا زیاتر بوو له‌ مه‌سه‌له‌ سیاسیه‌کان له‌ چاو رابردوو. ئه‌مریکا له‌ زۆربه‌ى کێشه‌جیهانیه‌کان,وه‌ک ده‌سه‌لات و گه‌وره‌ هێز بریارى یه‌کلایى که‌ره‌وه‌ ده‌دات, له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى شۆراى ئه‌منیه‌تیش هه‌یه‌ له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى ناوه‌نده‌ جیهانیه‌کانی دیکه‌ش هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌مریکا وه‌کوو ده‌وله‌تى خاوه‌ن ده‌سه‌لاتى جیهانى له‌ زۆر کاتدا له‌سه‌ر زو٠Žرکێشه‌ى سیاسی بریارى یه‌کلایى که‌ره‌وه‌ ده‌دات. بێگۆمان ئه‌ویش ده‌گه‌ریته‌وه‌ بۆ بوونى هێزى سه‌ربازى تۆکمه‌، بوونى چه‌کى پێشکه‌وتوو وه‌هه‌روه‌ها ئیقتسادوده‌وڵه‌مه‌ندى ئه‌مریکا. دۆلار وه‌ک به‌بایه‌خترین پۆلى جیهانى,هه‌میشه‌ وه‌ک پایه‌ حساب ده‌کرێ,قیمه‌تى هه‌رکه‌ل وپه‌لێک له‌ زوربه‌ى ووڵاتانى جیهان به‌ دۆلار به‌راورد ده‌کرى,ووڵاتانى ئۆروپایی پووڵى یۆرۆیان هینایه‌مه‌یدانه‌وه‌ به‌لام نه‌یتوانى جێگا به‌ دۆلار له‌ق کات وه‌ له‌ ئیستادا دۆلار له بازاردا قسه‌ى یه‌که‌م ده‌کات. ئه‌مریکا وه‌ک گه‌وره‌ترین هێزى جیهان چ هێزى سیاسى و هێزى ئابوورى جێگاى بایه‌خه‌و هه‌ر ئالوگۆریک که‌ له‌و ولاتاندا روو بدات ئه‌مریکاکاریگه‌رى هه‌یه‌....,.ئێمه‌ش ده‌بی٠Ž ئاگادار بین له‌هه‌لومه‌رجى سیاسى له‌ ئه‌مریکا.
دوایین هەواڵەکان
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 6 مانگ و 20 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

1 ساڵ و 8 مانگ و 2 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

1 ساڵ و 8 مانگ و 14 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی زمانی زگماگی

1 ساڵ و 9 مانگ و 9 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 10 مانگ و 12 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

2 ساڵ و 21 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo


2 ساڵ و 1 مانگ و 4 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر