lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         
قۆناغێکی زێرین له‌ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد له‌ کوردستانی ئێران
رۆژانی ١٨ی پوشپه‌ر تا ١٠ ی گه‌لاوێژی ١٣٨٤ کۆچی خۆری قۆناغێکی زێرین بوو که‌ ده‌سکه‌وتێکی مه‌زنی له‌ ده‌فته‌ری مێژووی گه‌له‌که‌مان له‌ کوردستانی ئێران تێدا تۆمار کرا. یه‌کێکه‌ له‌و قۆناغه‌ مێژوویانه‌ی که‌ ده‌رخه‌ری لوتکه‌ی ووریایی و تێگه‌یشتنی سیاسی و یه‌کگوتاری و یه‌ک هه‌لوێستی میلله‌تی کورد بوو له‌کوردستانی ئێران. ١٨ پوشپه‌ر سه‌ره‌تای ئه‌و قۆناغه‌ پڕبایه‌خه‌ بوو که‌ بێده‌نگی نه‌ته‌وه‌ی کوردی له‌راست سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی.ده‌سه‌لات شکاند و له‌ به‌رامبه‌رجینایه‌ته‌کانی رژێمی ئێران راپه‌رین و بێزاری جه‌ماوه‌ریی هات رێکخستن.
ئه‌م راپه‌رینه‌ له‌ ئه‌نجامی کوشتنی لاوێکی کورد به‌ناوی که‌ماڵی ئه‌سفرام ناسراو به‌ شوانه‌ ی سه‌ید قادر له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی رژێمی ئێران له‌ شاری مه‌هاباد هه‌لگیرسا،
لاوێکی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵه‌ی کورد له‌ سایین قه‌ڵا له‌ ئاودا خنکا
به‌ خنکانی لاوێکی دیکه‌ی کورد له‌ چۆمی "جه‌غه‌توو"ی شاری سایین قه‌لا ئاماری خنکانی هاووڵاتیان له‌ ئاوی چۆم و به‌نداوه‌کانی ئوستانی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌ هه‌تا ئیستا گه‌یشته‌ ١٦ که‌س. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، رۆژی رابردوو رێکه‌وتی ٨ی پووشپه‌‌ڕ هاووڵاتییه‌ک به‌ناوی "رامین به‌هرامی" ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ به‌هۆی که‌وتنه‌ نێو ئاوی چۆمی "جه‌غه‌توو" و هه‌روه‌ها ئاشنا نه‌بوون به‌ مه‌له‌ کردن، له‌ ئاودا خنکا. ته‌رمی ئه‌و لاوه‌ کورده‌ به‌هۆی نه‌بوونی ئیمکاناتی پێویس، پاش ٨ کاتژمێر له‌ ئاو هێندرایه‌ ده‌ره‌وه‌. ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا و هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا جێگری به‌شی فریاکه‌وتنی "مانگی سوور"ی ئوستانی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاندبوو، که‌له‌ ماوه‌ی ساڵی رابردوودا ٣١ هاووڵاتی له‌و ئوستانه‌ له‌ ئاوه‌کاندا خنکاون.
په‌ره‌سه‌ندنی خۆکوژی ئافره‌تان له‌ ئێران و به‌ تایبه‌ت له‌ کوردستان
هه‌روه‌ک ئاگادارین له‌ ئێران به‌ گشتی و له‌ کوردستان به‌ تایبه‌تی دیارده‌ی خۆکوژی ئافره‌تان رۆژ به‌ رۆژ په‌ره‌ ده‌سێنێت و رۆژ نییه‌ شاهێدی هه‌واڵێکی ناخۆشی خۆکوژی یان خۆسووتاندنی ژن یان کچێک له‌ ئێراندا نه‌بین. به‌ پێی دوایین ئاماره‌کان له‌ سێ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ ١٩ ژن ده‌ستیان داوه‌ته‌ خۆکوژی که‌ به‌و هۆیه‌وه‌ گیانی خۆیان له‌ ده‌ستداوه‌، به‌ پێی ئه‌م ئاماره‌ رێژه‌ی خۆکوژی ژنان له‌ چاو ساڵی رابردوو سه‌د له‌ سه‌د زیادی کردووه‌، ساڵی رابردوو له‌ سێ مانگی سه‌ره‌تای ساڵدا ٩ کچ یان ژن ده‌ستیان دابووه‌ خۆکوژی. ئه‌و ئاماره‌ ته‌نیا به‌شێک له‌و کاره‌ساتانه‌ن که‌ له‌ سه‌ر ژنان روویان داوه‌ و هه‌واڵده‌رییه‌کان توانیویانه‌ تۆماری بکه‌ن. به‌راستی هۆکاری چییه‌ که‌ ژنان و کچان به‌و شێوه‌یه‌ ده‌ست ده‌ده‌نه‌ خۆکوژی و کۆتایی به‌ ژیانی خۆیان دێنن? به‌ پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانی شاره‌زایانی کۆمه‌لایه‌تی له‌ ئێران، هۆکاری خۆکوژی ژنان ده‌گێرنه‌وه‌ بۆ نه‌داری، خه‌مۆکی و ئیعتیاد و زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ده‌ست ده‌ده‌ن خۆ کوشتن به‌ جۆرێک کێشه‌ی خێزانیان هه‌یه‌ و له‌ بنه‌ماڵه‌کانیاندا له‌ ژێر فشاری سه‌ختی جه‌سته‌یی و ده‌روونیدان و ئه‌و فشارانه‌ش وای کردووه‌ که‌ رێژه‌ێکی به‌رچاو له‌ ئافره‌تان خۆیان بسوتێنن یان ده‌ست بده‌نه‌ خوکوژی و ئه‌و کاره‌ش به‌ ته‌نیا رێگه‌ چاره‌ بۆ خۆیان داده‌نێن. له‌ حالێکدا ئه‌گه‌ر بۆ هۆکاری بنه‌ره‌تی ئه‌و کێشه‌یه‌ بگه‌رێینه‌وه‌ ئه‌توانین بڵێین کۆمه‌ڵگای پیاوسالاری و داب و نه‌ریتی کۆن و دواکه‌وتووانه‌ و سیاسه‌تی دژه‌ ژنی رژێمی ئاخوندی سه‌ره‌کیترین هۆکارن بۆ ئه‌وه‌یکه‌ کچان و ژنان ته‌نیا رێگه‌ێکه‌ به‌ فکریاندا دێت بۆ رزگار بوون له‌و هه‌موو کێشه‌ و گرفتانه‌ خۆسوتاندن یان خۆکوژی بێت، چوونکوو له‌ وولاتی ئێران به‌ گشتی هیچ ناوه‌ند یان دامه‌زراوه‌ێک بوونی نییه‌ که‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و داب و نه‌ریته‌ دواکه‌وتووانه‌ پاڵپشتی له‌ ئافره‌تان بکات و به‌ جۆرێک پاڵپشتیان بێت، هه‌ر بۆیه‌ له‌ وه‌ها حاڵه‌تێکدا ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که‌ پێیان وایه‌ مافیان پێشێل کراوه‌ ده‌ست ده‌ده‌نه‌ خۆکوژی و کۆتایی به‌ ژیانی خۆیان دێنن. به‌ پێی ئاماره‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان وولاتی ئێران پله‌ی سێهه‌می هه‌یه‌ له‌ دوای وولاتانی چین و هێندوستان له‌ خۆکوژی ژناندا و به‌ پێی ئاماری فه‌رمی ئێران ، پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان و کوردستان خاوه‌نی بانترین رێژه‌ی خۆکوژی ئافره‌تانه‌ له‌ ئێراندا که‌ زۆربه‌یان ته‌منیان له‌ نیوان ١٦ بۆ ٢٠  ساڵه‌. ده‌بێت بڵێین ئه‌و سێ پارێزگایه‌ که‌ زۆرینه‌ی حه‌شیمه‌ته‌که‌ی کوردن له‌ بێ ئیمکاناتترین و پشت گوێ خراوترین پارێزگامانی ئێرانن و رێژه‌ی هه‌ژاری و بێکاری له‌و پارێزگایانه‌ له‌ چاو باقی پارێزگاکانی ئێران زۆرتره‌ و بێ هیوایی و نائۆمێدی نه‌ته‌نیا باڵی به‌سه‌ر ژناندا کێشاوه‌ به‌ڵکوو هه‌موو چین و توێژه‌کانی ئه‌و پارێزگایانه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌. ئه‌وه‌یش وای کردووه‌ که‌ رێژه‌ی خۆکوژی له‌و به‌شانه‌ له‌ ئێراندا زیاتر په‌ره‌ بسێنێت. جا ئێستا ده‌بێت له‌ خۆمان بپرسین که‌ ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌ یان ناوه‌ندێک هه‌بێت که‌ ئافره‌تان بتوانن له‌ مافه‌ پێشێلکراوه‌کانی خۆیان به‌رگری بکه‌ن هه‌رگیز ده‌ست ده‌ده‌نه‌ خۆکوژی? باشه‌ باروودۆخی وولاتی ئێران چی به‌سه‌ردا هاتووه‌ که‌ زۆربه‌ی لاوانی ئێمه‌ و ئافره‌تانی وولاته‌که‌مان په‌نا ده‌به‌ن بۆ به‌کارهێنانی ماده‌ سڕکه‌ره‌کان و له‌و رێگایه‌یشه‌وه‌ رۆژانه‌ ده‌که‌ونه‌ به‌ر توندترین شێوه‌ی توندووتێژی. توندووتیژی له‌ ئێران نه‌ ته‌نیا له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه‌ دژ به‌ ئافره‌تان ده‌کرێت به‌ڵکوو له‌ لایه‌ن حکومه‌تیشه‌وه‌ به‌ توندترین شێوه‌ رۆژانه‌ سووکایه‌تی به‌ ژنان ده‌کرێت. ده‌وڵه‌ت له‌ کاروباری رۆژانه‌ و تایبه‌تی ژنانیش ده‌ستێوه‌ردان ده‌کات، کچان ناتوانن له‌ ئێران به‌ ئازادانه‌ بخوێنن، مافی به‌رانبه‌ریان له‌گه‌ڵ پیاوو نییه‌ و هه‌لی کاریان بۆ ناره‌خسێت و ئه‌گه‌ریش بتوانن کارێک له‌ کۆمه‌ڵگا وه‌ ده‌ست بخه‌ن به‌ هه‌موو شێوه‌یک مافیان پێشێل ده‌کرێت. رۆژانه‌ شاهێدی ئه‌وه‌ین که‌ ئافره‌تانی رۆشنبیر و ئازادیخوازی ئێمه‌ چۆن ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی زیندان ده‌کرێن، ته‌نیا به‌ تاوانی قبووڵ نه‌کردنی سیاسه‌تی دژه‌ مرۆڤانه‌ و دژه‌ ژنی رژیمی ئاخوندی و له‌ ناو زیندانه‌کان به‌ شێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌که‌ونه‌ به‌ر توندوتیژی ده‌سه‌لاتدارانی رژێم و بینیومانه‌ که‌ دوای ئازاد بوونیان له‌ زیندان تا کوو ئێستا چه‌ندین کچ و ژن کۆتایی به‌ ژیانی خۆیان هێناوه‌ و ئه‌وانه‌یش که‌ توانیویانه‌ له‌ وولات برۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ چۆن باس له‌ ئازار و مه‌ینه‌تییه‌کانی ناو چاڵه‌ ره‌شه‌کانی رژێمی ئاخوندی ده‌که‌ن. جا که‌ وایه‌ ناتوانین چاوه‌روانی ئه‌وه‌ بین که‌ به‌رپرسانی رژێم له‌ فکری رێگه‌ چاره‌ێک بن بۆ باشتر بوونی ژیان و گۆزه‌رانی خه‌ڵکی ئێران به‌ گشتی و ژنان به‌ تایبه‌تی، ئه‌وه‌ ئه‌رکی ناوه‌نده‌ رۆشنبیره‌کان و روناکبیرانی ئێمه‌یه‌ که‌ له‌ ئاست ئه‌و دیارده‌ ناخۆشه‌ که‌ به‌رۆکی به‌ ئافره‌تانی ئێمه‌ گرتووه‌ به‌رپرسیار بن و کارێک بکه‌ن که‌ چیتر رووداوی وه‌ها تراژدیک له‌ کۆمه‌ڵگا روو نه‌دات.
کۆبوونەوەی به‌‌ڕێوه‌به‌ری فیدڕاسیۆنی رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئێران
پاش نیوه‌‌ڕۆی رۆژی یەک‌شەممە 2‌ی‌ پووشپه‌‌ڕی 1392ی‌هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به‌ 2013.6.23ی‌زایینی، لە بارەگای ناوه‌ندی یەکیه‌تیی لاوانی دێمۆکڕاتی رۆژهەڵاتی کوردستان، یەکەم کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەریی نوێ پاش هەڵبژاردنی دەوری سێهەمی فیدڕاسیۆن به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌‌ڕێز سه‌ید جه‌لال ساڵحی سکرتێری گشتیی فیدڕاسیۆن بەڕێوەچوو. لەو کۆبوونەوەیەدا چەندین تەوەری گرینگ کەوتنە بەر باس‌و تاوتوێ کردن‌و پێداگر‌یان له‌سه‌ر کرایه‌وه‌ وه‌ک، هه‌رچی زیاتر لێک نزیک بوونه‌وه‌و بایه‌خدان به‌ یه‌ک‌ریزی‌و یه‌کگرتوویی زیاتری رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات‌و ته‌نانه‌ت کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو رێکخراوه‌ مه‌ده‌نی‌یه‌کانی رۆژهه‌ڵات له‌ ژێر چه‌تری فیدڕاسیۆنێک‌دا بۆ یه‌ک ده‌نگی‌و کاری هاوبه‌شی زیاتری نێو رێکخراوه‌کان، هه‌روه‌ها باسی کۆنفڕانسی چواره‌می لاوانی چوار پارچه‌ش هاته‌ به‌رباس که‌ له‌ ئێستاوه‌ ئاماده‌گی زیاتری بۆ بکرێ. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا دەستەی بەڕێوەبەری نوێ لە‌سەر یازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری ئێران‌و ئاکامی دوای هەڵبژاردنەکان کۆمەڵێک قسە‌و باسیان کردو ڕاو‌بۆچوونیان ئاڵ‌وگۆڕ کرد. هەوەها کۆمه‌ڵێک بابه‌ت‌و باسی نێوخۆییش هاتنه‌به‌رباس‌و بڕیاریان له‌سه‌ر درا. لە کۆتایی کۆبوونەوه‌دا به‌‌ڕێوه‌به‌ری تەئکیدیان لە‌سەر هاوکاریی‌و کار‌وچالاکی زیاتری فیدڕاسیۆنەکە کردەوە.
راگه‌یه‌ندراوی فیدڕاسیۆنی رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئیران
پاش نیوەڕۆی رۆژی پێنج‌شەممە رێکه‌وتی 16ی جۆزه‌ردانی 1392ی‌هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به‌ ٦/٦/٢٠ ١٣ی‌زایینی بە ئامادەبوونی سەرجەم نوێنه‌رانی رێکخراوەکانی ئه‌ندام له‌ فیدڕاسیۆنی لاوانی کوردستانی ئێران کۆبوونەوەی شەش مانگەی خۆی لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵەی لاوانی رۆژهه‌ڵات بەست‌و پاش چوار کات‌ژمێر بیروڕا گۆڕینەوە، کوتایی سەرکەوتووانەی خۆی بۆ رای گشتی رادەگەیه‌نێ. بە پێی پێڕەوی نێوخۆی فیدڕاسیۆنەکەمان هەر شه‌ش مانگ جارێک بۆ ئاڵ‌وگۆڕ لەسه‌ر چۆنیه‌تی بەڕێوه‌بەرایەتی نێو فیدڕاسیۆنەکەمان، ئەرکی سەرجەم نوێنه‌رانی فیدڕاسیۆنە کە لەم ئاڵ‌وگۆڕانەدا رای خۆیان هەبێ‌و بەشدار بن. هەر لەو پێوەندی‌یەدا پاش تاوتوێ کردن‌و پێداچوونه‌وه‌ به‌ کاروباری ئه‌و ماوه‌یه‌ی رابردوو، ده‌سته‌ی به‌‌ڕێوه‌به‌ری نوێی خۆی هه‌ڵبژارد که‌ بریتین له‌: ١: بەڕێز سەید جه‌لال ساڵحی وەک سکرتێر فیدڕاسیۆن. ٢: بەڕێز هەژار موزەفەری وەک وتەبێژی فیدڕاسیۆن. ٣: بەڕێز تەوار شەریفی وەک بەرپرسی راگەیاندنی فیدڕاسیۆن. ٤: بەڕێز فوئاد جەعفەری وەک بەرپرسی پێوەندی‌یەکانی فیدڕاسیۆن. ٥: بەڕێز خالید زۆکالاب وەک بەرپرسی ماڵی فیدڕاسیۆن. شایانی باسە کە هەر لەم کۆبوونەوەیەدا فیدڕاسیۆنی رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئیران بڕیاری دا ڕۆژی ١٢ی‌جۆزەردان کە ڕۆژی لە سێدارەدانی ٥٩ لاوی نیشتمان‌پەروەری کوردە بەدەستی جەللادەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، وەک ڕۆژی لاوی کورد پیناسەو دیاری کرا. بژی کورد پایەدار بێ کوردستان فیدڕاسیۆنی رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئێران 16ی جۆزه‌ردانی 2713ی کوردی
دوایین هەواڵەکان
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 6 مانگ و 22 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

1 ساڵ و 8 مانگ و 3 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

1 ساڵ و 8 مانگ و 15 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی زمانی زگماگی

1 ساڵ و 9 مانگ و 2 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 10 مانگ و 14 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

2 ساڵ و 23 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo


2 ساڵ و 1 مانگ و 6 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر