lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         
رێژەی تووشبووانی نەخۆشیی دەروونی لە ئێراندا گەیشتووەتە ئاستی لەسەدا ٢٥
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، رێژەی تووشبووانی نەخۆشیی دەروونی لە ئێراندا گەیشتووەتە ئاستی لەسەدا ٢٥، ناوه‌ندی زانستی دەروونناسانی ئێرانیش فشارە ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان بە گرینگترین هۆکارەکانی تووشبوونی خەڵک بە نەخۆشی دەروونی ناو دەبات و رایدەگەیەنێت، ئەگەر رێگەچارەیەک بۆ پێشگرتن لەو نەخۆشییە نەدۆزرێتەوە، زیانی گەورە بە ژیانی خەڵک دەگەیەنێت. ئاماری نەخۆشییە دەروونییەکان لە ئێراندا گەیشتووەتە ٢٥ لەسەد، واتا لە هەر ٤ کەس لە ئێران یەکێکیان نەخۆشیی دەروونی هەیە، ئەوە ئامارێکە کە سەرۆکی ناوه‌ندی زانستی دەروونناسانی ئێران رایگەیاندووە. بە وتەی ئەحمەد جەلیلی، ٢٥ لەسەدی گەورە ساڵەکان واتا ئەو کەسانەی لەنێوان ١٥ تا ٦٤ ساڵدان، بە دەست نەخۆشیی دەروونییەوە ئازار دەکێشن. ئەو ئامارە بە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی رابردوو ٣ لەسەد زیادیکردووە. ئەحمەد جەلیلی هەروەها دەڵێت، تاوەکو ٥٠  ساڵ لەمەوبەر خەڵکی ئێران پێیانوابوو تەنیا کەسانێک نەخۆشیی دەروونییان هەیە کە بەشێوەیەکی بەرچاو تووشی ناجێگیری باری دەروونی بوون و کەسانێک بوون کە وڕێنەیان دەکرد، لە وەهمدابوون و پەیوەندییان بە راستییەکانەوە پچرابوو. هەروەها تووشی هەڵسوکەوتی نەگونجاو و گۆشەنشینی دەبوون. ئەو جۆرە نەخۆشانە تەنیا ١٠  لەسەدی کۆمەڵگان و پێیان دەگوترێ "نەخۆشیی رۆحی". جێگه‌ی باسه‌ که‌ سەرۆکی ناوه‌ندیز انستی دەروونناسانی ئێران هەروەها فشارە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان وەکوو یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکانی تووشبوونی خەڵک بە نەخۆشی دەروونی ناودەبات و دەڵێت ئەو جۆرە نەخۆشییە ئەگەر چارەسەر نەکرێت زیانی گەورە بە ژیانی خەڵک دەگەیەنێت و ئاستی خۆشبژێوی ژیانیان دادەبەزێنێت.
چالاکیی ژینگەپارێزی و کردنەوەی پیشانگەی خۆشنووسی لەشارەکانی مەهاباد و مەریوان
ژمارەیەکی بەرچاو لە لایەنگرانی ژینگە، لەهەوڵێکی خۆرسکدا شاری مەهابادیان خاوێن کردەوە و هاوکات پیشانگەیەکی خۆشنووسیش لە شاری مەریوان و مەهاباد کراوەتەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٣‌ی رەشەمە شاری مەهاباد لە زبڵ و پاشماوەکان، بە دروشمی " پاراستنی ژینگە، پاراستنی ژیانە" لەلایەن ژمارەیەک هاووڵاتی و لایەنگرانی ژینگەوە خاوێن کرایەوە. ئەو هەوڵەی لایەنگرانی ژینگەپارێز لەشاری مەهاباد، بە بۆنەی نزیک بوونەوە لە سەری ساڵی تازە و لەدوایین هەینی ساڵی ٩٢‌دا ئەنجام دراوە. لەلایەی دیکەوە رێوڕەسمی کردنەوەی پیشانگەیەکی خۆشنووسی لەژێر ناوی " بۆنی باران" بە سەرپەرەستیی ئازاد مەحمودی بەڕێوە چوو. لەو پیشانگەیەدا بەرهەمی خۆشنووسیی هونەرمەندانی وەک عەلی عەبداڵی، لەیلا نادری، سارا ئاقایی، حەسەن قەرەنی، جەماڵ عەبدوڵڵاهی، دڵشاد ئوسلووب، سارا فەخری راد، ئیسماعیل عێزەت‌خا، یووسف بەهرامی، تاهیر دەروێش‌زادە، شەبنەم عەبدوڵڵاهی، رەحمان بەیگی پوور و سعید گولابی ئازەر خراوەتە بەر دیدی ئۆگرانی هونەری خۆشنووسی. هەر لەو پەیوەندییەدا لەشاری "مەریوان"‌یش پیشانگەیەکی خۆشنووسی هونەرمەند "کورووش مورادی" بەڕێوە چوو، کە بۆ ماوەی ٥ رۆژ بەردەوام بووە و زیاتر لە ٢٠  بەرهەمی خۆشنووسی لەخۆ گرتبوو. پیشانگەی خۆشنووسی هونەرمەند کورووش مورادی بە هاوکاری زانکۆی پەیام نووری مەریوان کرابوویەوە و ئەو هونەرمەندە کوردە لە رشتەی ئەدەبیانی زمانی ئینگلیزیدا لەو زانکۆیە سەرقاڵی خوێندنە و لەساڵی ١٣٨٠ وە کاری خۆشنووسی دەستی پێکردووە
ماددە هۆشبەرەکان هەر دوو کاتژمێرێک ١٥ خێزان لێک جیا دەکه‌نه‌وه‌
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، دیاردەی “تەڵاق” لە وڵاتی ئێراندا تا دێت زیاتر پەرەدەستێنێت، بە وتەی “عەبدولرەزا رەحمانی‌فەزلی”وەزیری ناوخۆی رژێم، ٥٠ %ی جیابونەوەکان بەهۆی کاریگەری ماددە هۆشبەرەکان و توشبوون بەو ماددانەوەیە. بە پێی راپۆرتێکی هه‌واڵده‌ری حکومه‌تی“همشهری ێ‌نلاین”، ئەو وتانەی وەزیری نێوخۆ لە کاتێکدایە کە بە وتەی “محەممەد نازمی‌ئەردەکانی” سەرۆکی رێکخراوی تۆمارکردنی باری کەسێتی ئێران، لەو وڵاتەدا لە بەرانبەر هەر جیابونەوەیەک ٥ حاڵەتی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش تۆمار دەکرێت و لە هه‌ندێک لە شارەکان وەکوو تاران و کەرەج ئەو رێژەیە یه‌ک حاڵەت بەرانبەر بە ٣ حاڵەت تۆمار کراوە.هاوکات “سەعید مونتەزر ئەلمەهدی” جێگری کۆمەڵایەتی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران وتویەتی “لە هەر ١١ حاڵەتی تۆمارکردنی تەڵاق لە ئێراندا و لە هەر ٨ حاڵەت لە شاری تاران لانیکم یەک حاڵەتیان پەیوەندی راستەوخۆی بە مادە هۆشبەرەکانەوە هەیە کە لە هەر ٨ خولەکدا دەبێتە هۆی هەڵوەشانەوەی خێزانێک”. هەروەها بە پێی ئەو راپۆرتە، رۆژانە ٩ کەس بە هۆی بە کارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانەوە لە ئێراندا گیان لە دەستدەدەن.
چێشتی مجێور
چێشتی مجێور ژینامەی خۆنوسی مامۆستا هەژار (عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی)یە که‌ تێیدا باسی سه‌رگوزشته‌کانی ژیانی خۆی ده‌کات. ئەمە یەکێک لە دەگمەن پەڕتووکی ئۆتۆبیۆگرافی بە زمانی کوردییە کە مامۆستا هەژار بە زمان و گێڕانەوەیەکی شیرین باسی خۆی و بەسەرهاتەکانی کردوە.

هۆکاری ناو لێنان

جاران مجێوری مزگەوت برماوەی خواردنی خەڵکی کۆ ئەکردەوە و لە مەنجەڵێکی ئەنا و تێکەڵی ئەکردن کە پێیان ئەوت "چێشتی مجێور ".مامۆستا هەژار ئەڵێ چیڕۆکی ژیانی وەک چێشتی مجێور وایە . هەر وەها ئەڵێ نە دەمی رودانی بەسەر هاتەکانی لە بیر ماوە نە ئەتوانێ یەک بە دوای یەکا بە زنجیر بیانگێرێتەوە کەواتە وەک چێشتی مجێور تێکەڵاو گێڕاونیەوە . ئەم بەسەرهاتانە و باسانەی ناو پەڕتوکەکە یان بەسەر هاتی مامۆستا هەژار هی خۆیەتی یان لە دەمی دوستان و برادەرانی قۆزتۆتەوە . مامۆستا هەژار سەرەتا ویستویەتی ناوی بابەتەکەی بنێ "قانگ لاشک " ، "با بردەڵە" یان "بۆت برێم" بەڵام دوای ناوی "چێشتی مجێور" ی داناوە کە بە وتەی خۆی : پڕ بە پێستیەتی.
سێ‌ کچه‌ کورد خۆیان بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ شاره‌وانییه‌کانی‌ هۆڵه‌ند کاندید کردووه‌
به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، ڕۆژی ١٩ی ئه‌م مانگه‌ له‌هۆڵه‌ند هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیه‌کانه‌، ژماره‌یه‌ک پارتی سیاسی له‌‌ڕێی کاندیده‌کانیانه‌وه‌ له‌‌ڕکابه‌ری یه‌کداده‌بن، له‌نێو کاندیدی پارته‌ سیاسیه‌کان ژماره‌یه‌ک کوردی چالاکوان وگه‌نج ولێهاتوو هه‌ن له‌هه‌موو پارچه‌کانی کوردستاندا، ئه‌و کوردانه‌ ده‌یانه‌وێ ببنه‌ ئه‌ندام له‌و ئه‌نجومه‌نانه‌دا به‌و مه‌به‌سته‌ی له‌پاڵ خزمه‌تکردن به‌کۆمه‌ڵگه‌ی هۆڵه‌ندیدا له‌بواره‌کانی خزمه‌تگوزاری وکۆمه‌ڵایه‌تی، پێگه‌ی کورد له‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ لۆکاڵیانه‌ به‌هێز بکه‌ن بۆ چوونه‌ ناو ئه‌نجوومه‌ن وپه‌رله‌مان وده‌زگا گرنگه‌کاندا. کچه‌ کورده‌کان بریتین له‌ سۆما سورینی‌ کچه‌ کوردی باشوری کوردستان کاندید له‌سه‌رلیستی پارتی دیموکرات D٦٦ ، شه‌م شه‌هاب کاندیدی کاری هۆڵه‌ندی PvdA( سۆسیالدیموکرات)، بیرگوڵ ئوزمه‌ن کچه‌کوردی کوردستانی تورکیا و ئه‌ندامی پارتی دیموکرات وکاندیدی ئه‌وپارته‌ بۆ شاره‌وانی لاهای. ده‌رباره‌ی بوونی ئه‌ندامی کورد له‌ناو ئه‌و ئه‌نجوومه‌نانه‌دا سۆماش بۆ PUKmedia ئه‌وه‌ی دووپاتکرده‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌کاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌، چونکه‌ ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ وێستگه‌یه‌که‌ له‌ وێستگه‌کانی خه‌بات، رێژه‌ی کورد چه‌ند زۆربێت، ئه‌وه‌نده‌ کاریگه‌ری ده‌بێت، له‌سه‌ر خزمه‌تی زیاتر به‌ کوردستانیانی هۆڵه‌ند، وه‌له‌ هه‌مان کاتدا کورده‌کانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نانه‌ ده‌توانین ببن به‌ پردی په‌یوه‌ندی نێوان شاره‌وانیه‌کانی هۆڵه‌ندا و شاره‌وانیه‌کانی کوردستان،
وانەی هاوپۆلەکانی ماهان بووە بە نمونە بۆ ئێرانییەکان
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، قژتاشینی مامۆستا و هاوپۆلەکانی “ماهان رەحیمی” لە شاری مەریوانی کوردستانی ئێران، بوەتە نمونە بۆ قوتابیانی قوتابخانەکانی دیکەی ئێران. بەپێی ئه‌م هه‌واڵه‌، لە ماوەی رۆژانی رابردودا ٢٣ قوتابی پۆلی یەکی سەرەتایی شاری “تەفت” لە پارێزگای یەزد، بە مەبەستی پشتگیری و هاوخەمی لە گەڵ یەکێک لە هاوپۆلییەکانیان بە ناوی “عەلی ‌رەزا” کە توشی شێرپەنجە بوە و قژی وەریوە، پێکەوە قژی سەریان تاشی. جێگه‌ی باسه‌ که‌، ماڵپەڕی “یەزد نیوز” رایگەیاندوە کە ئەو ٢٣ قوتاببییە لە سەر داوای دایک و باوکیان و بۆ پشتگیری لە هاوپۆلییەکەیان دەستیان داوەتە ئەو کارە. ئەمە کردەوەی قوتابیانی قوتابخانەی “رەجایی” شاری تەفت لە کاتێکدایە کە نزیک دوو مانگ بەر لە ئێستا ژمارەیەک لە قوتابیانی قوتابخانەی “شێخ شەڵتووت”ی شاری مەریوان بە مەبەستی هاوخەمی لە گەڵ “ماهان رەحیمی” پێکەوە قژی سەریان تاشی کە دەنگدانەوەی زۆری لە ناو میدیاکانی ئێران و جیهاندا بەدواوە بوو.
٧ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان لە ماوەی حەفتە رابردوودا

راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور دەپرژێتە سەر ٤ حاڵەت پێشێلکردنی مافی ژنان لە کوردستان و ٣ حاڵەت پێشێلکردنی مافی ژنان لە شوێنەکانی دیکەی ئێران .
سێ ژنی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا لە ماوەی حەفتەی رابردوودا و لە درێژەی رەوتی خۆکوژی ژنان و کچانی کورد لە کوردستانی ئێران، ٣ ژن و کچی کورد لە شارەکانی سەقز، بۆکان و روانسەر دەستیان دایە خۆکوژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا ژنێکی تەمەن ٢٠  ساڵ بە ناوی "مەهتاب خشتە" کچی سەلیم لە گوندی "عایشە گوڵان"ی شاری بۆکان دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هۆکاری خۆکوژیی ئەو ژنە گەنجەی خەڵکی گوندی قادرئاوای بۆکان کێشەی بنەماڵەیی راگێندراوە. لەلایەکی دیکەوە رۆژی ٨ی رەشەمە، ژنێک بە ناوی "حەسیبە" دانیشتووی شاری سەقز خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەیی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژن
ژنانی بەرابەری خواز و ماف ویست
خەباتکارانی رێگای ئازادی و یەکسانی
8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان ئەو رۆژە گرینگە بوو کە تێیدا یەکەم چەخماخەی نارەزایەتی بەرانبەر بە ستەم و ناعەداڵتی و دەسەڵاتی پیاوسالار لێدرا و بوو بە هۆی هەڵگرساندنی شۆرشێکی بەرفراوان لە ئاست هەموو جیهاندا. لەو رۆژەدا بوو کە ژنانی کارگەی رستن و چنینی نییۆیۆرک لە ئەمریکا لە سالی 1857 ی زاینی بەمەبەستی زیادکردنی حەقدەستی کار و هەروەها کەم کردنەوەی سەعاتی کاریان خۆپیشاندانیان کرد کە لە ئەنجامدا لەگەل پۆلیسدا روبەرووبونەوە ژمارەیەکی زۆریان بریندار و دەستگیرکران و هەروەها ژمارەیەکی بەرچاویشیان لێ‌ کوژران .
ئەوەبوو لە سالی 1978رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاریدا کە 8ی مارس وەک رۆژی جیهانی ژنان بە رەسمی بناسرێت ،بۆیە سالانە بەم بۆنەیەوە لە جیهاندا چەلاکی و سمینار و کۆنفرانسی تایبەت بە ئافرەتان بەرێوە دەچێت و هەول و ماندووبوونی ئافرەتان بەرزدەنرخێنرێت لە ژیان و شۆرشدا .
دوایین هەواڵەکان
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 2 مانگ و 25 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

1 ساڵ و 4 مانگ و 7 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

1 ساڵ و 4 مانگ و 19 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی زمانی زگماگی

1 ساڵ و 5 مانگ و 6 ڕۆژ و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 6 مانگ و 17 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 8 مانگ و 25 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo


1 ساڵ و 9 مانگ و 9 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر