lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         
رووداوی کار گیانی کرێکارێکی کوردی ورمێی ستاند
کرێکارێکی کوردی خه‌ڵکی ورمێ‌به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی گیانی دا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێکه‌وتی ١٣‌ی سه‌رماوه‌ز کرێکارێک به‌ناوی خوسره‌و مرواریدی له‌کاتی کارکردن له‌بینایه‌کدا که‌وتۆته‌ خوار و گیانی داوه‌. خوسره‌و مرواریدی له‌ پڕۆژه‌کانی بیناسازیی "گوڵشه‌هر"‌ی ورمێ‌سه‌رقاڵی کارکردن بووه‌ و به‌وته‌ی شایه‌تحاڵان ئه‌و کرێکاره‌ کورده‌ له‌کاتی کارکردن به‌ "باڵابه‌ر" له‌ جۆری "تاوێر" تووشی ئه‌و رووداوه‌ بووه‌. خوسره‌و مرواریدی له‌ پڕۆژه‌کانی بیناسازیی "گوڵشه‌هر"‌ی ورمێ‌سه‌رقاڵی کارکردن بووه‌ و له‌کاتی کارکردن به‌ "باڵابه‌ر" له‌ جۆری "تاوێر" تووشی ئه‌و رووداوه‌ بووه‌ خوسره‌و چه‌ند مانگ پێش ئێستا ژیانی هاوبه‌شی پێک هێنابوو و به‌ مه‌به‌ستی دابین کردنی بژێوی ژیانی رووی له‌کرێکاری کردبو
هێزه‌ ئیتلاعاتییه‌کان لاوێکی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵه‌ی سه‌قزییان ده‌ستبه‌سه‌ر کرد
له‌درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی هاووڵاتیانی کورد له‌لایه‌ن ‌هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌، لاوێکی سه‌قزی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کرا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، سه‌رله‌ به‌یانیی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ رێکه‌وتی ١٠ ی سه‌رماوه‌ز کوورش ئه‌میری ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و خه‌ڵکی شاری سه‌قز له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی ئه‌و شاره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا. هیزه‌ ئه‌منییه‌کان له‌ کاتی ده‌ستبه‌سه‌ر کرانی کوورش ئه‌میریدا، ناوبراویان داوه‌ته‌ به‌ر لێدان که‌ به‌ شێوه‌یه‌ک هه‌موو ده‌م و لووتی له‌ خوێن هه‌ڵکشاوه‌. هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌رکرانی کوورش ئه‌میری، کوڕی حه‌سه‌ن و دانێشتووی گه‌‌ڕه‌کی سیلۆی شاری سه‌قز، نه‌زانراوه‌. له‌ رۆژانی رابردووشدا سێ هاووڵاتیی سه‌قزی به‌ناوه‌کانی کامیل شه‌ریف‌زاده‌، غه‌ریب شه‌ریف‌زاده‌ و عیرفان مه‌جیدی سه‌رجه‌م به‌ ٩ ساڵ زیندانیی ته‌عزیری مه‌حکووم کران.
شه‌مه‌نده‌فه‌رێک 67 که‌س ده‌کاته‌ قوربانی‌
به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ولایه‌تی‌ نیویۆرک ، به‌هۆی‌ ده‌رچونی‌ شه‌مه‌نده‌فه‌رێک له‌ هێڵه‌که‌ی‌ به‌ ده‌یان که‌سی‌ کرده‌ قوربانی‌. به‌پێی‌ هه‌واڵێکی‌ پێگه‌ی‌ "ده‌یلی‌ مه‌یل"ی‌ به‌ریتانی‌، له‌ روداوێکدا شه‌مه‌نده‌رفه‌رێک له‌ سه‌ر هێڵی‌ ئاسنیه‌که‌ی‌ ده‌رده‌چێت و چه‌ندین که‌س ده‌کاته‌ قوربانی‌. روداوه‌که‌ له‌ کاتژمێر 7:30 خوله‌کی‌ به‌یانی‌ بووه‌ و کاتێک به‌و خێراییه‌ له‌ هێڵه‌که‌ی‌ ده‌رچووه‌ ده‌ستبه‌جێ چوار که‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا. له‌ درێژه‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه‌، له‌و روداوه‌دا 63 که‌سی‌ دیکه‌ش برینداربوون و ره‌وانه‌ی‌ چوار نه‌خۆشخانه‌ی‌ نزیکی‌ رووداوه‌که‌ کراون و هه‌روه‌ها شه‌ش که‌س له‌وانه‌ ته‌ندروستیان ناجێگیره‌. له‌ لایه‌کی‌ دیکه‌وه‌ به‌ پێی‌ هه‌واڵێکی‌ که‌ناڵی‌"ئێن بی‌ سی‌" هه‌شت فارگۆنی‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ هێڵه‌که‌یان ده‌رچوون. پێگه‌ی‌ "سی‌ ئێن ئێن"ی‌ ئه‌مریکیش بڵاویکردۆته‌وه‌، شایه‌تحاڵه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن، ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ کاتێک له‌ هێڵه‌که‌ی‌ ده‌رچووه‌، به‌ شێوه‌یه‌کی‌ خه‌یاڵی‌ خێرا بووه‌.
سپای پاسداران له‌ناوچه‌ی سه‌رده‌شت ٣٠ ٠  بنکه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ری شیشه‌ی ئاوا کردووه‌
ژوماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ ئه‌ندامانی سوپای پاسداران له‌ شاری سه‌رده‌شت و ناوچه‌کانی "ره‌به‌ت و نه‌ڵاس"ی سه‌ربه‌و شاره‌، له‌ ٣٠ ٠  بنکه‌دا مادده‌ی شیشه‌ به‌رهه‌م دێنن. سه‌رجه‌می ئه‌و که‌سانه‌ که‌ له‌و بنکانه‌دا کاری به‌رهه‌م هێنان ده‌که‌ن، چه‌کی سوپای پاسدارانبیان پییه‌ و هاووڵاتییان به‌ هێچ شێوه‌یه‌ک ناتوانن رێگرییان لێ بکه‌ن و ته‌نانه‌ت سکاڵاشیان له‌سه‌ر تۆمار بکه‌ن. دروست کردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ ئاستێک دایه‌ که‌ ته‌نانه‌ت له‌ شاری سه‌رده‌شته‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی سپای پاسدارانه‌وه‌ بۆ شار و ناوچه‌کوردنشینه‌کان و ته‌نانه‌ت سه‌رجه‌م ئێرانیش هه‌نارده‌ ده‌کرێت. ئه‌م کرده‌وه‌ی سوپای پاسدارانی حکوومه‌تی ئێران نیگه‌رانی و ترسی له‌ راده‌به‌ده‌ری هاووڵاتییانی خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شتی لێکه‌وتۆته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌ حکوومه‌تییه‌کانیش له‌مه‌‌ڕ ئه‌و دیارده‌یه‌ بێ ده‌نگییان نواندووه‌.
ده‌رکران له‌ خوێندنگه‌، خۆکوژیی کچێکی مه‌هابادی لێکه‌وته‌وه‌
کچه‌ خوێندکارێکی مه‌هابادی دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی له‌ خوێندنگه‌ ده‌رکرا، هه‌وڵی خۆکوژی دا و له‌ ئه‌نجامدا بووه‌ هۆی گیان دانی. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپا ، له‌یه‌کێک له‌ قوتابخانه‌ دواناوه‌ندییه‌کانی شاری مه‌هاباد کچه‌ خوێندکارێک به‌ناوی "ژاڵه‌" پاش ئه‌وه‌ی به‌ره‌وڕووی ده‌رکران له‌ خوێندنگه‌ بوویه‌وه‌، کۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا. ئه‌و کچه‌ خوێندکاره‌ی خوێندنگه‌ی دواناوه‌ندیی "فه‌رزانگان"ی شاری مه‌هاباد به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ کتێبێکی سه‌باره‌ت به‌ ژیان هاوبه‌ش (ژن و مێردایه‌تی) پێ بووه‌، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و خوێندگه‌یه‌وه‌ به‌ره‌وڕووی ده‌رکران بۆته‌وه‌. به‌رپرسانی خوێندنگه‌ی "فه‌رزانه‌گان" بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و کچه‌ خوێندکاره‌یان سه‌باره‌ت به‌ پێ بوونی ئه‌و کتێبه‌ ئاگادار کردۆته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا ژاڵه‌ به‌هۆی زه‌خت و فشاری ده‌روونییه‌وه‌، هه‌وڵی خۆکوژیی داوه‌.
کچه‌ خوێندکارێکی بۆکانی پاش دوو حه‌فته‌ ده‌ستبه‌سه‌ری چاره‌نووسی ناڕوونه‌
خوشک و برایه‌کی بۆکانی پاش دوو حه‌فته‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کران، هه‌تا ئیستا چاره‌نووسیان به‌ ناڕوونیی ماوه‌ته‌وه‌. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، ئه‌فسانه‌ بایزیدی خوێندکاری زانکۆی په‌یام نوور له‌ شاری بۆکان که‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ براکه‌ی به‌ناوی "شاهۆ بایزیدی" رێکه‌وتی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر کران، پاش ٢ حه‌فته‌ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ری، هیچ هه‌واڵێک له‌ چاره‌نووسیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌. بنه‌ماڵه‌ی بایزیدی له‌ ماوه‌ی ئه‌و ٢ حه‌فته‌یه‌دا به‌ به‌رده‌وامی سه‌ردانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری بۆکانیان کردووه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ ئیتلاعاتییه‌کان پێیان راگه‌یاندوون که‌ رۆڵه‌کانیان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌هاباد راگوێزراون. سه‌ره‌‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ که‌سووکاری ئه‌فسانه‌ و شاهۆ بایزدی سه‌ردانی ئیتلاعاتی شاری مه‌هابادیشیان کردووه‌، هێزه‌ ئیتلاعاتییه‌کانی مه‌هاباد بێ ئاگایی خۆیان له‌ چاره‌نووسی ئه‌فسانه‌ و شاهۆ بایزیدی ده‌ربڕیوه‌.
به‌‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی ئاماده‌کاری یه‌که‌م کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات
له‌ درێژه‌ی کۆبوونه‌کانی لێژنه‌ی ئاماده‌کاری یه‌که‌م کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات سه‌باره‌ت به‌ گرتنی یه‌که‌م کۆنفڕانس، رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی 8ی سەرماوەزی 2713ی‌ کوردی، کاتژمێر 10ی سه‌رله‌ به‌یانی به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ئاماده‌کار، له‌ بنکه‌ی گرووپی کاری لاوان و قوتابیانی پارتی ئازادیی کوردستان له‌ هه‌ولێر، کۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌‌ڕێوه‌ برد. لەم کۆبوونەوەدا وێڕای باس‌و تاوتوێ کردن‌و پێداچوونه‌وه‌ به ئه‌رک‌و راسپارده‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی پێشوو ‌و هه‌روه‌ها پێ‌سپاردنی کۆمه‌ڵێک ئه‌رکی دیکه‌ی کۆنفڕانس تا کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو کۆتایی به‌ کاره‌کانی ئه‌مڕۆی خۆی هێنا. شایانی باسه‌ که‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌ که‌شێکی دۆستانه‌دا لە کاتژمێر ٤ی ئێوارە کۆتایی پێ‌هات. لێژنه‌ی ئاماده‌کاری یه‌که‌م کۆنفڕانسی لاوانی رۆژهه‌ڵات 8ی سەرماوەزی ٢٧٠ ١٣ی‌ کوردی 29 ی نۆڤامبری 2013 زایینی
سیاسـه‌تـی رۆحـانی ، راسـت یـان درۆ?
هۆگر
ماشینی ئیعدام له‌ ئێران به‌ خێرایی که‌وتۆته‌ جووڵه‌. نه‌یاران، رخنه‌گران و بیرجیاوازان به‌ره‌ورووی هه‌‌ڕه‌شه‌، زیندان و له‌سێداره‌ دان بوونه‌ته‌وه‌. تیرۆری نه‌یاران و ره‌خنه‌گرانی سیاسی و باوه‌ره‌ندان، هه‌ر له‌ کاتی به‌ تالان بردنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له‌ لایه‌ن ئاخونده‌ توندره‌وکان به‌ یه‌کێک له‌ رێوشوێنه‌کانی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ولات له‌ هه‌موو بواره‌کاندا چاولێکراوه‌. هه‌موو تاکێک له‌ ئێران و کوردستاندا پێویسته‌ چوارچێوه‌کانی حوکمرانی و رێوشوێنه‌ .
تایبه‌تیه‌کانی رژیمی فاشیستی رژیمی ئاخوندی له‌ به‌رێوه‌بردنی حکوومه‌ت و هه‌لس و که‌وتی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و وه‌لات و جیهاندا بناسێ. به‌ بێ ناسینی وردی چوارچێوه‌کانی ده‌سه‌لاتداری ئه‌و رژیمه‌، ناوه‌رۆکی ئیدئۆلۆژی فاشلی ئاخوند و پاسداره‌کانی قوتابخانه‌ی "خومه‌ینیسم" ناتوانین به‌ شێلگێری و به‌ به‌رده‌وامی له‌ رێی خه‌بات و له‌ناو رووداو و ئه‌گه‌ره‌کانی سیاسی و هه‌ل و مه‌رجی ناوچه‌یی بمێنینه‌وه‌.
پانتایی جێگه‌ی سه‌رسوورمانی جیناته‌کانی رژیم له‌ سنووره‌کانی کوردستان
ب.رۆژین
ساڵیانێکی دوردرێژه‌ که‌ ده‌سه‌لاتی دیکتاتۆری ئاخوندی لاوان و خه‌ڵکی به‌ش مه‌ینه‌تی کورد له‌ سنووره‌کانی کوردستان ده‌داته‌ به‌ر گولله‌ و رۆژانه‌ شاهیدی هه‌واڵ و راپۆرتی کوژرانی هاوه‌لاتیانی کوردین. رژیمی ئاخوندی له‌ ریشه‌وه‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی جینایه‌ت و کوشتار و دروست کردنی ترس و توقاندن .
درێژه‌ی به‌ده‌سه‌لاتداریی خۆی داوه‌ و میلیتاریسم و سه‌پاندنی دۆخی شه‌ر سیاسه‌تی زاڵی ده‌سه‌لات به‌سه‌ر ناوچه‌ی کوردستان بووه‌.
له‌کاتێکدا که‌ ماوه‌ی ٣٥ ساڵه‌ به‌کرێگیراوانی رژیم سینگی کاسبکاران و کۆڵبه‌رانی کورد به‌ گولله‌ کون کون ده‌که‌ن، باس کردن له‌و باره‌وه‌ و شیکردنه‌وه‌ی پانتایی و چۆنیه‌تی روودانی ئه‌و جینایه‌تانه‌ ره‌نگه‌ بابه‌تێکی نوێ نه‌بێ، به‌لام له‌ماوه‌ی رۆژانی رابردوو له‌درێژه‌ی ئه‌و ره‌وته‌ جارێکی دیکه‌ شاهیدی روودانی دوو جینایه‌تی که‌م پێشوونه‌ و تا راده‌یێک جێگه‌ی سه‌رسوورمان و دژوار بۆ باوه‌رکردن بووین.
هه‌واڵی کوژرانی گه‌نجێکی نه‌وسوودی سه‌ره‌‌ڕای بوونی کارتی سه‌وزی هاتوچوو له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌کان و هه‌روه‌ها هه‌واڵی کوژرانی کچێکی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵه‌ی کورد خه‌ڵکی بانه‌ به‌ بیانووی بوونی باری قاچاخ زۆر هه‌ژێنه‌ر و جێگه‌ی داخ بوو.
هێزه‌ چه‌کداره‌کانی پاسگای مه‌لانده‌ر ٢ لاوی نه‌وسوودیان به‌ بێ هیچ ئاگادارکردنه‌وه‌ و هۆکارێک دایه‌ به‌ر ره‌گباری گولله‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ ئیحسان په‌یام لاوی ٢٢ ساڵه‌ی نه‌وسوودی هه‌ر له‌وێ گیانی دا و کاروان حه‌یده‌ریش به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌. ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدابوو که‌ هه‌ردووکیان کارتی سه‌وزیان پێ بووه‌ که‌ له‌ لایه‌ن خودی ده‌سه‌لاته‌وه‌ به‌ هێندێک مه‌رج ده‌درێته‌ کۆڵبه‌ران تا له‌و ناوچانه‌ به‌ ئازادی هاتووچۆ بکه‌ن. له‌دوای ئه‌و جینایه‌ته‌ له‌وپه‌‌ڕی بێ شه‌رمی دا رژیم سه‌ردانی خانه‌واده‌ی ئیحسان ده‌کات و داوایان لێده‌کات سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌ بێ ده‌نگ بن و هه‌واڵه‌که‌ی بلاو نه‌که‌نه‌وه‌ و له‌هه‌مان کاتیشدا به‌ڵینی پێراگه‌یشتن به‌و بابه‌ته‌ ده‌ده‌ن به‌ خانه‌واده‌ی په‌یام . ئه‌و به‌ڵین و وه‌عده‌یه‌ش له‌کاتێکدایه‌ که‌ ماوه‌ێک له‌مه‌وپێش له‌کاتی روودانی جینایه‌تێکی هاوشێوه‌ و دانی به‌ڵینی پێراگه‌یشتن به‌ رووداو و به‌سزاگه‌یاندنی بکوژانی کوڕی ماڵی میدحه‌ت نیا که‌سی بکوژ ته‌نیا به‌ ٢٠ ٠  هه‌زار تمه‌ن سزا درا و پاشان ئازاد کرا و په‌روه‌نده‌که‌ش داخرا.
دوایین هەواڵەکان
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 6 مانگ و 20 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

1 ساڵ و 8 مانگ و 2 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

1 ساڵ و 8 مانگ و 14 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی زمانی زگماگی

1 ساڵ و 9 مانگ و 9 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 10 مانگ و 12 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

2 ساڵ و 21 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo


2 ساڵ و 1 مانگ و 4 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر