lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         
11ی بانەمەر ساڵیادی دامەزراندنی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەرزوبەرێزبێت
لاوانی خۆراگر و نیشتیمان پەروەر
ئەندامان و دۆستانی ناوەندی لاوانی خەبات
دووساڵ لەمەوبەر لە 11ی بانەمەری 1390دەستەیەک لە لاوانی نیشتیمان پەروەر دوای راوێژو و تاوتوێ‌ کردنی بارودۆخی لاوانی ئێران بەگشتی و لاوانی کوردستان بە تایبەتی دامەزراندنی ((ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران) یان راگەیاند. هەڵبەت لاوان ئەو توێژە کۆمەڵایەتیە گرینگەن کە لە کۆمەڵگا جۆراوجۆرەکان زۆرترین شویندانەرییان هەیە بەسەر رەوتی رووداوەکان و پێش کەوتنەکانی مرۆیی و بە هەست کردن بەو راستیە وەڵاتانی پێش کەوتوو زۆرترین بایەخ بە لاوانی وەڵاتەکەیان دەدەن و هەموو دەرفەتیک و بەستینێکی گەشە و پێگەیشتنیان بۆ هەمووار دەکەن. بەداخەوە لاوانی کورد بە هۆی ئەوەی لە ئاستی نەتەوەییدا بێ بەشن لەهەموو مافێکی سەرەتایی بەهەمانشێوەش لە هەر جۆرە دەرفەتێکی پێش کەوتن و گەشە و پێگەیشتنیش بێ بەش کراون. هەر بۆیە گۆرینی ئەو دۆخە وەک ئامانجێکی سەرەکی و وەدیهێهنانی مافە نەتەوەییەکان وەک زەرورەتێکی حاشا هەڵنەگر و ئەرکی هەموو لاوێکی کورد خۆی دەردەخا. لەبەرانبەریش دا لاوان بێ مشوور نەبوونە لە حاست مافی سینفی و توێژییەکەشیان و هاوکات لەگەڵ خەباتە نەتەوەییەکە خەبات بۆ دەستبەر کردنی مافی لاوان پێش دەخەن. بە لەبەرچاو گرتنی ئەو راستیانە دامەزراندنی ناوەندێکی لاوان لە ناو سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وەک زەرورەتێک خۆی دەرخست و لە سەر دەستی کۆمەلێک لاوی ووشیار و خەباتکار ناوەندی لاوانیان دامەزراند و ئەوە ئێستاش 2 ساڵ بەسەر کاتی دامەزراندنی بە خەرمانێک دەسکەوتوو و چالاکی و هەڵسوورانی جۆراوجۆر تێپەر دەکا و لە ووچانێکدا یادی دووهەم ساڵەمان پیرۆز دەکەین.
له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوو ته‌نیا له‌ پارێزگای کوردستان ٢٩ کرێکاری کورد گیانیان داوه‌
له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ١٣٩١ی هه‌تاوییه‌وه‌ هه‌تا کۆتایی مانگی ره‌شه‌مه‌ی ئه‌و ساڵه‌، سه‌رجه‌م ٢٩ کرێکاری کورد ته‌نیا له‌ ئوستانی کوردستان له‌ رووداوی جۆراوجۆردا بوونه‌ته‌ قوربانی. به‌پێی ئاماری تۆمار کراو له‌ ناوه‌ندی ئاماری ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا ٥ که‌سیان له‌ رێگه‌ی هاتوچۆ کردن بۆسه‌ر کار یان گه‌‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ له‌ رووداوی هاتووچۆدا بوونه‌ته‌ قوربانی و ٢٤ که‌سیش که‌سی دیکه‌ش به‌هۆی روداوی کاره‌وه‌ گیانیان داوه‌. هه‌روه‌ها رۆژی شه‌ممه‌ رێکه‌وتی ٧ی بانه‌مه‌‌ڕ به‌رپرسی ئیداره‌ی "ته‌عاون و ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی"ی ئوستانی کوردستان له‌ لێدوانێکدا به‌ هه‌واڵده‌ریی کاری ئێران "ئیرنا"ی راگه‌یاندووه‌، که‌له‌ ماوه‌ی ساڵی ١٣٩١ی هه‌تاویدا ٢٦ کرێکاری کورد به‌هۆی رووداوی کاره‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ که‌ ٦٠ %ی ئه‌و رووداوانه‌ له‌ پرۆژه‌کانی بنیاسازیدا هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌. مسته‌فا باغبان له‌ درێژه‌ی ئه‌و لێدوانه‌دا رایگه‌یاندووه‌، که‌له‌ ئوستانی کوردستاندا سه‌رجه‌م ٢٣٦ حاڵه‌ت رووداوی کار روویداوه‌ که‌له‌ کۆی ئه‌و رێژه‌یه‌ ١٤٩ حاڵه‌تیان له‌ به‌شی بیناسازی هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌ و ٢٦ حاڵه‌تیشیاان مردنی کرێکارانی لێکه‌وتۆته‌وه‌. ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو که‌ ته‌نیا له‌ شاری سنه‌دا ١٣٠  که‌س تووشی رووداوی کار بوون. باغبان راشیگه‌یاندووه‌، به‌گشتی له‌ ئوستانی کوردستاندا به‌هۆی رووداوی کاره‌وه‌ ٢١ کرێکار تووشی نوقسانی هاتوون و ١٤ کرێکاری دیکه‌ش که‌مئه‌ندام بوون.
راپۆرتی به‌رێوه‌چوونى سێهه‌مین کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان
رۆژانی ٢٦-٢٧ ،٤ ، ٢٠ ١٣ له‌ که‌مپی دۆمێز، له‌ژێر دروشمی "له‌پێناو یه‌کگوتاری نه‌ته‌وه‌یی لاوانی کورد" سێیه‌مین کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوار پارچه‌ی کوردستان به‌ ئاماده‌ بوونی ٢٥٠  ئه‌ندام که‌ نوێنه‌رایه‌تی ٧٦ رێکخراوی لاوانی هه‌ر چوار پارجه‌ی کوردستانیان کرد به‌رێوه‌ چوو.
ده‌ستپێکی یه‌که‌م رۆژى کارى کۆنفرانس.
به‌ سروودی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی پێکرد. دواییش به‌ خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن به‌رێز ئومێد خۆشناو سکرتێری یه‌کیه‌تیی لاوانی پارتی دێمۆکراتی کوردستان خوێندرایه‌وه‌. دواتریش په‌یامی لاوانی رۆژئاوای کوردستان ، لاوانی رۆژهه‌لات له‌لایه‌ن به‌رێز ئاوات قوره‌یشى و هه‌روه‌ها لاوانی باکووری کوردستان و لاوانی باشووری کوردستان و هه‌روه‌ها په‌یامی که‌مپی دۆمێز له‌لایه‌ن ره‌مه‌زان مسته‌فا خوێندرایه‌وه‌.
له‌دواى چه‌ندین کارى هونه‌رى گروپی (کۆما ئازادی) و چه‌ند خوله‌ک پشوو، کۆنفرانسه‌که‌ به‌ فه‌رمی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌شدار له‌و کۆنفرانسه‌ ده‌ستی به‌کاره‌کانی خۆی کرد.
بەشداریی ناوەندی لاوانی خەبات لە مەراسیمی کردنەوەی چوارەمین ڤیستیڤالی لاوی ساڵ
سەرلە بەیانی رۆژی چوارشەمە رێکەوتی3ی بانەمەر کاتژمێر 10 لە هۆلی پێشەوا لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان مەراسیمی چوارەمین ڤیستیڤالی لاوی سال لە ژێر دروشمی (( لاوان سمبوولی داهێنانن)) بە ئامادەبوونی پارێزگاریی هەولێر و وەزیریی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و هونەرمەندان دەستی بەکارەکانی خۆیی کرد . لە سەرەتایی کردنەوەیی مەراسیمەکە لەلایەن وەزیری رۆشنبیری وتەیی بەخێرهاتن پێشکەش بەئامادەبوان کرا و جەختی لە سەر چۆنیەتی بەرێوەبردنی ڤیستیڤالەکە کرد و رایانگەیاند: خۆشبەختانە ئەم ساڵ زۆربەیی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و هەروەها ناوچە دابراوەکان بەشداربوون کە لە 35 بواریی جۆراو جۆر وەک هونەریی و کۆمەلایەتی و سینەمایی و زانستی و میوزیک و وەرزشی و نیگارکێشی و هونەریی شێوەکاریی و کۆمەلەی مەدەنی . خەلاتیان پێشکەش دەکرێت لە کۆیی زیاتر لە 700 بەشداربوو ، بریار وایە ئەمڕۆ 5ی بانەمەر خەلات بەسەر سەرکەوتوانی ئەو ڤیستیڤاڵە پێشکەش بکرێت شەیانی باسە شاندێکی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران کە پێک هاتبوون لە بەرێزان کەمال هادی و ئارام سلێمانی ئەندامانی دەستەیی بەڕێوەبەری لەو رێورەسمەدا بەشداریان کرد.
درێژه‌دان به‌ وتووێژه‌کان به‌ چ مه‌به‌ستیێک

گه‌لاڵه‌ ناوه‌کییه‌که‌ی رژێمی تاران یه‌ک له‌ مه‌ترسیدارترین هه‌ره‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگای جیهانی دێـته‌ ئه‌ژمار و سیاسه‌تی ده‌سه‌لاتداران له‌مه‌‌ڕ درێژه‌دان به‌و به‌رنامانه‌ بووه‌ به‌ هۆی نانه‌وه‌ی قه‌یرانێکی زۆر بۆ خه‌ڵکی ئێران و دروست کردنی گرژی و ئالۆزی له‌ ناوچه‌که‌ و جیهان، ماوه‌ی ١٠  ساڵه‌ که‌ ئه‌مریکا و ولاتانی رۆژئاوایی ده‌یانه‌وێت له‌ رێگای وتووێژه‌وه‌ کێشه‌ی ناوه‌کی رژێم چاره‌سه‌ر بکه‌ن و کار نه‌گاته‌ توندوتیژی و ئالۆزی و هێرشی نیزامی، ئه‌و کاره‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ مه‌به‌ستی رژێمی ئاخوندییه‌ له‌ وتووێژه‌کان و تا ئێستاش..
به‌و ئامانجه‌ گه‌یشتووه‌، هه‌ر وه‌ک بینیومانه‌ تاکوو ئێستا زیاتر له‌ ٨ ده‌وره‌ وتووێژ له‌ نێوان رژێمی ئێران و ولاتانی ئه‌ندامی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌زه‌ی ناوه‌کی به‌رێوه‌ چووه‌ و دوایین ده‌وره‌یشی رێکه‌وتی ١٥ی خاکه‌لێوه‌ ده‌ستی پێ کرد که‌ دوای دوو رۆژ وتووێژ به‌ بێ ئاکام کۆتایی پێ هات. ئه‌وه‌یش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه‌ که‌ رژێمی تاران و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئاخوندی ته‌نیا وتووێژه‌کان به‌ مه‌به‌ستی کرینی کات درێژه‌ پێی ده‌ده‌ن تاکوو له‌ ژێر سێبه‌ری ئه‌و وتووێژانه‌ بتوانن به‌رنامه‌ ناوه‌کییه‌که‌ی خۆیان په‌ره‌ پێ بده‌ن و له‌وه‌یش دڵنیا بن که‌ ولاتانی ئه‌مریکا و رۆژئاوا هیچ زه‌ره‌رێکیان پێ ناگه‌ینن، ئه‌وه‌یش که‌ ئه‌و ولاتانه‌ ده‌یانه‌ویت له‌ رێگای گه‌مارۆکان و ته‌نگتر کردنی ئاڵقه‌ی ئه‌و گه‌مارۆانه‌ رژێم ناچار بکه‌ن که‌ ده‌ست له‌و به‌رنامه‌یه‌ی خۆی هه‌ڵبگرێت زۆر ئه‌سته‌مه‌ و زۆربه‌ی ئه‌و ولاتانه‌یش ئێستا به‌و قه‌ناعه‌ته‌ گه‌یشتوون که‌ گه‌مارۆکان ناتوانێت رژێم ناچار بکات ده‌ست له‌ به‌رنامه‌ ناوه‌کییه‌که‌ی خۆی هه‌ڵبگرێت، چوونکوو له‌ راستیدا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌می گه‌مارۆکان خه‌ڵکی ئێرانه‌ نه‌ک حکومه‌تی تاران، خه‌ڵکی ئێرانه‌ که‌ ده‌بێت هه‌ر رۆژه‌ شاهێدی به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی پێداویستییه‌کانی ژیانی رۆژانه‌یان بن و هه‌ر رۆژه‌ سفره‌ی خوانه‌کانیان له‌ رۆژی پێشتر خاڵیتر ببێته‌وه‌. به‌رپرسانی زاڵ به‌سه‌ر ئێراندا هیچ بۆیان گرنگ نییه‌ که‌ نرخی دراو گه‌یشتووه‌ته‌ نزمترین ئاستی خۆی له‌ مێژووی ئێراندا و خه‌ڵک له‌و په‌ری هه‌ژاری و نه‌داریدا ده‌ژین، ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و رژێمه‌ مه‌به‌سته‌ پاراستنی ده‌سه‌لاته‌ سه‌ره‌رۆکه‌یانه‌ که‌ ئه‌ویش به‌ بێ به‌ده‌ست هێنانی چه‌کی ناوه‌کی و مه‌ترسی نانه‌وه‌ بۆ ئه‌منییه‌تی ناوچه‌که‌ و جیهان مسۆگه‌ر نابێت.
٢ کۆڵبه‌ری دیکه‌ به‌ته‌قه‌ی هێزه‌ نیزامییه‌کان بوونه‌ قوربانیی
٢ کۆڵبه‌ری کوردی خه‌ڵکی ناوچه‌ی ورمێ به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ نیزامییه‌کانی حکوومه‌تی ئێران کوژراون و بریندار بوون. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ رێکه‌وتی ٢٥ی خاکه‌لێوه‌ له‌ ئه‌نجامی ده‌ستڕێژیی هێزه‌ نیزامییه‌کانی حکوومه‌تی ئێراندا کۆڵبه‌رێک به‌ناوی " محه‌ممه‌د ساڵح په‌زیری" ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، کوڕی عه‌بدولکه‌ریم و خه‌ڵکی گوندی "جۆرنی"ی سه‌ربه‌ ناوچه‌ی "محاڵ ده‌شت"ی ورمێ کوژراوه‌ . هاوکات و له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌ی ئه‌و هێزانه‌دا کۆڵبه‌رێکی دیکه‌ به‌ناوی " محیه‌دین په‌زیری" ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، کوڕی ئه‌حمه‌د و خه‌ڵکی ئه‌و گونده‌ به‌توندی بریندار بووه‌ و بۆ چاره‌سه‌ریی برینه‌کانی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری ورمێ کراوه‌. ئه‌و کۆڵبه‌رانه‌ له‌ چیای "نه‌سره‌دین و له‌سه‌ر کانیی "مام بوزوو" خه‌ریکی پشوودان و چایی خواردنه‌وه‌ بوون که‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ نیزامییه‌کانه‌وه‌ هێرشیان کراوه‌ته‌ سه‌ر و له‌ ئه‌نجامدا ئه‌و ٢ ئامۆزایه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی.
دوایین هەواڵەکان
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 6 مانگ و 20 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

1 ساڵ و 8 مانگ و 2 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

1 ساڵ و 8 مانگ و 14 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی زمانی زگماگی

1 ساڵ و 9 مانگ و 10 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 10 مانگ و 12 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

2 ساڵ و 21 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo


2 ساڵ و 1 مانگ و 4 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر