lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         
بێکاری له‌ کوردستان کرێکاران به‌ره‌و کۆڵبه‌ری ده‌بات
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، چالاکێکی کرێکاری له‌ سه‌قز رایگه‌یاند، زیاتر له‌ ١٥٠ ٠  کرێکاری سه‌ر سنوور له‌ ناوچه‌کانی بانه‌، سه‌قز، مه‌ریوان و سه‌رده‌شت له‌ کاری پر مه‌ترسی کۆڵبه‌ری کار ده‌که‌ن. سید محمد سالح حسینی وتی، سه‌رمایه‌ گۆزاری نه‌کردنی ده‌وڵه‌ت، نه‌بوونی کارخانه‌ و نه‌بوونی سیاسه‌تی هانده‌رانه‌ بۆ سه‌رمایه‌ گۆزاری له‌ کوردستان هۆکاری سه‌ره‌کییه‌ که‌ خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌ی ناچار کردووه‌ روو له‌ کاری مه‌ترسیداری کۆڵبه‌ری بکه‌ن. حسینی هه‌روه‌ها وتی، سالانه‌ سه‌دان کۆڵبه‌ر له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌کانی کوردستان ده‌کوژرێن له‌ حاڵێکدا ئه‌گه‌ر ئیمکانی کار کردن له‌ رێگه‌ی یاساییه‌وه‌ ببواێت هێزی ئه‌و که‌سانه‌ له‌ رێگه‌ی به‌رهه‌مهێناندا که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرا. ئه‌م چالاکه‌ کرێکارییه‌ به‌ ئاماژه‌ به‌ ته‌مه‌نی کۆڵبه‌ری له‌ نێوان ١٣ بۆ ٦٠  ساڵ وتی، خه‌ڵکی کوردستان ناچارن بۆ به‌ده‌ست هێنانی پارووێک نان بۆ بنه‌ماڵه‌کانیان بارێکی قورس و گران له‌ رێگه‌ مه‌ترسیداره‌کانه‌وه‌ هه‌ڵبگرن که‌ ده‌وڵه‌ت ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کۆڵبه‌ران کارێک بکات.
خۆسووتاندنی ژنێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە ناوچەی نەغەدە
بە خۆسووتاندنی ژنێک لە ناوچەی نەغەدە، ئاماری خۆکوژیی ژنان و کچانی کورد لە ماوەی ٥ مانگی رابردوودا لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێــران گەیشتە ٣٦ کەس. بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی یەکشەممەی رابردوو رێکەوتی ٣ی خەرمانان ژنێک بەناوی " ئارەزوو بێهرووزی" لە گوندی "دایماو"ی سەربە شاری نەغەدە بەهۆی کێشەی خێـزانییەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنـا. دەگوترێت ئەم ژنە خەڵکی گوندی "رکاوێ"ی سەربە پیرانشار بووە و لەگەڵ کەسێکی خەڵکی گوندی "دایماو"ی سەربە شاری نەغەدە ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو، کەبەهۆی کێشە بنەماڵەییەوە ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداو بەهۆی قوڵیی برینەکانییەوە پاش ١ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا. بەپێی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەماوەی ٥ مانگی رابردوودا ١٧ ژن و کچی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێــران تەنیا لە رێگەی خۆسووتاندنەوە کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە.
پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستان ئێران بە بۆنەی 5ی خەرمانان ساڵرۆژی دامەزراندنی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران!
لاوانی خۆراگر و وشیاری کوردستان!
ئەندامان و دۆستانی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران!
5ی خەرمانان ئەو رۆژە پیرۆزەیە لە مێژووی رزگاریخوازانەی گەلی کورد، کە تێیدا سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران هاتە ناوو گۆرەپانی ئەو خەباتەوە و بوو بە جێگای ئۆمێد و هیوای لاوان و خەڵکی کوردستان و لە کەمترین ماوەدا توانی جێگای خۆی لە ناوو دڵی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکاتەوە و لە بەرانبەر رژێمی داگیرکەری کوردستان و هێزە دواکەوتووەکەی رژێمی ئاخوندی بوەستێتەوە و بە سەدان لاپەرە لە مێژووی قارەمانییەتی خەباتی رزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان بۆ خۆی تۆمار بکات. سازمانی خەبات وەک پێویستیێکی هەنوکەی و بۆ پر کردنەوەی ئەو بۆشاییەی لە ناو خەباتی رزگاریخوازانەی گەلی کورد هاتبوە ئاراوە پێی نایە ناو ریزی خەبات و تێکۆشان دژبە دەسەڵاتدارانی زاڵ بەسەر ئێران و کوردستاندا و بە سیاسەتێکی سەردەمیانە و بوێرانە توانی ببێت بە جێگای متمانەی خەڵکی کوردستان. سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە ماوەی 33 ساڵ تەمەنی پر لە شانازی خۆی توانیویە بە لەبەر چاوو گرتنی پێویستی کۆمەڵگا و بە هەست کردن بە ئاڵوکۆرەکانی جیهان، ناوچەکەو کوردستان گۆرانکاری و بیری نوێگەری لە ناو سیاسەتەکانی خۆیدا بهێنێتە ئاراوە و لەگەڵ رووداوەکانی رۆژ هەنگاو هەڵبگرێت. بۆ ئێمە جێگای شانازییە کە لە سازمانێکدا درێژە بە خەبات و تێکۆشانی خۆمان دەدەین کە هەمیشە لەگەڵ گۆرانکارییەکاندا خۆی رێک خستووە و بایەخ و گرنگی بە توێژی لاوان لە هەموو بوارەکاندا داوە و لاوان توانیویانە لە ناو ریزەکانی سازمانی خەباتدا جێگای خۆیان بکەنەوە، بۆئێمەی لاو جێگای خۆشحالییە کە دامەزرێنەری سازمانەکەمان ئەو مامۆستا ئایینیە بووە کە بەرژەوەندی نەتەوەکەی و رزگاری میللەتەکەی لە پێش هەموو بەرژەوەندییەکانەوە بووە و تاکوو دوا ساتەکانی ژیانی پر لە شانازی خۆی لەسەر ئەو رێبازە سوور بووە ئەویش مامۆستا سید جەلال حوسێنی بوو.
خنکانی لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵ لە مەریوان
هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی مەریوان لە کاتی راوە ماسیدا و بەهۆی کەوتنە نێو ئاوی گۆلی زرێبار و شارەزا نەبوون بە مەلە کردن، گیانی لەدەست دا. بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی رابردوو رێکەوتی ٣١ی گەلاوێژ لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بەناوی " ئیدریس کوڕی مەحموود و خەڵکی گوندی "خاو"ی سەربە شاری مەریوان لە کاتی راوە ماسیدا و لە ئەنجامی کەوتنە نێو ئاوی گۆلی زرێبار تووشی خنکان بووە و پاش چەند کاتژمێر تەرمی ناوبرا دۆزراوەتەوە. بەهۆی کەمتەرخەمیی هاووڵاتییان و هەروەها کەمیی ئیمکانات و نەبوونی مەلەوان و هێماکانی ئاگادار کەرەوە لە سەر "بەنداو، چۆم، زەریا و گۆل"ـەکان، ساڵانە دەیان هاووڵاتیی ئێرانی لە ئاوەکاندا دەخنکێن. هەروەها رۆژی رابردوو پیاوێکی تەمەن ٥٠  ساڵەی خەڵکی ورمێ بەهۆی شارەزا نەبوون بە مەلە کردن، لە گۆلی ورمێدا خنکا و دواتر تەرمەکەی لەلایەن هاووڵاتییانەوە لە ئاو هێنرایە دەرەوە.
به‌رده‌وامیی خۆکوشتنی هاووڵاتییان له‌به‌ر چاوی خه‌ڵک
ئه‌فسه‌رێکی هێزی ئینتزامیی شاری میانه‌ له‌ ئوستانی ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات، به‌ زه‌بری چه‌ک له‌به‌ر چاوی هاووڵاتییان و له‌ مه‌یدانی "معلم"ی ئه‌و شاره‌ کۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا. به‌پێی هه‌واڵی یه‌کێک له‌ ماڵپه‌‌ڕه‌ ناوچه‌ییه‌کانی شاری میانه‌، ئێواره‌ی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ رێکه‌وتی ٢٠  گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ ئه‌فسه‌رێکی هێزی ئینتزامیی شاری میانه‌ به‌ناوی کورتکراوی "سین، عه‌ین"، له‌ به‌ر ده‌م مقه‌‌ڕی هێزی ئینتزامیی ئه‌و شاره‌ له‌ مه‌یدانی"مامۆستا(معلم)" به‌ لێدانی گولـله‌یه‌ک له‌ مێشکی خۆی، گیانی دا. له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا چه‌ند حاڵه‌تی دیکه‌ی خۆکوژی له‌ سه‌ر شه‌قام و شوێنه‌ گشتییه‌کاندا رووی داوه‌ که‌ ده‌کرێ وه‌ک نموونه‌ ئاماژه‌ به‌ خۆ کوشتنی هاووڵاتییه‌کی ته‌مه‌ن ٤٠  ساڵ له‌ مه‌یدان "سپا"ی تاران و خۆکوژیی کچێکی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ له‌ مه‌یدانی "حافز"ی تاران بکه‌ین.
راگه‌یاندراوی فیدراسیۆنی رێکخراوه‌کانی لاوانی کوردستانی ئێران به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی لاوانه‌وه‌
12 ئاگوست رۆژی جیهانی لاوان له‌ لاوانی کوردستان به‌ گشتی و لاوانی رۆژهه‌ڵات به‌ تایبه‌تی پیرۆزبایی ده‌که‌ین. له‌م بۆنه‌یه‌دا سه‌ری رێز و ئیحتڕام بۆ هه‌موو لاوانی خه‌باتگێڕ و تێکۆشه‌ری کوردستان و لاوانی گیان به‌ختکردوی رێگای ئازادی و به‌رابه‌ری داده‌نوێنین. هه‌روه‌ک ئاگادارن ساڵی 1999 له‌ لایه‌ن رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یکگرتووه‌کانه‌وه‌ رۆژی 12 ی ئاگوست به‌ ناوی رۆژی جیهانی لاوانه‌وه‌ ناوزه‌د کراوه‌، تا رێز بگیردرێت له‌و هه‌موو تێکۆشانه‌ که‌ لاوان له‌ پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری و پێشکه‌وتندا بوویانه‌ و به‌ تایبه‌ت رۆڵی گرینگی ئه‌و لاوانه‌ی که‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ رزگاریخوازه‌کان و دێموکراتییه‌کاندا بوویانه‌. به‌م بۆنه‌ جیهانییه‌وه‌ پیویسته‌ پێداگری و کار له‌ سه‌ر په‌یوه‌ندی و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ لاوانی نه‌ته‌وه‌ جۆراوجۆره‌کاندا بکرێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت یادێک له‌ رۆڵی گرینگ و به‌رچاوی لاوانی کوردستان له‌ خه‌باتی چه‌کداری و سیاسی و مه‌ده‌نی له‌ ناو شاره‌کانی کوردستان و له‌ سه‌رده‌می شاخ دا بکرێت و پێداگری له‌سه‌ر هه‌رچی زیاتر لێک نزیک بونه‌وه‌ و بایه‌خدان به‌ یه‌کریزی و یه‌کگرتووی زیاتری لاوان و رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات و کوردستان بکرێت بۆ یه‌ک ده‌نگی و کاری هاوبه‌ش. پیرۆز بێت رۆژی جیهانی لاوان یه‌کگرتوو بێت خه‌باتی لاوانی کورد له‌ چوار پارچه‌ی کوردستان
دوایین هەواڵەکان
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 6 مانگ و 22 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

1 ساڵ و 8 مانگ و 3 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

1 ساڵ و 8 مانگ و 15 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی زمانی زگماگی

1 ساڵ و 9 مانگ و 2 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 10 مانگ و 14 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

2 ساڵ و 22 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo


2 ساڵ و 1 مانگ و 6 ڕۆژ و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر