lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         
رێژه‌ی‌ توشبون به‌ نه‌خۆشی‌ شه‌کره‌ چوارهێندە زیادیکردووە
ژمارەی ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لەسەروو 35 ساڵیەوە و نەخۆشی شەکرەیان هەیە چوارهێندە زیادیکردووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رێکخراوی تەندروستی جیهانیی لە نوێترین ڕاپۆرتیدا بڵایکردەوە، کەمبوونەوەی تەمەنی دانیشوانی سەرزەوی و ئەو گۆڕانکارییانەی لە شێوەی خواردن و ژیانی خەڵکیدا هەن، بوونە هۆی ئەوەی نەخۆشی شەکرە لە جیهاندا ئاستێکی مەترسیدار تۆمار بکات. بە پێی ڕاپۆرتەکە، نەخۆشی شەکرە لە نێوان ئەو کەسانەی کە تەمەنیان سەروو 35 ساڵە بووەتە چوارهێندە و بەو پێیەش لە کۆی دانیشتوانی جیهان لە هەر 11 کەسدا کەسێک تووشی نەخۆشی شەکرە بووە. هەروەک باسلەوەشکراوە کە زیادبوونیئاستی نەخۆشکەوتووانی شەکرە لە وڵاتە هەژارەکاندا زۆر خێراترە. ساڵانە 1.5 ملیۆن کەس بە هۆی نەخۆشی شەکرەوە گیانیالەدەستەدەن و نەخۆشی شەکرە بە هەشتەمین هۆکاری گەورەی مردن لە جیهاندا هەژمار دەکرێت.
چوار کوڕ و کچ لە شاری ورمێ خۆیان کوشت
لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگ لەساڵی نوێی ئەمساڵدا، لانیکەم٨ کەس کە ڕێژەی تەمەنیان کەمتر لە ٢٥ ساڵه دەستیان دایە خۆکوشتن.بەپێی ڕاپۆڕتی هەواڵدەرییەکان، لە سەرەتای ئەم حەوتوویەدا دوو کچی لاو بە ناوەکانی کاڵێ عزیزی تەمەن ١٨ ساڵە و لەیلا جەلالی تەمەن ٢٣ ساڵە لە بەخشی سیلوانا دەستیان دایە خۆکوژی. ئەو دوو کچە لاوە خەڵکی گوندەکانی "گەباران" و "باوان" بوون، کاڵێ ئەو کچە عازەبە بە هۆی کێشەی "نامووسی" بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هەروەها لەیلا جەلالیش بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی لە ژێر ناوی "هەوێ" بەرەوڕوو بووتەوە و پاش دەمەقاڵێ لەگەڵ مێردەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. هەر لەو پەیوەندییەدا، دوو کوڕی لاوی تەمەن ١٦ و ١٨ ساڵە لە گوندەکانی "بێ بەکران" و "ئوورسی" سەر بە شاری ورمێ لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. هەروەها شوناسی ئەو دوو لاو کوردەی بە ناوەکانی "عەبدوڵڵا جیهان و عەبدوڵکەریم ئەمیری" ڕاگەیاندووە.
هێزی سنووریی بانە زیانی ١.٥ میلیارد تمەنیی بە کاسبکاران گەیاند
کۆمەڵێک لە کاسبکارانی سەر سنووری بانە، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەتەوە هێرشیان کرایەسەر. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١٦ی خاکەلێوە، چەندین ماشینی سەربە هێزی ئینتیزامیی شاری ئارمەردە، هێرشیان کردووەتە سەر کاسبکارانی ناوچەکە و کەلوپەلی ئەوانیان تێک و پێک داوە.کەسانی چەکدار لە بۆسەیەکدا دەستڕێژیان لە ٢ ماشینی کاسبکاران کردووە و بە سەدان هەزار تمەن زەرەریان پێ‏گەیاندوون. سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕاگەیاند کەØ› شوێنی کەمینەکە لە "بلەکێ" هەڵکەوتووە و قەبارەی بارەکە کە بریتی بوو لە کەلوپەلی تاناکۆرا، بە زیاتر لە ١.٥ میلیارد تمەن دەخەمڵێندرێت.هەروەها ٥ سەر ئەسپی کاسبکاران لەو گولەبارانەدا بەکوشت چوون.دەوترێت خاوەنی ئەو بارانە، لە هاووڵاتییانی چەند شار و شارۆچکەی کوردستانی ئێران بوون کە بە مەبەستی دابین کردنی بژێوی ژیانیان ڕوویان لە سنووری بانە کردووە.
سێ لاوی باکووری کوردستانی ئێران حوکم دران
دەزگای دادوەریی رژێمی ئاخوندی ئێران لە ورمێ، حوکمی ٤٢ مانگ زیندانی بەسەر ٣ لاوی کورددا سەپاند. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، دوو برا بە ناوەکانی هووشەنگ پیرووززادەگان و محەممەد پیرووززادەگان لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری ورمێ، بە ٢ ساڵ و شەش مانگ زیندان، حوکم دران. ئەو حوکمە لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا و بە بڕیاری دادوەر چابۆک لە لقی یەکی ئەو دادگایە دەرکراوە. تاوانی ئەو دوو لاوە کە ٢ ساڵی بۆ هووشەنگ پیرووززادەگان بڕاوەتەوە، "هەوڵدان بە دژی تەناهیی نەتەوەیی" ڕاگەیەندراوە. برایانی پیرووززادەگان لە سەرەتاکانی مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٤، لە دەورووبەری ورمێ دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٢ مانگ لە ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگیران.هەروەها لە هەواڵێکی دیکەدا هاتووەØ› هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ماکۆ بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، حوکمی ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە. ناسنامەی ئەو کەسە بە، نەسرەدین دالایی‏میلان بڵاوبووەتەوە کە لە کۆتایی وەرزی پاییزی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە هەرسێکیان بە پێچەوانەی یاسا و ڕێسای نێودەوڵەتی لە بەندی زیندانییانی غەیرە سیاسی ڕاگیراون و دۆخی گشتییان نالەبارە.
خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران لەبەردەم مەترسیەکی گەورەدا !
ئالان سلێمانی
هەروەک دەزانین خوێندنگا و زانکۆکان لە جیهاندا رۆلێکی زۆر گەورە و گرینگ دەبینن لە پێشخستی کۆمەڵگا وبەرزکردنەوەی حاستی زانیاری و رۆشنبیرکردنی تاکەکان و رۆلێکی گرینگ دەبینن لە چۆنیەتی بەرێوەبردنی کۆمەڵگا و نەتەوەدا. لە زانکۆدا سەرجەم ئەو شتانەی کە ئێمەی مرۆڤایەتی پێویستمان پێیەتی دەخوێندرێت بێگومان هەر خوێندکارێک بارێکی تایبەت تەرخان دەکات بۆ ئەوەی تێدا بخوێنێت وشارەزایی تەواو پیدابکات لەو کارەی کە بۆیی دەخوێنێ‌ کە لە داهاتوودا ببێتە هۆیی سود گەیاندن بە وڵاتەکەی ،لە بەر ئەم هۆیانە لە سەرجەم ولاتانی دنیا گرینگیەکی زۆر دەدرێت بە زانکۆ و خوێندنگاکان و بێ شک ئاستی بەرزی زانکۆکان لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر جیاوازی هەیە. بەلام هەر ولاتێک ئاستی...


خوێندنی لە زانکۆکانی بەرز بێت دەبێتە هۆی ئەوەی کە خوێندکاران لە ولاتانی دیکەی جیهان بەمەبەستی بەدەست هێنانی بروانامەیەکی بەرز رووی تێبکەن وئەمەش بۆ ئەو وڵاتە دەبێتە هۆی پێش کەوتن و بەرزبوونەوەی پێوەرەکانی داهاتی نەتەوەیی و بوژانەوەی ئابووری و بەدەست هێنانی سەرمایەیکی زۆر و خۆشگوزەرانی بۆ نەتەوەکەی ولە کۆتایشدا بەدەست هێنانی بروانامەیەکی متمانە پێکراو بۆ ئەو خوێندکارە .
لە ئێستادا زانکۆکانی ئێران سەرەڕای ئەوە بارودۆخەی کە لەو ولاتەدا هەیە لە جیاتی ئەوەی زانست و مەعریفەتی تێدا دەستاودەست بکرێت، بوونەتە جێگای دەستاودەست کردنی مەوادی هۆشبەر . بە پێی ئەو هەوال و زانیاریانەی کە لە لایەن دەزگا پەیوەندی دارەکانی رژێم بلاو بوونەتەوە رۆژ بە رۆژ خوێندکارانی توشبوو بە مادەی هۆشبەر زیاتر دەبێت کە ئەمەش جێگەی نیگەرانیە کە توێژێکی گرینکی ئەم کۆمەلگایە لە جیاتی خۆ خەریککردن بە خوێندن و بەدەست هێنانی پلەی بەرز توشی نەخۆشیەک دەبن کە چارەسەرێکی یەکجار دژوارە و پرۆسەێکی مالوێرانەکەرە. بە پێی ئەو ئامارە کە گومان لە راستی دەکرێت و پێشبینی زیاتری دەکەن راگەێندراوە کە لە سەدا 20 ی خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران توشی مادەی هۆشبەرە بوون کە ئەم ئامارە رێژەیەکی زۆرە و جێگەی نیگەرانیە و زەنگێکی مەترسیدارە بۆ داهاتووی ئەو لاوانەی کە دەخوێنن.
ئەوەی جێگەی سەرنجە بلاوبوونەوەی ئەم ئامارە لەکاتێکدایە کە ولاتی ئێران بە یەکێک لەو ولاتانە دادەنرێت کە زۆرترین رێژەی مادەی هۆشبەری تێدایە کە بە شێوەیەکی تایبەتی لاوان قوربانی ئەو مادانەن و رژێمیش بە هیچ شێوەیەک مەبەستیی چارەسەرکردنی ئەو پرسەی نیە و نایەوێت کە لاوان لەو مادانە دوورکەونەوە! بێگومان هەموومان ئەو راستیە دەزانین کە رژێم بە هۆی ئەو سیاسەت و بەرنامەیەی کە پەیرەوی دەکات پێویستی بەو پلانەیە بۆ ئەوەی وەڵات لە بێ ئاگایی دا بێلێتەوە و سیاسەتی نادروستی خۆی درێژە پێبدات . هەر بەپێی ئەو ئامارانەی کە بلاوبوونەتەوە بەرپرسێکی بەرنگاربوونەوەی مادە سڕکەرەکانی رژێمی ئاخوندی رایگەیاندووە، 9% کوڕان و 11% کچانی خوێندکار لەزانکۆ دەوڵەتییەکان ماددە سڕکەرەکان بەکار دێنن.ئەو بەرپرسە رایگەیاندووە، زیاتری خوێندکاران جۆری ماددەی “حەشیش و کۆدۆئین” بەکار دێنن . دوومادەی زۆر مەترسیدارن بۆسەر ژیانی مرۆڤ بەتایبەتی حەشیش. جێگەی داخە کە وا بڵاو بۆتەوە کە حەشیش نابێتە هۆی گیرۆدەبوون، کە ئەم قسەیە بەپێی ئەو لێکۆلینەوانەی لەسەر ئەم مادەیە کراوە ئەم زانیاریانە رەت دەکاتەوە .
بە پێی قسەی زۆرێک لە شارەزایان بڵاوبوونەوەی ئەم مادانە بەو شێوە بەربلاوە زیاتر دەگەرێتەوە بۆ بارودۆخی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری. بێگومان ئەو بارودۆخەی کە لە ئێراندا هەیە و ئەو رێوشوێنە ئەمنیەتیەی کە سەرانی رژێم سەبارەت بەلاوان و خوێندکاران پەیرەوی دەکەن دەبێتە هۆی ئەوەی کە لاوان و خوێندکاران رووبکەنە کێشانی ئەو موادە. هەر بەپێی ئەو راپۆرتانەی کە بڵاونەتەوە لە ماوەی ساڵی 1392ی هەتاوی، دوو هەزار و 957 کەس بەهۆی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە وڵاتی ئێران گیانیان داوە کە لەم ئامارەدا 2 هەزار و 727 کەس پیاوان و 230 کەسیان ژنان پێکیان هێناوە. هەربۆیە پێویستە سەرجەم خوێندکاران لەوە تێبگەن کە ئەو مادانە هیچ کات سودی نیە و ئەگەر هەشیبێت هەرگیز لە زیانەکەی زۆرترنیە.
لە کۆتایی ئەم باسەدا ئەوەمان بۆ ئاشکرا دەبێت کە خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران رووبەروو مەترسیەکی گەورەبوونەتەوە و پێویستە خوێندکاران هەول بدەن کە خۆیان لەو بەڵایە رزگار بکەن و ویست و هیواکانی رژێم لە هەوڵدان بۆ پەرەسەندنی ئەم دیاردەیە لە گۆر بنێن و هەولی بەرەنگاربوونەوەی بدەن .ئەمە ئەرکە لەسەر شانی هەمووکەسێک کە بۆ نەهێششتنی ئەو دیاردەیە هەوڵبدات بە تایبەتی خێزان کە رۆلێکی زۆر دەبینێت لە وشیارکردنەوەی رۆلەکەیان بۆ دوورکەوتنەوە لەم مادە زیان بەخشانە.
دوایین هەواڵەکان
photo
لاوانی خه‌بات

3 ساڵ و 3 مانگ و 5 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

3 ساڵ و 4 مانگ و 18 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

3 ساڵ و 4 مانگ و 30 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی زمانی زگماگی

3 ساڵ و 5 مانگ و 16 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

3 ساڵ و 6 مانگ و 28 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

3 ساڵ و 9 مانگ و 6 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo


3 ساڵ و 9 مانگ و 20 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر