lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         
پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی 25مین ساڵرۆژی کیمیا بارانکردنی هەڵبجە
بەداخەوە لە رۆژی شەممە رێکەوتی 16ـ3 ـ 1988 کاتژمێر 11:30 دەقیقەی پێش نیوەرۆ رژێمی گۆربەگۆری بەعس کیمیابارانی شاری خۆشەویستی هەلەبجەی کرد و بەهەزاران منداڵ و ژن و لاو و پیریان شەهید و بریندار کرد و ئەوانەی کە ئێستا لە کارەساتەکە دەربازیان بووە لەحالەتێکی دەروونی خراپدان . بە بیستنی کیمیابارانکردنی هەڵبجە بە جارێک خەم و پەژارە هەموو تاکێکی بەویژدان و نیشتمان پەروەری تاساند. ئەگەر چی 25 ساڵ بەسەر تێپەربوونی ئەم کارەساتە دڵتەزێندا تێدەپەرێت بەلام پانتایی ئەو جینایەتە وای کردووە زام و ئازارەکانی هێشتا لەبیر نەکرێن و ساڵ بەدوای ساڵ ئەم زامە لە سەر جەستەی میللەتی کورد نوێ‌ دەبێتەوە. ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوەیە درود و سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان بەگشتی وشاری هەلبجە بەتایبەتی دەنێرین و هیوادارین برینداران بەزووترین کات چارەسەر بکرێن و ئاورێکی جیدی لە کەس و کاری قوربانیان بدرێتەوە. ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران دەستەی بەرێوەبەری 26 ی ڕشەمەی 1391
میسرØ› توندوتیژیه‌کان‌ سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه‌و ژماره‌یه‌ک خۆپیشانده‌ریش کوژران
بڕیاری‌ دادگای‌ میسر بۆ سه‌پاندنی‌ سزای‌ له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ٢١ که‌س له‌تۆمه‌تبارانی‌ روداوی‌ یاریگه‌که‌ی‌ پۆڕسه‌عید ناڕه‌زایه‌تی‌ لێده‌که‌وێته‌وه‌‌و به‌هۆی‌ پێکدادانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی‌ پۆلیس دو که‌س ده‌کوژرێن‌و نۆ که‌سی‌ دیکه‌ش بریندار ده‌بن. دوای‌ ده‌رچونی‌ حوکمی‌ له‌سێداره‌دان بۆ ٢١ که‌س له‌تۆمه‌تبارانی‌ روداوی ‌"ره‌شه‌کوژییه‌که‌ی‌ پۆرسه‌عید" شه‌پۆلێک ناڕه‌زایه‌تی‌‌و توندوتیژی‌ له‌هه‌ردو شاری‌ قاهیره‌ی‌ پایته‌خ‌و پۆرسه‌عد له‌میسر ده‌ستیپێکرده‌وه‌. به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌ پزیشکییه‌کان له‌میسر، به‌هۆی‌ گازی‌ فرمێسکڕێژه‌وه‌ که‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ به‌کارهێنراوه‌، دو خۆپیشانده‌ر له‌ناوچه‌ی‌ که‌ناری‌ نیل له‌قاهیره‌ی‌ پایته‌خت کوژراون‌و نۆ که‌سی‌ دیکه‌ش برینداربون.
دوایین هەواڵەکان
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 7 مانگ و 11 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

1 ساڵ و 8 مانگ و 23 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

1 ساڵ و 9 مانگ و 5 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی زمانی زگماگی

1 ساڵ و 9 مانگ و 21 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 11 مانگ و 3 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

2 ساڵ و 1 مانگ و 11 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo


2 ساڵ و 1 مانگ و 25 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر