lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         
یاریزانێکی مێرمنداڵی کورد پێشەنگی تۆرنۆمنتی ٢٠ ١٥ی نوروێژ
مێرمنداڵێکی کوردلە تۆرنۆمێنتی( یاری چەند لایەن) کاپی ٢٠ ١٥ کە لە وڵاتی نوروێژ بەڕێوەدەچێت، وەکوو باشترین یارێزان دەست نیشان کرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا،تیمی مێرمنداڵانی تەمەن ژێر ١١ ساڵی ئێران لەگەڵ دوو تیم لە کاپی نوروێژ بەشداری کردبوو، توانی لە دوو یاری جیاوازدا لە بەرامبەر تیمی نوروێژ سەرکەوتن بە دەست بهێنێت. تیمی مێرمنداڵانی ئێران لە یاری یەکەم توانی ١٦گوڵ و لە یاری دووهەم ١٥گوڵ تۆمار بکات. لە کۆتایی ئەو یارییانەدا، یادگار رۆستەمی یاریزانی کوردی خەڵکی شاری مەریوان بە تۆمارکردنی ٨گوڵ وەکوو یەکێک لە باشترین گوڵکارەکانی ئەو کێبڕکێیە هەڵبژێردرا. یارییەکانی کاپی نوروێژ ، بە گەوەرترین تۆرنۆمێنت فووتباڵ دونیا دێتە ئەژمار، بەبەشداری ٥٢وڵات، ١٦٣٩تیم ٣٢هەزار تماشاچی بەشدرابووی هەیە ئێستا لە وڵاتی نوروێژ بەرێوە دەچێت. مێهدی مەهدەوی‌کیا بەپرسی هەڵبژاردنی مێرمنداڵانی ژێر ١١ ساڵی ئێران، نازناوی "مێسیی ئاسیا'ی بە یادگار رۆستەمی بەخشی. یادگار رۆستەمی قوتابیی قۆناخی پێنجەمی سەرەتایی و خەڵکی گوندی "ساواجێ" سەربە ناوچەی خاومیرئاوای مەریوانە.
پەیامی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی 30ی پووشپەر پێنجەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا سید جەلال حوسێنی
پەیامی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی 30ی پووشپەر پێنجەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا سید جەلال حوسێنی
جەماوەری خۆشەویستی کوردستان
لاوانی نیشتیمان پەروەر
ئەندام و لایەنگرانی سازمانی خەبات
30ی پوشپەری ئەمساڵ پێنج ساڵ بەسەر کۆچی دوایی رێبەری ماندوویی نەناس و دامەزرێنەری سازمانی خەبات مامۆستا سید جەلال حوسێنی تێپەر دەبێت مامۆستا دوای تێک‌وشانێکی بێ ووچان و خزمەتێکی بەرچاو بە بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلەکەمان لە تەمەنی 82 ساڵی دا بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لێکردین و خەمێکی بێکۆتایی خستە ناو دڵی سەرجەم رێبواران رێبازەکەی . مامۆستا سەیید جەلالی هەمیشە زیندوو لەسەرەتای پێگەیشتن و لاوێتیدا هەستی نیشتیمانپەروەری تێدا دروست دەبێت و دەبێتە یەکێک لە سوێندخواردو و شوێنکەوتووانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان و لەساتەوە بەڵێنی وەفاداری بە ئامانجە رەواکانی گەل و نیشتیمان دەدات و وەک بینیمان تا دواهەمین هەناسەکانیشی بەو بەڵێنەی وەفادار مایەوە. لە پاش ژیکاف مامۆستا لە حوجرەکاندا وانەی شۆڕشی دەوتەوە و بەشیکی بەرچاو لە هێز و توانای بۆ باسکردن لەسەر ماف و ئازادی گەلەکەی تەرخان دەکرد کە لەو پێناوەشدا توشی چەندین کێشە و گرفت بوویەوە . لە سەرهەڵدانەکەی ساڵەکانی 46 و 47 دەوری دەبێ هەتا ئەو کاتەی سەرەتای شۆڕشێکی بەرفراوان لە دژی رژیمی پاشایەتی زەمینەکانی دەرخسێ.مامۆستا لەو قۆناغەدا وەک رێبەری راپەرینەکانی خەڵک دیاریی دەکرێ‌ و لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆی گەورەترین دەور دەگێرێ‌ بۆ سەرخستنی راپەرین و داماڵینی هێزەکانی شا و پاراستنی هێمنی و ئاسایش .
لەدوای رووخانی سیستەمی پاشایەتی و هاتنە سەرکاری رژێمی ئاخوندی نەک ماف و داواکاریەکانی کورد جێبەجێ نەکرا بەڵکو زیاتر لەجاران کورد سەرکوتکرا ، هەربۆیە لەپاش قۆناغی دانووستان و ووتووێژ کە لە لایەن دەسەڵاتدارانی تازە بە دەسەڵات گەیشتوو شکستی پێهێندرا، زەرورەتی تێهەڵچوونەوە و گەرمداهێنانی کورەی خەبات لە دژی ستەمکارانی نوێ سەری هەڵدایەوە و لەو پێوەندییەش مامۆستا کۆتایی بە ریساڵەتەکەی نەهێنا و بەڵکو لە چوارچێوە و شکلێکی نوێ تاوی دایە خەبات دژی ستەم و چەوسانەوە و بە دامەزراندنی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سەرەتایێکی نوێی لە خەبات بۆ ئازادی گەل و نیشتمان دەست پێکرد.
لە هەموو ئەو قۆناغانەی ژیانی خەباتگیرانەی دا سداقەت و راستگۆیی و فیداکاریی بەشێکی دانەبراو لە پێکهاتەی کەسایەتی مامۆستای رێبەر و زانای گەلەکەمان بووە و بە هەموو وزە و توانا و هەست و بوونیەوە لە خزمەتی شۆڕش و بزووتنەوەی رەوای گەلی کورد بووە و لەو پێناوەشدا خاوەنی قوربانی پڕ بایەخە کە نمونەی ئەو قوربانیدانانە لە ناوی مێژووی رێبەرانی سیاسی دا کەم وێنە و دەگمەن بووە.
ژیانی سیاسی و خەباتکارانەی مامۆستا پڕ لە وانەی ژیانی راستەقینە و سەربەرزانەیە کە دەکرێ‌ بە پەیرەوی کردن و شوینکەوتنی جەوهەری بە نەمری مانەوەی تیدا بدۆزریتەوە و بەختەوەری و ژیانی سەربەستانەی بۆ گەل تێدا وەدی بهێندری.
بێگومان بە کۆچی دوایی رێبەری ماندوویی نەناسی گەلەکەمان مامۆستا سید جەلال زیانێکی زۆر بە گەلی کورد لە کوردستانی ئێران بەگشتی و سازمانی خەبات کەوت، بەڵام هێشتنەوەی یاد و ناو و بیر و ئەندێشەکانی مامۆستای هەمیشە زیندوو دەتوانێ‌ قەرەبووی بەشێک لە زیانەکان بکاتەوە و گەل بەرەو کەنارەکانی ئۆقرەیی و هێمنی رێنوێنی بکاتت. ئێمە وەک رێکخراوی لاوانی خەبات ی کوردستان لەو یادە دا بەلیچن دووپات دەکەینەوە کە تا سەرکەوتنی یەکجاریی رێبوارێکی دڵسۆزی ریبازە بێ خەوشەکەی مامۆستای نەمر بین و وەفادار بین بە ئامانجەکانی مامۆستا و گەلی کورد لە کوردستانی ئێران.
رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
دەستەیی بەرێوەبەری
30ی پوشپەری 1394
راگەیاندراوی هاوبەشی رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی رۆژهەڵات لە هەمبەر رووداوەکانی پێوەندیدار بە پەکەکە و حدکا
کۆمەڵانی ماف ویستی کوردستان
لاوانی گیان لەسەر دەستی نیشتمان
حیزب و رێکخراو و NGOکانی کوردستان
لە بارودۆخی هەستیاری ئێستای نەتەوەکەمان یەکریزی و یەکگرتووی دەبێ لەپێش هەموو قازانج و بەرژەوەندییە تایبەتییەکانەوە بێت. لە پێناو درووست بوونی ئەو یەکریزییە پێویستە هەموو لایەک لە پەیوەندییەکانیاندا هەست بە بەرپرسیاریەتی بکەن و وەکوو دۆست مامەڵە لەگەڵ یەکتردا بکەن و قەدەغە بوونی شەری براکوژی دەبێ لانی کەمی ئاستی پێوەندیی نێوان هەموو حیزب و لایەنە سیاسیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان بێ.
ئەوەی جێگەی نیگەرانییە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەشێک لە پێشمەرگەکانی حدکا بە مەبەستی تێکۆشانی سیاسی و تەشکیلاتی، روویان لە سنوورەکانی کوردستانی رۆژهەڵات کردووە، بەڵام بەداخەوە لە ئەنجامی درووست بوونی سێجار گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی کرێکارانی کوردستان شەڕ روویداوە و پێشمەرگەیەکی حدکا شەهید و چەند بریندارێکی لێ کەوتوەتەوە.
بە باوەری ئێمە نابێت هیچ حیزب و لایەنێک خۆی بە خاوەندار و دەسەڵات داری هیچ ناوچەیەکی کوردستان بزانێ و دەبێت خەبات لە چوار چێوەی سنووری کوردستان بۆ هەموو هێزێکی تێکۆشەری کوردستان ئازاد و ئاوەڵە بێ.
ئێمە وەکوو رێکخراوەکانی لاوان ئیدانەی هەرجۆرە شەڕێکی کورد بە دەستی کورد دەکەین و بە دڵنیاییەوە هەر کەس و لایەنێک هۆکاری سەرهەڵدانی شەڕی براکوژی بێ، ئەوا دەبێ لە بەرانبەر سەروەرییەکانی نەتەوەی کورد وەڵامدەر بێت.
ئێمە وەک لاوانی رۆژهەڵات هەردوو لایەنی "حدکا و پەکەکە" بە تێکۆشەری کورد دەزانین و داوا دەکەین بە زووترین کات کۆتایی بەو رەوشە بێنن و دەستی برایەتی بخەنە ناو دەستی یەکترەوە.
ئومێد دەکەین هەموو لایەنەکان بە هەستی بەرپرسیارەتیەوە رووبەرووی ئەو تەنگەژەیە ببنەوە و رێگەی روودانی هەر چەشنە رووداێکی دڵتەزێنی دیکە بگرن و کۆتایی بە کێشە و ناکۆکیەکان بە گرتنە بەری رێگەی ئاشتیانە بێنن.
بەرەو یەکڕیزی نەتەوەی کورد بۆ بە دەستهێنانی ئازادی لە هەرچوار پارچەی کوردستان.
لیژنەی هاوئاهەنگی رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی رۆژهەڵات
٤ی جۆزەردانی ٢٧١٥ی کوردی
راگەیەندراوی هاوبەشی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات، بۆ پشتیوانی له‌ بانگه‌وازی چالاکانی مه‌ده‌نی کوردستانی رۆژهەڵات بۆ مانگرتنی سه‌رانسه‌ری ٢٤ی بانه‌مه‌ر٠.
هاونیشتمانانی خۆشەویست
جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌ف و به‌ هه‌ڵویستی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات
لاوانی خۆڕاگر و نیشتمانپەروەر
هه‌ر وه‌ک ئاگادارن له‌ ڕێکه‌وتی ١٤‌ی بانه‌مه‌‌ڕی ئه‌مساڵدا گه‌نجێکی مهابادی به‌ ناوی فه‌ریناز خوسره‌وانی به‌ شێوه‌یه‌کی گوماناوی له‌ هوتێل تارای شاری مهاباد و له‌ نهومی چواره‌م که‌وته‌ خواره‌وه‌ و به‌رپرسانی رژێم له‌ جیاتی ڕوون کردنه‌وه‌ی ڕوداوه‌که‌ و وڵام دانه‌وه‌ به‌ بیروڕای گشتی، ده‌ستیان کرد به‌ چه‌واشه‌ کاری و ئه‌وه‌ش له‌ ئه‌نجامدا ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ڵبڕینی به‌رینی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی شاری مهاباد و دواتر هه‌ندێ شاری تری کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و هێڕشی نامرۆییانه‌ی هێزه‌کانی ڕژێم و برینداربوونی چه‌ند که‌س و گیرانی نزیک به‌ ١٧٠  که‌سی لێکه‌وته‌وه‌.
هه‌ر وه‌ک ئاگادارن هه‌تا ئیستاش به‌رپرسانی ڕژێم له‌ شاری مهاباد وئوستانی ورمێ له‌ جیاتی وڵامدانه‌وه‌ به‌ بیروڕای گشتی خه‌ریکی چه‌واشه‌کاری و گرتن و به‌ند کردن و بڕینه‌وه‌ی سزای ماددین بۆ که‌سانی گیراو له‌و ڕێپێوانانەدا.
هه‌ر بۆیه‌ش ئێمه‌ وه‌ک ڕێکخراوه‌کانی لاوانی کوردستانی رۆژهەڵات وێرای ده‌ربڕینی هاوخه‌می خۆمان بۆ بنه‌ماڵه‌ی کۆچ کردوو و خه‌ڵکی کوردستان به‌ گشتی، ڕایده‌گه‌یێنین که‌ زامنی مانه‌وه‌ و پاراستنی که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد ته‌نیا له‌ یه‌کگرتوویی و پێکه‌وه‌ بوون و هاوخه‌می دایه‌، هه‌ر بۆیه‌ش داواکارین هه‌ر وه‌ک له‌ ڕابردوودا و له‌ ڕووداو و کاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌کانی گه‌له‌که‌ماندا نیشانمان داوه‌ یه‌ک ده‌نگ و هاوارین، له‌و کاره‌ساته‌ش دا به‌ هانای خه‌ڵکی مهاباد و هاواری خنکاوی گه‌له‌که‌مانه‌وه‌ بین.
ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی بانەمەڕ، به‌ به‌شداری کردن و په‌یوه‌ست ىوون به‌ مانگرتنی گشتی له‌ کوردستانی رۆژهەڵاتدا، جارێکی تر ڕوو به‌ نه‌یارانی گه‌له‌که‌مان بیسه‌لمێنین که‌ نه‌ک مهاباد به‌ڵکو هیچ شار و به‌شێکی کوردستان به‌ ته‌نیا نییه‌ و هاوهه‌ڵویست و پشتیوان له‌ لای یه‌کتر ده‌ویستین.
گیان له‌ده‌ستدانی فه‌ریناز بووبه گڕکانی سه‌رهه‌ڵدانێکی نه‌ته‌وه‌یی له کوردستانی رۆژهەڵاتدا بۆبه‌ دروشمێک له‌ یه‌ک پارچه‌ بوونی کوردستان هه‌ر له "باشووره‌وه تا باکور و رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات" ده‌نگی ناره‌زایه‌تی و پشتگیری له سه‌رهه‌ڵدانی مهاباد، به‌ شێوه‌ی خوپێشاندان و هه‌ڵگرتنی دروشمی هه‌موومان فه‌رینازین و مه‌هاباد ته‌نیا نییه‌ پشتیوانی خۆیان ده‌ربڕی که‌ لاوان له‌م خوپێشاندانەدا رۆڵی سه‌ره‌کی گێڕا و دیسان سه‌لماندیان کە پێشه‌نگی خه‌بات هەر لاوانی کوردستانن.
هه‌ر له‌م پیوه‌ندیه‌ دا زوربه‌ی ولاتان له‌ رێگای مێدیاو راگەیاندنه‌ جۆراو جۆره‌کان، پشتیوانی خۆیان به‌رانبه‌ر به‌م روداووه‌ دڵته‌زێنه‌ ده‌ربڕی و ئێمه وه‌ک رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات پشتیوانی له حه‌ره‌که‌تی ئێعتڕازی خه‌ڵکی کوردستانی رۆژهەڵات ده‌که‌ین و تا به سزاگه‌یشتنی بکه‌رانی ئه‌م تاوانه قێزه‌ونه ده‌ست له ناره‌زایه‌تی خۆمان هه‌ڵناگرین و ده‌نگی ناره‌زایه‌تی لاوانی کورد به کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و مافی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نین .
له هه‌مانکاتدا داوا له هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان به‌ تایبه‌ ت لاوانی شۆڕشگێڕ ومافخوازو پێشه‌نگی خەبات، و هەروەها سەرجەم چین و توێژه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی رۆژهەڵات ده‌که‌ین که به‌شداریی له مانگرتنی سه‌رانسه‌ریی رۆژی ٢٤ی بانه‌مه‌‌ڕدا بکه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی و ده‌ست و پێوه‌ندییەکانی باش بزانن که نه‌ته‌وه‌ی کورد له خوینی به ناحه‌ق ڕژاوی فه‌رینازەکان خۆش نابن.
لیژنەی هاوئاهەنگی رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی رۆژهەڵات
٢٢ی بانەمەڕی ٢٧١٥ی کوردی
به‌شداری رێکخراوی لاوانی خه‌بات و رێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له‌ خۆپیشاندانی پشتگیری کردن له‌ کوردستانی ئێران
ئه‌مرۆ یه‌ک شه‌مه‌ 20ی بانه‌مه‌ری 1394 له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی کوردستان له‌ شاری هه‌ولێر به‌به‌شداری ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب و رێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کانی کوردستانی ئێران خۆپیشاندانێکی فراوان به‌مه‌به‌ستی ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین له‌ مه‌رگی فه‌ریناز خوسره‌وانی و پشتکیری کردنی خۆپیشاندانه‌کانی کوردستانی ئێران هه‌روه‌ها ئیدانه‌کردنی سیاسه‌تی زه‌بر و زه‌نگی رژێمی ئاخوندیی ده‌رحه‌ق به‌ کوردستانی ئێران به‌رێوه‌چوو.
له‌و خۆپیشاندانه‌د په‌یامی رێکخراوه‌کانی ئافره‌تان له‌لایه‌ن خاتوو فاتیمه‌ عوسمانی خوێندرایه‌وه‌ که‌ وێرایی مه‌حکوم کردنی گیان له‌ده‌ستدانی فه‌ریناز خوسره‌وانی ، داوای به‌سزادانی ئه‌نجام ده‌رانی ئه‌و تاوانه‌ کرا و هه‌روه‌ها پشتگیری و پشتیوانی خۆشیان بۆ خه‌لکی کوردستانی ئێران ده‌ربری و داوایان ئه‌وه‌بوو که‌ فریوی سیاسه‌ته‌کانی رژێمی ئاخوندی نه‌خۆن. هه‌ر له‌و خۆپیشاندانه‌دا سۆران عومه‌ر سه‌رۆکی لێژنه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان و چه‌ند په‌رله‌مانتارێکی دیکه‌ی کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌ربری و هه‌روه‌ها رایگه‌یاند که‌ داواکاری خۆپیشانده‌ران ده‌گه‌یه‌ننه‌ له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان. له‌ به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ چه‌ندین دروشم له‌له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌ وترانه‌وه‌ وه‌ک (مهاباد ته‌نیا نیه‌) و ( بژی رۆژهه‌لآت )(رۆژهه‌لآت وشیاره‌ له‌ داگیرکه‌ر بێزاره‌ ) وه‌ به‌ چه‌ندین دروشمی دیکه‌ کۆتایی به‌و خۆپیشاندانه‌ هات.
شه‌یانی باسه‌ ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ ئه‌ندامانی رێکخراوی لاوانی خه‌بات به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز ئارام سلێمانی به‌رپرسی رێکخراو و هه‌روه‌ها رێکخراوی ئافره‌تانی خه‌بات به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز خاتوو زێنه‌ب حوسێنی به‌رپرسی رێکخراوی ئافره‌تان له‌و خۆپیشاندانه‌دا به‌شداربوون.
11 ی بانەمەر چوارەمین سالرۆژی دامەزراندنی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران پیرۆزبێت
لاوانی تێکۆشەری کوردستان
بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان
ئەندام و دۆستانی رێکخراوی لاوانی خەبات
بەبۆنەی چوارەمین سالرۆژی دامەزراندنی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران لەلایەن دەستەی بەرێوەبەری رێکخراوەکەمان گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە سەرجەم لاوانی کوردستان ی ئێران و ئەندامانی رێکخراوەکەمان دەکەین و هیوادارین ئەم یادە لەداهاتوویێکی نزیک لە کوردستانی ئازادکراو دا بکەینەوە.
11ی بانەمەری 1390 ئەو رۆژەیە کە بەهەوڵ و ماندووبوونی بەشێکی بەرچاو لە لاوانی تێکۆشەری ریزەکانی سازمانی خەبات و بە هاوکاری و پاڵپشتی رێبەرایەتی سازمان و بەهەستکردن بە گرینگی و رۆڵی لاوان لە کوردستاندا و کۆکردنەوەی وزە و توانای لاوانی ریزەکانی سازمان بریاردرا کە رێکخراوێکی تایبەت بە لاوان بە ناوی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران دابمەزرێ . لەگەڵ ئەوەی کەگومانی تێدا نییە دامەزراندنی رێکخراوێکی لەم چەشنە زەروور بوو، بەڵام بەردەوامی و چۆنیەتی تێکۆشان و دەور و پێگەی رێکخراوەکەش بەهەمان رێژە و زیاتریش بایەخ و گرینگی خۆی هەیە. جێگەی دڵخۆشیە کە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئێستا توانراوە سەرەڕای کەم و کورییەکان زۆرکار و چالاکی تایبەت بەو توێژەی کۆمەڵگاکەمان بەرێوە ببەین و لە رێگاری جۆراوجۆر ئامانج و کارو چالاکیەکانی رێکخراوەکەمان بە لاوانی کوردستانی ئێران بگەێنین و رێکخراوی لاوانی خەبات ببێتە مەکۆیێک بۆ پێگەیاندن و پێگەیشتنی لاوانی خەباتکار و لە پێناو بەرەوپێش بردنی ئامانجەکانی لاوان و هەروەها بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی نەتەوەیی هەنگاوی شیاو هەڵگرین.
هاونیشتیمانیانی خۆراگر!
ئێمە لە کاتێکدا ئەم یادە دەکەینەوە لە ئێران بە گشتی و لە کوردستان بە تایبەتی لاوان لە بارودۆخێکی نالەباردان و زیاتر لە رابردوو لە لایەن رژێمی دیکتاتۆر و دواکەوتووی ئاخوندییەوە دەچەوسێنەوە و لە لایێکی دیکەشەوە بەردەوام و لەرێگەی جۆراوجۆر وهاوتەریبی هەوڵە پاکەکان لە هەوڵدایە کە هێز و بیر و توانایی لاوان بەلای خۆیدا راکێشێت و توانا و پوتانسیلی لاو پووچەڵ بکاتەوە. لاوان لە هەموو رەهەندەکانی سیاسی و ئابووری و کلتووری و کۆمەلایەتی زۆرترین رێژەی ستەمی دەسەڵاتدارانی ئاخوندیان بەرکەوتووە و بچووکترین جم و جولیان توندترین سزا و زیندان و شکەنجە و ئیعدامی بە دوا دا دێ‌ . دیاردە و خەسارەتە کۆمەلایەتیەکان رۆژ لە دوای رۆژ پەرەدەستێنێ‌ و مادە هۆشبەرەکان بیکاری وەک هۆکاری سەرەکی هەموو بشێوییەکان لە لایەن سیستەمی ئاخوندییەوە پەرەی پێ دەدرێ‌ و لاوان گیرۆدە دەکات. لەگەڵ هەموو ئەو راستیانەش مایەی خۆشحاڵیە کە چینی لاو ئاستی ووشیاری نەتەوەیی و سیاسی و لە هەموو پانتاییەکانی دیکەش لە هەڵکشانی زیاتر دایە و شەرێکی قورس لە لایەن لاوانی پێشرەو و وریا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئاخوندیی لە ئارادایە.
دەسەڵاتدارانی ئاخوندی وەڵاتی ئێرانیان بە هۆی سیاسەتە ناعەقلانیەکانی خۆیان بەرەو دارمان بردووە و بۆ کۆنترۆڵی خرۆشانی جەماوەریی ئاستی ستەم و چەوسانەوەیان زیاتر لە رابردوو بەرەوسەر بردووە و ئەو دۆخە هەموو چین و توێژێکی کۆمەڵگا و بەتایبەتی لاوانی ئازادیخواز لە پێ,ەند بە بەرەوسەر بردنی هەوڵ و تێکۆشان و یەکانگریی هێز و تواناکان وەئاگا دێنیتەوە و هەر بۆیە زەورە هەموو رێکخراو و دامەزراوە و تاکەکانی سەر بە کۆمەڵگای لاو لە کوردستانی ئێران لە پێناو ئامانجە بەرزەکنانمان زیاتر لە رابردوو هەست بە بەرپرسیارەتی بکەین و ریزەکانمان پتەوتر بکەین و ئاگری خەباتمان دژی دیکتاتۆری ئاخوندی و پێشیلکردنی مافەکانمان بە گڕ تر بکەین.
رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران لەسەر ئەو راستیە پێداگری دەکاتەوە کە بە بێ رووخانی رژێمی ئاخوندی ئاستەمە بتوانرێت ژیان و گوزەرانی خەڵکی ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی باشتر بێت، بۆیە لە پێناو بە ئامانجگەیاندنی خەباتی رەوای گەلەکەمان و رزگاری یەکجارەکی لەدەست رژێمی ئاخوندی لە خەبات و تێکۆشان بە پشتیوانی هێزی لەبن نەهاتووی نەتەوەکەمان بەردەوام دەبین ، وە باوەرمان وایە کە بەبێ هاوکاری و لێکنزیکبوونەوەی لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران ناتوانین بە ئامانجە نەتەوەییەکانمان بگەین بۆیە بە پێویستی دەزانین کە داوا لە سەرجەم لایەنەکانی رۆژهەلات بکەین کە لەو پێناوەدا زیاتر هەوڵبدەن چونکە دووبەرەکی و ناکۆکی بۆتە هۆی ئەوەی کە شۆرشی نەتەوەکەمان لە کوردستانی ئێران کەم رەنگتر بێتەوە .
دووبارە لەسالیادی دامەزراندنی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش بە سەرجەم لاوانی نیشتیمانپەروەری کوردستان دەکەین و هیوامان وایە کە لە سالی داهاتوودا ئەمیادە پیرۆزە لە کوردستانی ئازادکراوی خۆماندا ئەنجام بدەین
رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
دەستەیی بەرێوەبەری
11 ی بانەمەری 1394
کۆبوونەوەی بەرێز کاک بابەشێخ حوسێنی لەگەڵ رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
سەرلەبەیانی رۆژی هەینی کاتژمێر 10 لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات لە ناحیەی رزگاری بەرێز کاک بابەشێخ حوسێنی بەرێوبەری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن بەبۆنەی 11ی بانەمەر چوارەمین سالرۆژی دامەزراندنی رێکخراوی لاوانی خەبات لەگەڵ بەرپرس و بەرێوەبەران و بەشێک لە ئەندامانی رێکخراوی لاوان کۆبوویەوە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا بەرێز کاک بابەشێخ بەبۆنەی 11ی بانەمەر چوارەمین سالرۆژی دامەزراندنی رێکخراوی لاوانی خەبات پیرۆزبایی لە ئەندامان و دۆستانی لاوانی خەباتی کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن وکاروچالاکیەکانی رێکخراوی لاوانی لەماوەی ساڵانی رابردوو بەرز نرخاند و ووتی ، پێویستە زیاتر لە جاران کاروچالاکی بکەن بۆ خزمەتکردنی لاوانی کوردستان هەر لەو پەیوەندیەشدا چەندین پێشنیاری جێگەی بایەخی خستە روو. هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بەرێز کاک بابەشێخ دەورونەخشی لاوانی لە بەرەوپێشبردنی کۆمەلگا و شۆرش و بەرگریکردن لە مافەرواکانی نەتەوەکەمان بە جێی شانازی وەسف کرد و هیوای خواست لاوان لەپاڵ ئەرکە شۆرشگێرییەکەیان ،خۆیان لە زانست و خوێندن بێبەش نەکەن و گرینگی زیاتر بدەن بەو بوارە.
لە پاشاندا بەرێز کاک ئارام سلێمانی بەرپرسی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران خۆشحال خۆیی بەو سەردانەی بەرێزیان دەربڕی و وێرای باسێک سەبارەت بە بارودۆخی لاوان لە ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی لە پێوەند بە کاروچالاکیەکانی رابردوو و داهاتووی رێکخراوی لاوان قسەی کرد و هیوای خواست کە سازمانی خەبات زیاتر لە رابردوو پالپشت و هاوکاریی بەرنامە و پرۆژەکانی رێکخرای لاوانی خەبات بێ.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکە بەرێز کاک بابەشێخ دووبارە پیرۆزبایی خۆی بەبۆنەی11 ی بانەمەر ساڵرۆژی دامەزراندنی رێکخراوی لاوان پێش کەش کرد و پێشتیوانی خۆشی بۆ رێکخراوی لاوانی خەبات دووپات کردەوە.
خوێندکارێک و دوو هاووڵاتیی کورد، حوکمی سێدارەیان بۆ بڕایەوە
دەزگای قەزایی رژێمی ئاخوندی ئێران، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد کە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە دەستبەسەریدان، بە سێدارە مەحکووم کرد. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سابیر شێخ عەبدوڵڵا، چالاکی خوێندکاریی کوردی زانکۆی عەلامە تەباتەبایی تاران و دوو زیندانیی سیاسیی دیکەی کورد بەناوەکانی دیاکۆ رەسووڵزادە و حوسێن عوسمانی لەلایەن دەزگای قەزاییرژێمی ئاخوندی ئێرانەوە، حوکمی لەسێدارە درانیان بۆ بڕایەوە. ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی مەهاباد، بە تۆمەتی "ئەنجامدانی تەقینەوە" و "ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردیدا"، حوکمی لەسێدارە درانیان بۆ بڕاوەتەوە. سابیر شێخ عەبدوڵڵا، تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی مستەفا، حوسێن عوسمانی تەمەن ٥٠  ساڵ و دیاکۆ رەسووڵزادە تەمەن ٢٣ ساڵ، مانگی رەشەمەی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی لەلایەن هێـزە لیباس شەخسییەکانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کران. جێگەی باسە کە، دەزگای ئیتلاعاتی رژێمی ئاخوندی ئێران مانگی بانەمەڕی ساڵی ٩٣، ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەی بە ئەنجامدانی تەقینەوەی کۆتایی مانگی خەرمانانی ساڵی ٨٩ی شاری مەهاباد و ئەندامەتی لە "کۆمەڵە"دا، تۆمەتبار کرد.
لەمزگەوتێکدا لە سەقز، نزیک بە ٣٠ ٠  کەس لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران
هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەقز، لە رۆژانی پێنج‌شەممە و هەینیی حەفتەی رابردوودا دەیان هاووڵاتییان لە مزگەوت و ماڵەکانی گەرەکی حاجیاوای ئەو شارەدا دەستبەسەر کرد. بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری کوردپا، دوابەدوای تەواوبوونی نوێژی ئێوارەی رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٠ ی خاکەلێوە، هێزەکانی سەربە ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری سەقز، ٢٦٧ کەسیان لە مزگەوتی حاجیاوای ئەو شارەدا دەستبەسەر کرد.ەروەها رۆژی هەینیش ١٢ کەسی دیکەیان لە گەرەکی حاجیاوادا دەستبەسەر کردووەو دەیان کەسی دیکەش لە ترسی دەستبەسەر کران، نێوشاریان بەجێهێشتووە. بە گوتەی هاووڵاتییانی شارەکە، ‌هێزە ئیتلاعاتییەکان لە ژێر ناوی "دەستبەسەرکردنی سەلەفییەکان"دا هێرشیان کردۆتەوە سەر ئەو مزگەوتە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە دەستبەسەرکراوان پەیوەندییان بە رەوتە سەلەفییەکانەوە نەبووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار راگەیاند: بڕیاری دەستبەسەرکردنی سەلەفییەکان لە شاری سنەوە دەرچووەو هەنووکە هەر چەشنە کۆبوونەوەیەکی چەند کەسی لە نیو شار و بەتایبەت گەڕەکی حاجیاوای شاری سەقز، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاوەی پێدەکرێ.
کرانه‌وه‌ی به‌شی زمان و وێژه‌ی کوردی له‌ زانکۆی کوردستان
سه‌رۆکی زانکۆی کوردستان وتی: به‌شی زمان و وێژه‌ی کوردی له‌ زانکۆی کوردستان ده‌کرێته‌وه‌ و مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ خوێندکار وه‌رده‌گرێت. به‌پێی راپۆرتی هەوتاڵدەرییەکان، دوکتۆر فه‌ردین ئه‌خلاقیان ڕایگه‌یاند: به‌ ڕاگه‌یاندنی چارتی نوێی زانکۆی کوردستان له‌ ڕۆژه‌کانی کۆتایی ساڵی ڕابردوو، تێده‌کۆشین به‌پێی ئه‌م چارته‌ که‌موکوڕییه‌کانی زانکۆ له‌ بواری هێزی مرۆڤی و کارناس و لێژنه‌ی زانستی قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه‌. ناوبراو له‌ کرانه‌وه‌ی به‌شی زمان و وێژه‌ی کوردی له‌ مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ هه‌واڵی دا و زیادیشی کرد: به‌ سه‌رنجدان به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی زمان و وێژه‌ی کوردی و پێشوازی خه‌ڵک و لاوان و فه‌رهه‌نگ دۆستان له‌م کاره‌ و جه‌ختکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر زمانی کوردی وه‌کوو سه‌رمایه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی، دانانی به‌شی زمان و وێژه‌ی کوردی له‌ ڕیزی کار و به‌رنامه‌کانی زانکۆی کوردستان دایه‌.
مادەی سڕکەر گیانی دوو هاووڵاتیی کوردی ستاند
لەشارەکانی روانسەر و ورمێ دوو گەنجی کوردی تووشبوو بە مادەسڕکەرەکان، گیانیان لەدەست دا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ١٩ی خاکەلێوە لاوێکی خەڵکی شاری روانسەر بە ناوی وەفا گوڵمحەمەدی تەمەن 18 ساڵ بە هۆی بەکارهێنانی مادەی سەنعەتیی سڕکەر لەیەکێک لەشاخەکانی دەورووبەری ئەو شارە کۆتایی بەژیانی هاتووە. بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی مادەسڕکەرەکان زیاتر لە یەک ملیۆن و ٤٠ ٠  هەزار موعتاد لە ئێراندا بوونی هەیە و ئەمە لەحاڵێکدایە کە ئامارە نافەرمییەکان باس لەبوونی چوار ملیۆن تووشبوو بە مادەسڕکەرەکان لەئێران دەکەن. هەر لەو پێوەندییەدا هاووڵاتییەکی دیکەی کوردی خەڵکی ناوچەی تەرگەوەر کە لەبەکارهێنەرانی مادە سڕکەرەکان بووە گیانی لەدەست داوە.نوورەدین حوسێن‌پوور خەڵکی ئاوایی "مەوانا"ی ورمێ بە مەبەستی وازهێنان لە بەکارهێنانی تریاک بردراوەتە کەمپەکانی تەرک و دەوترێت بەهۆی راوەستانی دڵییەوە گیانی لەدەست داوە.
پەیامی هاوبەشی رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران و رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی
هاونیشتیمانیانی خۆراگر!
کچان و کوڕانی تێکۆشەر !
بەبۆنەی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز و نوێبوونەوەی ساڵی تازەی کوردی گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش بە نەتەوەی کورد بەگشتی دەکەین، هیواخوازین کە سالی نوێی 2715 سالی پێشکەوتن و بەدیهاتنی مافە رەواکانی نەتەوەکەمان بێت لە هەرچوارپارچەی کوردستان .
بەرێزان !
ئێمە لە کاتێکدا پێشوازی لە نەورۆز و نوێبوونەوەی ساڵی کوردی دەکەین کە نەتەوەکەمان لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان لە رووبەرووبونەوەیەکی سەختدایە لەگەل رێکخراوی تیرۆریستی داعش کە بەخۆشیەوە توانراوە خۆراگرییەکی کەم وێنە پیشان بدرێ‌ و پاشەکشە بەم گروپە ترۆریستیە لە خاکی کوردستان بکرێت. بێگومان ئەم سەرکەوتنانەی هێزەکانی پێشمەرگەش بێ‌ قوربانیدان نەبووە و رۆلە بە ئەمەکەکانی نەتەوەکەمان بە گیان و رۆح خۆیان فیدای خاکەکەیان کردووە و پارێزگاری لێدەکەن ، کە ئەمەش بۆتە جێی سەرنجی زۆربەی وڵاتانی جیهان و بە چاوێکی رێزەوە لە پێشمەرگە دەڕوانن ، لە سایەی خوێنی شەهیدانەوە دۆزی رەوای نەتەوەکەمان زیاتر بۆ جیهان روونبۆتەوە و رۆژبەرۆژیش پێشتیوانی و هاوکاری بۆ نەتەوەکەمان زیاتر دەبێت.
بە چاوخشاندنێک بەسەر مێژووی نەتەوەکەمان دا بۆمان روون دەبێتەوە کە ئاگری نەورۆز لە سەختترین رۆژگارەکانی نەتەوەکەمان بە شکۆ و رێزەوە بەرێوەچووە، چونکە نەورۆز بۆ کورد هێمای یەکبوون و ئازادی و رزگاریی لە ستەم و چەوسانەوە بووە، هەربۆیە لەم رۆژەدا لاوان و کچانی ئازادی خواز بە کردنەوەی ئاگری نەورۆز بەلێن دووپات دەکەنەوە کە تا ئازادی و رزگاری یەکجارەکی لەدەست داگیرکەران خەباتی رەوای نەتەوەکەمان درێژە پێدەدەن و بە بەردەوامی بلێسەی ئەو ئاگرە بە گەشاوەیەی دەهێڵننەوە.
رژێمی ئاخوندی لەماوەی ساڵانی حکوومەتداری بیزاری و دژایەتی خۆی لەگەڵ نەورۆز نەشاردۆتەوە بە بەردەوامی هەوڵیانداوە بە رێگای جۆراوجۆر وەک گرتن و بانگێشتکردنی چالاکان و هەروەها هەڕەشە و ترس وتۆقاندن خەڵکی لە بەرێوەبردنی رێورەسمی نەورۆز رابگرێت. بەڵام سەرەڕای ئەو بارودۆخەش ساڵ بە دوای ساڵ ئەم یادە لەلایەن خەلکی تێکۆشەری نەتەوەکەمان بە شێوەیەکی بەرفراوانتر بەرێوەدەبن و بە کردنەوەی ئاگر ئەوە دووپات دەکەنەوە کە هەرچەند بارودۆخ نالەباتر و ستەم و نادادپەروەرییەکان زیاتر بێت ئاگری نەورۆزی نەتەوەکەمان بە تین تر دەبێت .
ئێمە وەک رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران و رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران لەم بۆنەیەدا سلاو دەنێرین بۆ رۆحی سەرجەم شەهیدانی سورخەڵاتی کوردستان بەگشتی و شەهیدە سەربەرزەکانی سازمانی خەبات بە تایبەتی و هەوەرها درود دەنێرین بۆ کەس وکاری سەربەرزی شەهیدان و زیندانیە خۆراگر و ئازاکانی نەتەوەکەمان کە لە چاڵەرەشەکانی رژێمی ئاخوندیدا لە ژێر زەبر و شکەنجەی جەستەیی و دەرونیدان بەڵام چۆکیاندانەداوە بۆ دوژمن و هەروەها سلاو دەنێرین بۆ خەلکی خۆراگری کوردستان.
مەرگ و نەمان بۆ رژێمی ئاخوندی
سەرکەوێ‌ خەباتی نەپساوەی نەتەوەکەمان
رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران
28ی رەشەمەی 1393
بەشداری بەرپرسی پەیوەندیەکانی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران لە کۆبونەوەی ئەندامان و لایەنگرانی سازمانی خەبات لە شاری سلێمانی
رێکەوتی ٢٢ ی رەشەمەی ساڵی ١٣٩٣ کۆچی خۆری لە بنکەی پەیوەندییەکانی سازمانی خەبات ی کوردستان لە شاری سلێمانی بە بەشداری ژمارەیێک لە ئەندام و لایەنگران کۆبونەوەیەک بە مەبەستی رێکخستنەوەی کۆمیتەی لایەنگرانی سازمان بەشی سلێمانی و هەروەها بۆ باس لەسەر دوایین پێشهاتە سیاسیەکانی جیهان و ناوچەکە بە گشتی و کوردستان و رۆلی سازمانی خەبات لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بە تایبەتی ساز درا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە دەقیقەیێک وێستان بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد. دواتر بەرێز کاک رەحمان پوورکەریمی بەرپرسی پێوەندیی سلێمانی سازمانی خەبات ی کوردستان قسەی کرد و بە گشتی وێنایێکی لەسەر سیاسەت و بەرنامەی سازمانی خەبات لە رابردوو و ئێستا پێش کەش بە ئامادە بووان کرد و یەکریزی و تەبایی ئەندامان و لایەنگرانی سازمان لەسەر بناغەی وەفاداریی بۆ رێبازی جەنابی مامۆستا سەیید جەلالی حوسێنی بە زامنی بەرەو پێش چوونی زیاتر و خزمەتی زیاتر بە گەل و نیشتمان زانی.
بەرێز کاک جەمال عەلی پوور ئەندامی دەستەیی بەرێوەبەری و بەرپرسی پەیوەندیەکانی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداری کرد و لە برگەیەکدا کە تەرخان کرابوو بۆ بەرێزیان بابەتێکی سیاسی لەسەر دوایین رووداو و ئاڵوگۆرە سیاسیەکانی جیهان و ناوچەکە بەگشتی و ئێران و کوردستان بەتایبەتی پێش کەش کرد و لە بەشێک لە ووتەکانیشی دا تیشکی خستە سەر کۆنگرەی دووەمی رێکخراوی لاوانی خەبات (کۆنگرەی یەکریزی و سەرکەوتن) و لەسەر دوایین گۆرانکاری و بریارەکانی کۆنگرە کاروچالاکیەکانی رێکخراو بۆ بەشداربووان ئاخاوتوو و و پییان راگەیەندرا .
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا چەندین بابەت و برگە پێشکەشکران لە کۆتایی کۆبوونەوەکەش خەڵاتی رێز لینان پێشکەش بە دایە ئامینە نادری دایکی دوو شەهیدی سەربەرزی سازمان بەناوەکانی شەهید مەلاعەلی و شەهید ساڵح رەسوڵی کرا و رێز لە هەوڵ و تێکۆشانی ئەو دایکە نیشتمانپەروەرە لەراست گەل و نیشتمان و سازمانی خەبات گیرا.
دوایین هەواڵەکان
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 6 مانگ و 20 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

1 ساڵ و 8 مانگ و 2 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

1 ساڵ و 8 مانگ و 14 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی زمانی زگماگی

1 ساڵ و 9 مانگ و 10 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 10 مانگ و 12 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

2 ساڵ و 21 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo


2 ساڵ و 1 مانگ و 4 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر