lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         
به‌رێوه‌چوونی مه‌راسیمی سێهه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی ١٢ی بانه‌مه‌ری ١٣٩٣ ی کۆچی خۆری له‌ بنکه‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له‌ ناحیه‌ی رزگاریی سه‌ربه‌شاری هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات و ده‌سته‌یی به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات و به‌شێک له‌ ئه‌ندامانی ناوه‌ندی لاوان و کادر و پێشمه‌رگه‌کانی سازمانی خه‌بات رێوره‌سمی سێهه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی لاوان به‌رێوه‌چوو .مه‌راسیمه‌که‌ به‌ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان به‌گشتی و شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات و رێبه‌ری هه‌میشه‌ زیندوومان مامۆستاسید جه‌لال حسینی به‌تایبه‌تی ده‌ستی پێکرد.
پاشان په‌یامی کاک بابه‌شێخ حوسێنی به‌رێوبه‌ری گشتی سازمانی خه‌باتی کوردستان له‌لایه‌ن کاک کامیل نورانی فه‌رد ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات خوێندرایه‌وه‌ کاک بابه‌شێخ له‌ په‌یامه‌که‌یدا وێرایی پیرۆزبایی له‌ لاوانی کورد و ئه‌ندامان و دۆستانی ناوه‌ندی لاوان، رۆل و ئه‌رکی لاوانی له‌ هه‌مبه‌ر داگیرکه‌ران و راپه‌رینه‌کاندا هه‌روه‌ها له‌ به‌رێوه‌به‌ری سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێرانی به‌رزنرخاند و هه‌ر له‌ درێژه‌ی په‌یامه‌که‌ی کاک بابه‌شێخ داهاتبوو که‌ ده‌بێت لاوانی ریزه‌کانی سازمانی خه‌بات به‌ شێوه‌ی به‌رچاوتر له‌ رابردوو بێنه‌ مه‌یدان و له‌م هه‌ل ومه‌رجه‌ چاره‌نووسازه‌دا که‌ داهاتووی ده‌سه‌لاتی دیکتاتۆری ئاخوندی روخان و له‌ناوچوونه‌ ده‌وری خۆیان باشتر بگێرن و له‌ به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامه‌که‌ی کاک بابه‌شێخ داوای له‌ لاوانی ریزه‌کانی سازمانی خه‌بات کرد که‌ ده‌بێ زیاتر له‌ رابردوو خۆیان به‌ فێربوونی زانست و خوێندن خه‌ریک بکه‌ن و له‌ گه‌ڵ ئه‌رکی شۆرشگێرانه‌ و خه‌باتکارانه‌ زۆر به‌ جیددی بخۆێنن و پله‌کانی زانست و عیلم ببڕن.له‌ به‌شی دوایی رێوره‌سمه‌که‌ په‌یامی ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن کاک فواد جه‌عفه‌ری به‌رپرسی ناوه‌ندی لاوان خوێندرایه‌وه‌ که‌ له‌ به‌شێک له‌ په‌یامه‌که‌دا وێڕای ئاوردانه‌وه‌ له‌ دامه‌زراندنی ناوه‌ندی لاوان کارو تێکۆشانی رابردووی، سه‌ره‌‌ڕای که‌م و کۆرییه‌کانی به‌ ئه‌رێنی وه‌سف کردبوو، له‌ به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامه‌که‌دا وێڕای ئاماژه‌ به‌ گرنگی کاری رێکخراوه‌یی و هاوکاری و ته‌بایی له‌ نێوان رێکخراوه‌کانی لاوان له‌ کوردستان و به‌ تایبه‌تی له‌ کوردستانی ئێرانی به‌ هه‌نگاوێکی کاریگه‌ر له‌ حاست گه‌یشتنی لاوان به‌ مافه‌ بنچینه‌ییه‌کانی ناوو لێ بردبوو و ئاماده‌گی ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی بۆ هه‌ر چه‌شنه‌ کارێکی هاوبه‌ش له‌ نێوان رێکخراوه‌کانی لاوان له‌ کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌ مه‌به‌ستی وه‌دیهێنانی مافه‌ ره‌واکانی لاوان دووپات کرده‌وه‌. له‌ به‌شی کۆتایی په‌یامه‌که‌دا وێڕای گرنگیدان به‌ رۆڵ و نه‌قشی لاوان له‌ ناوخۆی ولات، داوای له‌ هه‌موو لاوانی خوێنگه‌رم و تێکۆشه‌ری کوردستان کردبوو که‌ به‌ هاوکارییه‌ مه‌عنه‌وییه‌کانی خۆیان هاوکارمان بن و له‌ حاست کۆمه‌ڵگادا زیاتر له‌ رابردوو هه‌ست به‌ به‌رپرسیاره‌تی بکه‌ن وئه‌و راستیه‌ش فه‌رامۆش نه‌که‌ن که‌ به‌ بێ رووخانی رژێمی دواکه‌وتووی ئاخوندی هیچ کام له‌ چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌ مافه‌کانیان ناگه‌ن و ته‌نیا به‌ رووخانی ئه‌و رژێمه‌یه‌ که‌ مه‌یدان بۆ وه‌دیهێنانی حکومه‌تێکی ئازاد و دیموکراتیک له‌ ئێران و کوردستان له‌بار ده‌بێت.له‌ دواییدا کۆری سروودی ناوه‌ندی لاوان سروودێکیان پێشکه‌ش کرد.
دواتر په‌یامی کومیته‌ی ئافره‌تانی سازمانی خه‌باتی کوردستان له‌لایه‌ن خاتوو ئوین فه‌رجی ئه‌ندامی کومیته‌ی ئافره‌تان خوێندرایه‌وه‌ که‌ له‌ په‌یامه‌که‌ی کومیته‌ی ئافره‌تان وێڕای پیرۆزبایی سێهه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی لاوان کار و نه‌قشی لاوانیان به‌رز نرخاند و هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامییان خواست بۆ ئه‌ندامانی ناوه‌ندی لاوان له‌ راپه‌راندنی کاره‌کانیان. له‌ به‌شێکی دیکه‌ی رێوره‌سمه‌که‌ کورته‌فیلمێک له‌ سه‌ر بارودۆخی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و گۆرانکاریه‌کانی ئێران و بارودۆخی لاوان له‌ روی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌لایه‌تی یه‌وه‌ پێشکه‌ش کرا پاشان کاک خلیل یوسفی و کاک مانی مه‌لک پارچه‌شیعرێکیان به‌وبۆنه‌وه‌ پێکه‌شکرد له‌ به‌شێکی دیکه‌ی مه‌راسیمه‌که‌ دووکورته‌ فلیم له‌سه‌ر ژیانی کۆلبه‌ران و کاروچالاکیه‌کانی ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران پێشکه‌ش به‌ ئاماده‌بووان کرا له‌ کۆتایی مه‌راسیمه‌که‌ مۆمی سێهه‌مین سالرۆژی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن کاک فوادی جعفه‌ری داگیراسا و مه‌راسیمه‌که‌ به‌ شادی و هه‌ڵپه‌رکێ‌ تادره‌نگانێکی شه‌و به‌رده‌وام بوو.
پەیامی کاک بابەشێخ حوسێنی بەرێوەبەری سازمانی خەبات بەبۆنەی 11ی بانەمەر سێهەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

لاوانی دڵسۆزی کورد
لاوانی شۆرشگێری ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات ی کوردستان
به‌ بۆنه‌ی ١١ی بانه‌مه‌ر سێهەمین ساڵرۆژی دامه‌زرانی ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران گه‌رمترین پیرۆزباییتان پێشکه‌ش ده‌که‌م و هومێدوارم له‌ پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ی زیاتردابن له‌ پێناو خزمه‌ت به‌ گه‌لی چه‌وساوه‌ی کورد,لاوانی ماف خوراو هه‌روه‌ها سازامانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران.
بێگومان لاوان ئه‌و چینه‌ی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و هه‌روه‌ها هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆفایه‌تیشه‌, که‌ پێشره‌و سه‌رقافڵه‌ی تێکۆشان و خه‌بات بۆ وه‌دیهاتنی ئازادی,زانست و خۆێندن و پی٠شه‌سازی هه‌مه‌چه‌شنه‌ن. له‌ به‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ گرینگانه‌ی که‌ لاوان هه‌یانه‌,ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌ته‌وه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له‌ هه‌ر ووڵاتاتێکی جیهان,لاوه‌کانی که‌مته‌رخه‌م بن و ئاماده‌ نه‌بن تواناکانیان له‌ خزمه‌ت ئه‌و ووڵات و کۆمه‌ڵگایه‌ به‌ کار بێنن,ئه‌وه‌ گومانی تێدا نیه‌ ئه‌و ووڵات و کۆمه‌ڵگایه‌ له‌ هه‌موو باره‌کانی زانستی و پیشه‌سازی و عیلم دواده‌که‌وێ.
دیاره‌ لاوانی کوردستان وئێران له‌ تێکرای ماوه‌و کاته‌کانی مێژوودا ده‌وری کاریگه‌رو چاره‌نووس سازیان هه‌بوه‌و توانیویانه‌ ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی وسیاسی سه‌ریان به‌ جێ بگه‌ێنن.له‌ ماوه‌ی خه‌بات له‌ به‌رانبه‌ر رژیمی پاشایه‌تی لاوان ده‌وری سه‌ره‌کیان گێراو,هۆی سه‌ره‌کی بوون بۆ له‌ ناوچوونی رژیمی حه‌مه‌ره‌زا شا.له‌ ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی ئاخوندانی ملهور,لاوانی کوردستان و ئێران پێشره‌وی جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌و دیموکراسی و ماف ویستانه‌ بوون.
هه‌ر له‌ مه‌ودای به‌رپرسایه‌تی و ئه‌رکی خه‌باتکارانه‌و نیشتمانیدا,لاوانی کوردستان له‌ ریزه‌کانی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران ده‌ورێکی گرینگیان له‌ راگرتنی شۆرشی ئازادیخوازانه‌و هه‌روه‌ها راگرتن و پایداری سازمانی خه‌بات له‌و ساڵ و سه‌رده‌مه‌ سه‌ختانه‌ی که‌ هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ له‌ ناوبردنی سازمانی خه‌بات ده‌کرا گێراوه‌.راستیه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌و ده‌بێ بیسه‌لمێنین که‌ ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌ک له‌ لاوه‌ قاره‌مان و خۆراگره‌کانی ریزه‌کانی سازمان نه‌بونایه‌ روون نه‌بوو که‌ چاره‌نووسی سازمانی خه‌بات چیی ده‌بوو.به‌ پێ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی و جێگه‌وو پێگه‌ گرینگه‌,لاوانی ریزه‌کانی سازمانی خه‌بات ئه‌م جاره‌یان به‌ شێوه‌ی کارامه‌تر هاتونه‌ مه‌یدان و له‌ چوارچێوه‌ی ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران درێژه‌ به‌ ئه‌رکی شۆرشگێرانه‌ ده‌ده‌ن و بۆ گه‌یشتنی گه‌لی کورد به‌ ئازادی و هێنانه‌ دیی تێکرای ئاواته‌کانی لاوانی کوردستان و روخانی رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی تێ ده‌کۆشن.
له‌ یادی ساڵرۆژی دامه‌زرانی ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات ی کوردستاندا,جێگه‌ی خۆیه‌تی لاوانی تێکۆشه‌ری کوردستان و لاوانی ریزه‌کانی سازمانی خه‌بات به‌ شێوه‌ی به‌رچاوتر له‌ رابردوو بێنه‌ مه‌یدان و له‌م هه‌لومه‌رجه‌ چاره‌نووس سازه‌دا که‌ داهاتوی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی روخان و له‌ ناوچوونه‌ ده‌وری هه‌میشه‌ییان باشتر بگێرن.
داوای من لاوانی خۆراگرو دلسۆزی ریزه‌کانی سازمانی خه‌بات ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌بێ زیاتر له‌ رابردوو خۆیان به‌ فێربوونی زانست و خۆێندن خه‌ریک بکه‌ن و له‌ گه‌ڵ ئه‌رکی شۆرشگێرانه‌وه‌ خه‌باتکارانه‌ زۆر به‌ جیددی بخۆێنن و پله‌کانی زانست و عیلم ببڕن.
به‌ هومێدی به‌ره‌و پێش چوونی هه‌رچی زیاتر گه‌شه‌سه‌ندنی ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران و پیرۆزبایی گه‌رم گه‌رم و چه‌ندین جاره‌م.
سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران
به‌رێوه‌به‌ری گشتی
بابه‌شێخ حسێنی
مەرگی گوماناویی سێ کەسى دیکه‌ لە رۆژێکدا لەشاری مەریوان
بەردەوامیی مەرگی گوماناویی هاووڵاتییان و نەبوونی بەدواداچوونی ناوەندە حکوومەتییەکان لەمەڕ هاتنە ئارای ئەو رووداوانە، ئەگەری دروستبوونی باندێکی مەترسیدار لەو شارە بەهێزتر دەکات. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆی رۆژی رابردوو، رێکەوتی ٩ی بانەمەڕ، تەرمی کەسێک بەناوی سامان ئیبراهیم‌پوور تەمەن ٣٠  ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان و دانیشتووی گەڕەکی "گوڵشەن"ی شاری مەریوان، بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە. لەلایەکی دیکه‌وه‌ کاتژمیر ٨ و نیوی ئێوارێی هەمان رۆژ، سەربازێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان بەناوی کاوە کەریمیان، لە کاتێکدا بە هەڵواسین هەوڵی خنکاندنی درابوو، لە گەڕەکی تەپەی مووسک دۆزرایەوە، کە پاش گەیشتن بە نەخۆشخانەی بووعەلی گیانی لەدەست دا. هەروەها و لە هەمان رۆژدا، تەرمی سەربازێکی خەڵکی کرمان بەناوی محەمەد حوسێنی، کەلە پادگانی شاری مەریوان سەرباز بووە، بە هەڵواسراوی دۆزراوەتەوە. هەر چەند ئەم حاڵەتانە لەلایەن ناوەندە حکوومییەکانەوە خراونەتەوە خانەی خۆکوژییەوە، بەڵام ئەوەیکە مەرگی سەرجەم ئەم کەسانە بە هەڵواسراوی و لە رێگەی تەنافی شینەوە بووە، خەڵکی شاری مەریوانی پەشۆکاندووە و ترس و دڵەراوکی لای خەڵک دروست بووە. دەنگۆی ئەوە بڵاو بۆتەوە، کە ئەم کردەوانە لەلایەن گروپێکی ئیسلامیی توندڕەوەوە یان گروپێکی هاوشێوەی "هیوا تاب" لە ناو هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت‌دا ئەنجام ئەدرێن، کە بێدەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەو پەیوەندییەدا، ترسی لای هاووڵاتییان دروست کردووە.
14 حال٠Žةتى پێشێلکردنى مافى ژنان له‌ ماوه‌ى حه‌فته‌ى رابردوو

به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان له‌ ماوه‌ى حه‌فته‌ى رابردوو ١٤ حاڵه‌تى پێشێلکردنی مافی ژنان لە ئێران و کوردستان له‌ لایه‌ن رژێمى ئاخوندییه‌وه‌ رووى داوه‌ کە بریتییە لە خۆکوژی کچێکی گەنج لە مەریوان و دەستبەسەرکرانی کچە خویندکاریکی کورد لە مەشهەد و ١٢ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان کە دەستبەسەرکرانی کچە خوێندکارێک و دوو پەیڕەوی ئایینی مەسیحی و دەرکردنی حوکمی زیندان بۆ ٩ هاولاتی بەهایی لە شوێنەکانی دیکەی ئێران لە خۆ دەگرێت. لەماوەی حەفتەی رابردوودا یەکێک لە کچە خوێندکارانی کورد بەناوی ئارەزوو وەتەنی لە شاری قوچان سەر بە ئوستانی خوراسانی رەزەوی، پاش ئەوەی لەلایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو ئوستانەوە هەڕەشەی لێکرا، چارەنووسی ناڕوونە. و ماڵی باوکی لەلایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە پێشکێندراوە. ناوبراو یەکێک لە ئەندامە چالاکەکانی داکۆکی لە مافەکانی ژنانی بێ سەرپەرەست لە شاری قوچان بووە، کە رۆژی ٢٧ی خاکەلێوەش چەند کەسێکی دیکەی ئەندامی ئەو رێکخراوەیە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەشهەدەوە دەستبەسەر کرابوون. هه‌روه‌ها لە ماوەی حەفتەی رابردوودا و لە درێژەی رەوتی ئەو خۆکوژیانەی کە گومانی قەتڵیان لەسەرە، تەرمی کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە دەوروبەری یەکێک لە گوندەکانی مەریوان دۆزرایەوە. بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، سەرلە ئێوارێی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٣ی بانەمەڕ تەرمی کچێکی لاو بەناوی شەرارە فاتمی کچی حەمید لە گوندی "بەر قەڵا"ی سەربە شاری مەریوان بە هەڵواسراوی دۆزراوەتەوە. جێگه‌ى باسه‌ که‌ مردنی شەرارە گوماناوی‌یەو لە حەفتەی رابردوودا مردنی گوماناوی هاووڵاتییانی کورد لە شاری مەریوان بە تایبەت مەرگی لاوان لە شاری مەریوان رووی لە زیادبوون کردووە و چالاکانی مەدەنیش بە زنجیرە کوشتنێکی پلان بۆ دارێژراو لە قەڵەمی ئەدەن. لە ماوەی حەفتەی رابردوودا و لەکاتی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی لە بەر دەم زیندانی ئێڤین ٣ خوێندکار دەستبەسەر کران. بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رۆژی سێشەممە ٢ی خاکەلێوە، ندا سەبووری هاوڕێ لەگەڵ دوو خوێندکاری دیکە بەناوەکانی میلاد پورعیسا و سوهراب ساڵحی لەلایەن هێزە لیباس شەخسیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوینێکی نادیار گوازرانەوە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو راپۆرتە، هیچ هەواڵێک لە چارەنووس و شوێنی راگیرانی ئەو ٣ خوێندکارە لەبەر دەستدا نیە. هه‌ر له‌ درێژه‌ى پێشێلکارییه‌کانى مافى ژنان لە ماوەی حەفتەی رابردوودا و هاوکات لە گەڵ جێژنی پاک، ٢ پەیڕەوی ئایینی مەسیحی لە شاری تاران و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژێمى ئاخوندى ئێرانەوە دەستبەسەر کران. رۆژی هەینی رێکەوتی٢٩ی خاکەلێوە، ٥ چالاکی مەسیحیی دانیشتووی تاران، به‌ ناوه‌کانى مریەم ئەسەدی و نازی هاوڕێ لەگەڵ سێ کەسی دیکە بەناوەکانی ئیحسان سادقی، وەحید سادقی، ئەمین مەزڵوومی دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراون. لە رۆژانی رابردوودا، دادگای پێداچوونەوەی ئوستانی یەزد، ١٠  ژنە چالاکی بەهایی بە ٢٤ ساڵ زیندانیی تەعزیری و ٩ ساڵ زیندنایی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرد. بەپێی ەئو حوکمە، سەبا گوڵشەن بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری و ١ ساڵ زیندنایی تەعلیقی، فەریبا ئوشتریم شەونم موتەحید، ویدا هەقیقی، هەر کامەیان بە ٣ ساڵ زیندانیی تەعزیری و ١ ساڵ زیندانیی تەعلیقی فەرهەناز میساقیان، فەڕوخ باقی، ئەعزەم موتەهەری، ئازەر پوورخۆرسەند، نەغمە فارابیش هەرکام بە ٢ ساڵ زیندنایی تەعزیری و ١ ساڵ زیندانیی هەڵپەسێراو مەحکووم کراون. ئەو حوکمانە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٧ی خاکەلێوە لە دادگای پێداچوونەوەی ئوستانی یەزد پشتڕاست کراوەتەوە.
مه‌رگی ٣١ کرێکار له‌ کوردستان

به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، به‌‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پزیشکی دادوه‌ری کوردستان ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی‌ ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی سووتان وڕووداوه‌کانی کار له‌ پارێزگای کوردستان ٥٤ کرێکار گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌. غولامڕه‌زا هومایوون پوور رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو، ٢٣ که‌س به‌هۆی سووتان گیانیان له‌ ده‌ست داوه و ئه‌م ڕێژه‌‌ له‌چاو ساڵی ڕابردووتری ٤ له‌سه‌د ڕێژه‌که‌ی که‌م بووه‌ته‌وه‌. زیادیشی کرد: به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرته ڕاگه‌یێندراوه‌‌کان له‌ ساڵی ڕابردوودا سه‌رجه‌م ئه‌و کرێکارانه‌ی که‌ به‌هۆی سووتانه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ ٧ پیاو و ١٦ ژن بوونه‌. هه‌روه‌ها وتیشی ساڵی ڕابردوودا ٣١ کرێکار به‌هۆی ڕووداوه‌کانی کاره‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ که‌ له‌چاو ساڵی پێشتری ٣٧ له‌سه‌د ئه‌م ڕێژه‌یه‌ دابه‌زیوه‌. وتیشی: به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرته‌کان ساڵی ڕابردوو به‌ گشتی له‌ پارێزگای کوردستاندا ٣٤٨ که‌س به‌هۆی ڕووداوی کاره‌وه‌ بریندار و گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ که‌ ئه‌م ڕێژه‌یه‌ له‌چاو ساڵی ١٣٩١ که‌ ٤٣١ که‌س به‌ر ڕووداوه‌کانی کار که‌وتبوون ١١ له‌سه‌د دابه‌زینی به‌خۆوه‌ بینیوه‌. جێگه‌ى باسه‌ که‌ سالانه‌ به‌ هۆى نه‌بوونى پێداویستى ئیمه‌نى و نه‌بوونى ئه‌منییه‌تى کارى سه‌دان که‌س له‌ کرێکاران له‌ ئێران تووشى رووداوى کار ده‌بن و هیچ ناوه‌ندێکى رژێمى ئاخوندى خۆى لێ به‌ به‌رپرسیار نازانێت.
٩٠  له‌سه‌دی ده‌ریاچه‌ی ورمێ وشک بووه‌

به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، به‌‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ژینگه‌پارێز‌ی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگه‌یاند: له‌ ئێستادا ٢.٣ میلیارد مه‌تری سێ جائاو له‌ ده‌ریاچه‌ی ورمێ ماوه‌ته‌وه‌ و له‌ ڕاستیدا ٩٠  له‌سه‌دی وشک بووه‌. حه‌سه‌ن عه‌باس نه‌ژاد ڕایگه‌یاند که سه‌رباری که‌م ئاوی و وشکه‌ساڵی ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ، ئاوی ده‌ریاچه‌ی ورمێ زیاتر که‌م ده‌کات.و گۆڕانکاری‌ ئێکۆسیسته‌می له‌ ناوچه‌که‌ و که‌م بوونی ڕێژه‌ی به‌فر و باران بووه‌ته‌ هۆی ڕوودانی ئه‌م قه‌یرانه‌ نیشتیمانییه‌ و وه‌ژینه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی ورمێ پێویستی به‌ ئیراده‌ی نیشتیمانی و هاوکاری خه‌ڵک و به‌رپرسانی وڵات هه‌یه‌. ناوبراو رایگه‌یاند به‌ به‌کارهێنانی زیاد له‌ ڕاده‌ی ئاو و په‌ره‌دان به‌ چالاکییه‌کان به‌شی که‌شاوه‌رزی به‌ ده‌ستی خۆمان سروشتی جوانی ناوچه‌که‌ له‌ناو ببه‌ین.هه‌روه‌ها وتى: ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا یه‌کێک له‌ جوانترین پارێزگاکانی ئێرانه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ سروشته‌که‌ی به‌ تایبه‌تی ده‌ریاچه‌ی ورمێ ورده‌ ورده‌ له‌ناو ده‌چێت. جێگه‌ى باسه‌ که‌ به‌ هۆى سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌کانى رژێمى ئاخوندى له‌مه‌ر٠ سروشت و ژینگه‌ى ئێران به‌ گشتى و کوردستان به‌ تایبه‌تى زۆربه‌ى سه‌رچاوه‌ ئاوی و ژینگه‌ییه‌کان له‌ ئێران له‌ حالى له‌ ناوو چووندایه‌.
به‌‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌کانی هاوئاهه‌نگیی رۆژهه‌ڵات‌و باشووری کوردستان
سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی یه‌کشه‌مه 20/04/2014 کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌کانی هاوئاهه‌نگیی رۆژهه‌ڵات‌و باشووری کوردستان به مه‌به‌ستی قسه‌وباس له‌سه‌ر به‌‌ڕێوه‌چوونی چواره‌م کۆنفرانسی لاوانی چوارپارچه له سکرتاریه‌تی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان له سلێمانی به‌‌ڕێوه‌چوو. کۆبوونه‌وه‌که به میوانداریی وه‌فدی باشوور ده‌ستیپێکردو لیژنه‌ی رۆژهه‌ڵات باسی له کات‌و شوێن‌و ئاماده‌کارییه‌کانی ره‌چاوکراو کرد که له ماوه‌ی چووار مانگی رابردوودا لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی بۆ کردووه‌و هه‌موو پێشنیار‌ه‌کان به به‌شداریی دوولایه‌ن تیشکی خرایه‌سه‌ر به مه‌به‌ستی هه‌موارتر کردنی رێگه‌ی به‌‌ڕێوه‌چوونی چواره‌م کۆنفراس که له ئه‌ستۆی رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاته. خاڵێکی گرنگی باسه‌کان به‌‌ڕێوه‌بردنی سمینارێک بوو به ئاماده‌بوونی رێکخراوه‌کانی چووارپارچه‌ی کوردستان‌ که پێویسته پێش کۆنفرانسه‌که رێکه‌وتن له‌سه‌ر رێژه‌ی به‌شداربووان‌و ته‌وه‌ره‌کان‌و دوایین دابه‌شکارییه‌کان دروست بکات‌و رێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه دروست بوو که لیژنه‌ی رۆژهه‌ڵات دوای تاوتوێکردنی کات‌و شوێنی ته‌واوی کۆنفرانسه‌که هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان ئاگادار بکاته‌وه‌ له شوێنی به‌‌ڕێو‌ه‌چوونی سمینار.
رۆژی جیهانی زەویی پاک وچالاکیی ژینگەپارێزی لە شارەکانی کوردستان

لە درێژەی چالاکیی ژینگەپارێزی و خاوێن کردنەوەی سروشت و سەیرانگەکانی کوردستانی ئێران، چالاکانی ژینگەپارێزیی شارەکانی پاوە، بۆکان و سەلاسی باوەجانی ژینگەی شارەکەیان خاوێن کردەوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٢ی بانەمەڕ سەیرانگەی ویمیر لە شاری پاوە لەلایەن چالاکانی ژینگەپارێزی سەربە ئەنجومەنە چالاکەکانی ئەو شارەوە، لە زبڵ و پاشماوە خاوێن کرایەوە. ئەو چالاکی خاوێن کردنەوەیە، کە بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زەویی پاک بەڕێوەچوو، تیایدا ژمارەیەک لە NGO و ئەنجومەنە فەرهەنگی‌یەکانی شاری پاوە بە دروشمی "ئێمەش ئاوێتەی کۆڕی ژینگەپارێزان بووین" بەشدارییان کرد. لەلایەکی دیکەوەو کۆمەڵێک لە ژینگەپارێزانی شاری بۆکان لە حەرەکەتێکی خۆڕسکدا چالاکییەکی ژینگەپارێزییان بەڕێوە برد. لەو چالاکییەدا کە سەیرانگەی "کێوە رەش"ی شاری بۆکان خاوێن کرایەوە، بە دروشمی "لە داوێنی سروشت زبڵ و پاشماوە فڕی نەدەین" رێکخرابوو. شارستانی سەلاسی باوەجانیش لەو چالاکیانە بێبەریی نەبووە و چالاکانی ژینگەپارێزی شارەکەیان لەبوونی ئاشغاڵ و پاشماوەکان خاوێن کردۆتەوە.
ئێعدامى ١٦ زیندانى له‌ ماوه‌ى دوو رۆژدا
رژێمى دیکتاتۆرى ئاخوندى له‌ گه‌رماوگه‌رمى ناره‌زایه‌تیه‌ به‌ربلاوه‌کانى ناوخۆیى و ده‌ره‌کى دژبه‌ سه‌رکوتى زیندانیانى سیاسى زیندانى ئه‌وین و به‌ مه‌به‌ستى چاوترسێنکردنى خه‌ڵکى ئێران له‌ ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوودا ١٦ زیندانى له‌ زیندانه‌کانى ئێران له‌ سێداره‌ داوه‌. به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌کان، سه‌ر له‌ به‌یانى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ ٢ى بانه‌مه‌ر٠ پێنج زیندانى به‌ ناوه‌کانى عه‌لى ئه‌زغه‌ر که‌واکبى، هۆرمز ره‌زایى، فه‌رهاد مه‌لاحه‌سه‌نى و ئه‌کبه‌ر نه‌وبه‌خت سازان و زیندانییکیتر که‌ ناوه‌که‌ى بلاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌ له‌ زیندانى گه‌وهه‌رده‌شتى که‌رجى ئێعدام کردووه‌، جێگه‌ى باسه‌ که‌ رۆژى رابردوو ١ى بانه‌مه‌ر٠ ١١ زیندانى به‌ کۆمه‌ڵ له‌ زیندانى قه‌زه‌لحه‌سارى که‌ره‌ج له‌ لایه‌ن به‌کرێگیراوانى رژێمى ئاخوندییه‌وه‌ له‌ سێداره‌ درابوون.
٢٨ چالاکی سیاسی کورد سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، ئێرانی ژێر ده‌سه‌لاتی رژێمی ئاخوندی یەکێکە لەو وڵاتانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆرترین سزای لەسێدارەدانی تێدا جێبەجێدەکرێت و تەنیا لەساڵی رابردوودا زیاتر لە ٦٧٣ زیندانی لەسێدارە دراون، ئەمە جگە لەوەی چەندین زیندانیی دیکەش بەنهێنی لەسێدارە دەدرێن. لەکاتێکدا حکومەتەکەی رووحانی دەسەڵاتی گرتەدەست، کوردان کۆمەڵێک خەونی گەورەیان بەو حکومەتە هەبوو، بەڵام وەک چالاکانی مافی مرۆڤ رایده‌گه‌ێنن رەوشەکە خراپتر بووە، چونکە لەنێو زیندانەکانی ئێراندا زیاتر لە ٢٨ زیندانیی چالاکی سیاسی کورد سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوەو لە چاوەڕوانی جێبەجێکردنی سزاکەدان. ئه‌مه‌ جگە لە خراپیی مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانییه‌کاندا رێژەکەشیان زۆرە، بەجۆرێک چوارهێندە زیاترە لە ئستاندارده‌ جیهانییەکان، دوایین زیندانیکراوی کوردیش کە لە سێدارە دراوە لە کرماشان بووە بە ناوی سمکۆ خۆرشیدی، جێگه‌ی باسه‌ که‌ هەندێک لە ئامارە نافەرمییەکانیش ئاماژه‌ به‌ بوونی ٨٠ ٠  زیندانیی کورد لە زیندانەکانی رژێمی ئاخوندی ده‌که‌ن.
دوایین هەواڵەکان
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 7 مانگ و 11 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

1 ساڵ و 8 مانگ و 22 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

1 ساڵ و 9 مانگ و 4 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی زمانی زگماگی

1 ساڵ و 9 مانگ و 21 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 11 مانگ و 3 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

2 ساڵ و 1 مانگ و 10 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo


2 ساڵ و 1 مانگ و 25 ڕۆژ و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر