lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         
پیاوێک به‌تۆمه‌تی‌ خواردنی‌ ١٠ ٠  کەس دەستگیرکرا
بۆ جاری‌ دووه‌م پۆلیسی پاکیستان پیاوێکی‌ ده‌ستگیرکرده‌وه‌ که‌ لەگەڵ براکەی ١٠ ٠  کەسیان خواردبوو و پێشتریش به‌هامان تۆمه‌ت بۆ ماوەی ٢ ساڵ دەستبەسەر کرابوو. محەممەد عارف عەلی (٣٥ ساڵ) رۆژی دوشەممە ٢٥ی خاکه‌لێوه‌، بۆ جاری دووهەم لە لایەن پۆلیسی پاکیستانەوە و بە تاوانی مرۆڤ خواردن لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا. لە کاتی دەستبەسەر کردنی ناوبراو، کەللەی سەری کوڕێکی لاویان لە خانووەکەیدا دۆزیەتەوە. ناوبراو لە گەڵ براکەی بە ناوی محەممەد فەرمان “٣٠ â€۳ ساڵ خەڵکی شاری “دەریا خان” لە ناوەندی ئەو وڵاتەن و پێشتریش بە تاوانی مرۆڤ خواردن دەستبەسەر و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە زیندان راگیرابوون. بە وتەی پۆلیسی پاکیستان ئەو دوو برایە تەرمی ١٠ ٠  کەسیان لە گۆڕستانێکی نزیک شارەکەی خۆیان دەرهێنابوو و خواردبوویان . ئەمەش بە پێی راپۆرتێکی “رۆیتەرز”. “ئەمیر عەبدوڵلا”سەرۆکی پۆلیسی ئەو ناوچەیە بە رۆیتەرزی وتووە ” هەوڵەکان بۆ دەستبەسەرکردنی محەممەد فەرمان دەستی پێکردە”.
مانگرتن له‌ شاره‌کانی ورمێ، بۆکان و سه‌قز
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی خاکه‌لێوه‌ کرێکارانی کارخانه‌ی ئاجۆر په‌زی ورمێ بۆ پێنجه‌مین رۆیشتنه‌ ناو پێنجه‌مین رۆژ له‌ مانگرتنه‌که‌یان. به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، سه‌دان که‌س له‌ کرێکارانی ئه‌و کارخانه‌یه‌ له‌ رۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی خاکه‌لێوه‌ له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ که‌م بوونی حه‌قده‌سته‌کانیان و به‌رز بوونه‌وه‌ی هه‌زینه‌ی ژیان ده‌ستیان دایه‌ مانگرتن. هه‌روه‌ها هه‌زاران که‌س له‌ کرێکارانی ئاجۆر په‌زی بۆکان له‌ رۆژی ١٩ی خاکه‌لێوه‌وه‌ له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ که‌م بوونی حه‌قده‌سته‌کانیان ده‌ستیان له‌ کار کێشاوه‌ته‌وه‌ و رایانگه‌یاندووه‌ تا حه‌قده‌سته‌کانیان بۆ زیاد نه‌کرێت به‌ مانگتنه‌که‌ی خۆیان درێژه‌ ده‌ده‌ن. جێگه‌ی باسه‌ که‌ کۆمه‌ڵێک له‌ خه‌ڵکی شاری سه‌قز رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی خاکه‌لێوه‌ له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ خاو بوونی خه‌تی ئێنترنێت له‌ به‌رده‌م کافی شاپه‌کانی ئه‌و شاره‌ کۆبوونه‌وه‌ێکی ناره‌زایه‌تییان ساز کرد.
پەیامی ناوەندی لاوانی خەبات بە بۆنەی 26 مین ساڵرۆژی کارەساتی ئەنفال
25ی خاکەلێوە 26 ساڵ بەسەر پرۆسەی کارەساتباری بە ناو ئەنفال دژ بە گەلی کورد لە کوردستان تێدەپەرێت. 26 ساڵ لەمەوبەر و لە وەها رۆژێکدا رژێمی گۆربەگۆری سەدام کەوتە قرکردنی خەڵکی کورد و لە 8 قۆناغ و لە شەش ناوچەی کوردستانی عێراق زیاتر لە 182 هەزار کەس لە خەڵکی مەدەنی و بێتاوانی کوردی زیندە بە گۆر کرد و هەزاران کەسیتریشی بۆ ئۆردوگا زۆرەملێکان گواستەوە و بە سەدان گۆند و ناوچەی وێران کرد.
خۆڵقانی ئەو کارەساتە لە لایەن رژێمی لە ناوچووی بەعسەوە بە مەبەستی سرینەوەی نەتەوەی کورد و زاڵ کردنی دەسەڵاتە دیکتاتۆرانەکەی لە بێدەنگی تەواوی جیهان و بەرگریکارانی مافی مرۆڤ بەرێوە چوو و هیچ کەس لە ئاست ئەو جینایەتە نەهاتە دەنگ و وڵاتانی زلهێزی دۆنیا چاویان لە ئاست ئەو کارەساتە داخست. گەلی کورد نابێت قەد ئەو زامە کە لە جەستەیدایە فەرامۆش بکات و نابێت هەرگیز ئیجازەی دووبارە بوونەوەی وەها کارەساتێک بدات . ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە ئاور لە کەس و کاری قوربانیانی ئەنفال بداتەوە و بە هەوڵدان بۆ بە جینۆساید ناسینی ئەو تاوانە لە سازمانی نەتەوەیەکگرتووەکان و ناوەندەکانی بریاردەری مافی مرۆڤ تۆزێک لە ئازاری کەس و کاری قۆربانیان کەم بکاتەوە.
ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران لەم رۆژەدا سڵاو ودرود دەنێرێت بۆ رۆحی پاکی هەموو شەهیدانی کوردستان و بە تایبەتی شەهیدانی بێتاوانی کارەساتی ئەنفال و سەری رێز و نەوازشیان بۆ دادەنەوێنێت.
مەرگ و نەمان بۆ داگیرکەرانی کوردستان!
سەرکەوێت شۆرشی ئازادیخوازانەی نەتەوەی کورد!
ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
دەستەیی بەرێوەبەری
25ی خاکەلێوەی 1392
چالاکیی جۆراوجۆری ژینگەپاریزی لە شارەکانی کوردستانی ئێران
لە درێژەی رەوتی ژینگەدۆستی و خاوێنکردنەوەی سروشتی کوردستان، لە شارەکانی کوردستان بە شێوەی جۆراوجۆر چالاکیی ژینگەپاریزی بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› ژمارەیک هاووڵاتیی کورد لە شاری ئیسلام‌ئاباد لە ئوستانی کرماشان، بە شێوەیەکی خۆڕسک سەیرانگەی گڵاڵسیەی سەربەو شارەیان خاوێن کردەوە. ئەو سەیرانگەیە کەلە سەر رێگەی ئیسلام‌ئاباد (شاهاباد) بۆ گیلانغەرب هەڵکەوتووە، رۆژی هەینی لە زبڵ و پاشماوەی گەشتیاران خاوین کراوەتەوە. لەلایەکی دیکەوە و رۆژی شەممە رێکەوتی ٢١ی خاکەلێوە ژمارەیک راوچیی کوردی خەڵکی گوندی شارانی لە ناوچەی مەریوان، لەرێوڕەسمێکدا ١٢ کەویان لە چیاکانی دەوروبەری ئەو گوندە ئازاد کرد و دواتر قەفەسەکانیان لە ئاگردا سووتاند. هەروەها رۆژی ٢٠ ی خاکەلێوە، راوچییەکی کوردی خەلکی گوندی ولەژێر لە ناوچەی مەریوان بەناوی "تایر خوسرەوی"، تاقە کەوەکەی خۆی بە ژینگەی کوردستان سپاردەوە. تایر خوسرەوی، کە کارمەندی خانەنشین‌کراوی ئیدارەی برقی شاری مەریوانە، پاش ئازاد کردنی کەوەکەی، بە نێشانەی وازهێنانی هەمیشەیی لە راگرتنی کەو، قەفەسەکەشی لە ئاگردا سووتاند. لە رۆژی ١٨ی خاکەلێوەی ئەمساڵیشدا، بەهاوکاریی ئەنجومەنی خەڵکیی پاژین لە شاری بانە، لە رێوڕەسمێکدا ١٠  سمۆرە و ١١ کەو بۆ داوێنی سروشتی کوردستان گەڕێندرانەوە.لە ماوەی ٢ مانگی رابردوودا، رەوتی ئازادکردنی باڵندە و وازهێنان لە راوکردن، نزیک بە تێکڕای شارەکانی کوردستانی ئیرانی گرتۆتەوە، لە زۆربەی شارەکاندا راوچییە کوردەکان بە کۆمەڵ وازیان لە راو کردن هێناوە.
به‌هۆی‌ گه‌مارۆکانه‌وه‌ ٢٩٩ که‌س له‌ حه‌مس له‌ برسا مردون

له‌ ئه‌نجامی‌ ٢ ته‌قینه‌وه‌ له‌ شاری‌ حمس،زیاتر له‌ ١٣٠  که‌س کوژران و بریندار بوون، به‌هۆی‌ به‌رده‌وامیی‌ گه‌مارۆدانی‌ شاره‌که‌شه‌وه‌، نزیکه‌ی‌ ٣٠ ٠  که‌س له‌ برسا مردون. به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری سانای‌ سوریی‌، به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ ٢ ئوتۆمبێلی‌ بۆمبڕێژکراو له‌ ناوچه‌ی‌ که‌رملوز له‌ شاری‌ حمس، که‌ زۆربه‌ی‌ دانیشتوانه‌که‌ی‌ عه‌له‌ویین، لانی که‌م ٢٥ که‌س کوژراون و ١٠ ٧ که‌سی‌ دیکه‌ش بریندار بوون که‌ ژماره‌یه‌ک منداڵ له‌ ناو کوژراوه‌کاندان. هاوکات، سوپای‌ سوریا به‌ پشتیوانیی‌ چه‌کدارانی‌ حزبوڵای‌ لوبنان، ناوچه‌ی‌ ڕنکوسیان له‌ سنوره‌کانی‌ لوبنان به‌ ته‌واوه‌تی‌ کۆنتڕۆڵ کردوه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها به‌ هۆی‌ به‌رده‌وامیی‌ گه‌مارۆی‌ سه‌ر ناوچه‌کانی‌ ژێر کۆنترۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ له‌ لایه‌ن رژێمی‌ سوریاوه‌، ٢٩٩ که‌س له‌ برسا مردون. جێگه‌ی باسه‌ که‌ له‌ئێستادا ٢ ملیۆن و ٣٠ ٠  هه‌زار که‌س له‌و ناوچانه‌ی‌ که‌ گه‌مارۆ دراون، پێویستیان به‌ خۆراکه‌و له‌ حاڵه‌تی‌ نائاساییدا ده‌ژین.
دوایین هەواڵەکان
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 6 مانگ و 22 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

1 ساڵ و 8 مانگ و 3 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

1 ساڵ و 8 مانگ و 15 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی زمانی زگماگی

1 ساڵ و 9 مانگ و 2 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 10 مانگ و 14 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

2 ساڵ و 23 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo


2 ساڵ و 1 مانگ و 6 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر