lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         
٢٢ی گه‌لاوێژ ڕۆژی جیهانی لاوان به‌رزو به‌رێزبێت
لاوانى ئازادیخواز و فیدکارى کوردستان!
لاوەێتی پڕ بایەخترین دەورانی ژیانی هەر مرۆڤێکە، لاوان سەرمایەی هەر نەتەوەیێکن، هەر بۆیە سەرکەوتن و بەرەو پێشچوونی هەر کۆمەڵگایێک پێوەندە بە هێزی لاوانەوە. بەڵام لەگەڵ ئەو راستیانە، لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و بەتایبەت کۆمەڵگا دیکتاتۆر لێدراوەکان هەر دەم لاو وەک ئامرازێک بۆ خزمەت بە سیستەمی دیکتاتۆری و مانەوە و بیمە کردنی ئەو جۆرە سیستەمانە کەڵکیان لێ وەرگیراوە و هیچ کات دەور و نەقشی ئەو توێژە ئەساسیەی کۆمەڵ لە بەرچاو نەگیراوە. هەر بۆیە ١٢ سال له‌مه‌وبه‌ر و له‌ سالی ٢٠ ٠ ٠ دا رێکخراوی نه‌ته‌و یه‌گرتوه‌کان٢٢ی گه‌لاوێژ بەرامبەر بە ١٢ی ئاگۆستی یان وه‌ک ڕۆژی جیهانی لاوان دیاری کرد. ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌ زۆربه‌ی ولاتان به‌ ئه‌رێ نی له‌ قه‌لام درا و پێشوازی زۆری لێکرا به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن لاوانه‌وه‌ ، ئامانج له‌ دیاری کردنی ئه‌و ڕۆژه‌ ها‌ندانی لاوانه‌ بۆ بڕیاردان له‌ داهاتوو و دەرفەتێکە بۆ ناسینی هۆویەت و کەسایەتی خۆی، لاوان که‌ چینێکی سه‌ره‌کی کۆمه‌لگان و هێز و بازووی داهاتوون،ده‌بێت زیاتر گرینگیان پێ بدرێت و کێشه‌ و گرفته‌کانیان بۆ چاره‌سه‌ر بکرێت.دیاری کردنی ڕۆژێکی وه‌ها جێگه‌ی دڵخۆشی و ده‌ست خۆشی یه‌ له‌ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌گرتووه‌کان و تێکڕای دڵسۆزانی ئەو توێژە.
راگه‌یێندراوى فدراسیۆنى رێکخراوه‌کانى لاوانى کوردستانى ئێران به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى لاوان
خه‌ڵکى خه‌باتکارى کوردستان!
لاوانى شۆرشگێر٠ و ماف خوازى کوردستان!

لاوان سه‌رمایه‌یێکى گرینگ و جێی بایه‌خى هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کن، به‌ره‌وپێش چوونى هه‌ر کۆمه‌ڵێک پێوه‌ندى هه‌یه‌ به‌ هێزى ئه‌و توێژه‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ٢٢ى گه‌لاوێژ به‌رانبه‌ر به‌ ١٢ى ئاگوستى به‌ رۆژى جیهانى لاوان ناودیر کردۆه‌.
بوونى رۆژێک بۆ لاوان ده‌رخه‌رى ئه‌و راستیه‌یه‌ که‌ توێژى لاو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هێزى به‌ره‌و پێشچوون و ئاڵووگۆره‌کانى هه‌موو وه‌لاتێکه‌ به‌لام به‌داخه‌وه‌ به‌ شێوه‌یێکى گشتى و به‌تایبه‌ت له‌ وه‌لاتانى تازه‌ پێ گه‌یشتوو گرینگیه‌کى ئه‌وتۆى پێ نادرێ و ئه‌وه‌ی ده‌کرێ له‌ ئاست پێویستى لاواندا نیه‌. له‌ وه‌لاتانى دیکتاتۆر لێدراودا لاوان ته‌نها ئامراز و سووته‌مه‌نى ده‌سه‌لاته‌ خۆسه‌پێنه‌کانن و هه‌موو تواناکانى بۆ مانه‌وه‌ى دیکتاتۆران به‌ کار ده‌برێ.
دوایین هەواڵەکان
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 7 مانگ و 11 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

1 ساڵ و 8 مانگ و 23 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

1 ساڵ و 9 مانگ و 5 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی زمانی زگماگی

1 ساڵ و 9 مانگ و 21 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 11 مانگ و 3 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

2 ساڵ و 1 مانگ و 11 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo


2 ساڵ و 1 مانگ و 25 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر