lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         
ژنێکی تەمەن ٤٠  ساڵ لە مەهاباد کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
ژنێکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد لە ناومالی خۆیاندا بەهۆی کێشە بنەماڵەییەوە هەوڵی خۆکوژی داو لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› ژنێکی تەمەن ٤٠  ساڵ بەناسناوی "وەزیری" کچی عەبدوڵڵا بەهۆی کێشەی کۆمەلایەتییەوە خۆی هەڵواسیوەو کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە. دەگوترێت، ئەو ژنە تەمەن ٤٠  ساڵەیە هاوسەری کەسێک بە ناسناوی "زاهیدی" و هەروەها دایکی منداڵێکش بووە، کە شەوی یەکشەممە لە ماڵی خۆیاندا کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە. بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە لە وڵاتی ئێران ئەنجام دراون، بێکاری، هەژاری و خەسارە کۆمەڵایەتییەکان کە بەرئەنجامی ئەو دیاردانەن، هۆکاری سەرەکیی خۆکوژی لە نیوان لاوان دایە و لەماوەی ٢ ساڵی رابردوودا بەهۆی چوونە سەرەوەی رێژەی بێکاری و دابەزینی هێڵی هەژاری، خۆکوژیی هاوڵاتییانیش رووی لەزیادبوون کردووە. لەلایەکی دیکەوە توندوتیژیی خێزانی و ناوماڵ بە یەکێک لە سەرەکی‌ترین هۆکاری خۆکوژی ژنان و کچان دادەندرێت.
یادی شاعیرێکی کۆچکردووی مەریوانی بە چالاکیی ژینگەپارێزی بەرز راگیرا
لەشاری مەریوان بە مەبەستی رێزلێنان لە شاعیری کۆچکردوو " ئەنوەر هوژەبری" چالاکییەکی بەڕوو چاندن بەڕێوەچوو. بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە رێکەوتی ٥‌ی رێبەندان چالاکانی فەرهەنگی و ژینگەپارێزیی شاری مەریوان لە نزیک گۆرستانی داسێرانی ئەو شارە، نزیک بە ١٥ کیلۆ تۆوی "بەڕوو"‌یان چاند. ئەو بەڕوو چاندنە بە نیشانەی رێزگرتن لە شاعێری کۆچکردوو "ئەنوەر هوژەبری" کە مانگی رەزبەری ئەمساڵ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ماڵئاوایی لەژیان کرد، بەڕێوەچووە. ئەنوەر هوژەبری نووسەر و وەرگێڕ و چالاکی فەرهەنگیی کورد، ساڵی ١٣٥٣ی هەتاوی لەگوندی "کانی میران"ی سەر بەشاری مەریوان لەدایک بووە و لە ماوەی تەمەنی‌فەرهەنگی خۆیدا دەیان وتاری ئەدەبی و رەخنەیی لەسەر زمان و ئەدەبی کوردی نووسیوە و و لەساڵی ١٣٨١ی هەتاوییەوە لەتاران وەکوو میدیاکار لە ناوەندی دەنگ و رەنگی ئێران کاری دەکرد. ماوەی مانگێک لەمەوبەریش نزیک بە ١٥٠ ٠  تۆوی دار بەڕوو، بادام و پستە لەبەرزاییەکانی چیای "یەڵەوەڕ"‌لەلایەن لاوانی شاری روانسەر و ئەنجومەنی "چرۆ"‌وە چێندرابوو.
هێزە ئیتلاعاتییەکان هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهابادیان دەستبەسەر کرد
لە درێژەی رەوتی دەستبەسەر کردن و لێپرسینەوە لە هاووڵاتییانی کورد، هێزە ئیتلاعاتییەکان هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهابادیان دەستبەسەر کرد. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› کامران ئەمینی، کوڕی محەممەد و دانیشتووی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە ماڵی خۆیاندا دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیار راگوێزرا. سەرچاوەیەکی ئاگادار راگەیاندØ›کامران ئەمینی، کە رۆژی چوارشەممەی رابردوو رێکەوتی ٢ی رێبەندان دەستبەسەر کراوە، چەند رۆژ پێشتر لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە هەڕەشەی دەستبەسەر کرانی لێکرابوو. سەرچاوەکە گوتیشی، کامران ئەمینی دووکانی چاپ و کۆپی هەبووەو لەکاتی دەستبەسەر کرانیدا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دراوەتە بەر لێدان و سووکایەتی پێکردن. دەگوترێت، هێزە ئیتلاعاتییەکان هۆکاری دەستبەسەر کرانی "کامران ئەمینی"یان بۆ هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران گەڕاندۆتەوە، بەڵام هەتا ئێستا سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، شوێنی راگیرانی ناوبراو نەزانراوە.
قوتابیانی مەریوانی بەنیشانەی هاودەردەی لەگەڵ "ماهان" سەری خۆیان تاشی
قوتابیانی مەریوانی دوابەدوای هەڵوێستی مامۆستای کوردی قوتابخانەی شێخ شەڵتووتی مەریوان لەمەڕ هاودەردی لەگەڵ قوتابییەکەی تووشبوو بە شێرپەنجە، سەرجەم قوتابیانی پۆلی دووەمی سەرەتایی ئەو قوتابخانەیە سەری خۆیان تاشی. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، قوتابیانی مامۆستا محەممەدعەلی‌محەممەدیان لە مەریوان هەڵوێستێکی ئینسانیان لەخۆیان نیشان داو هاودەردی خۆیان لەگەڵ هاوپۆلەکەیان "ماهان" دەربڕی. ماوەیەک لەمەوبەریش مامۆستا محەممەد بەنیشانەی هاودەردی لەگەڵ "ماهان" سەری خۆی تاشی و لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی کردبوویەوە. ئەو مامۆستا کوردە نووسیبووی: " سەری من و ماهان بە قژە سەر حەساسە" و هەر بۆیە منیش تاشیومە. بەوتەی کەسانی ئاگادار، سەرەڕای ئەوەی مامۆستا محەممەد عەلەی محەممەدی داوای لەقوتابیان کردووە کە بەو وەرزەی سەرمایە سەری خۆیان نەتاشن و ئەگەری ئەوە هەیە تووشی نەخۆشی ببن، بەڵام قوتابیان هاودەردی لەگەڵ هاوپۆلەکەیان بۆ گرینکتر بووە و سەری خۆیان تاشیوە. محەممەد عەلی محەممەدیان خەڵکی شاری مەریوانە و زیاتر لە ٢٠  ساڵ پێشینەی وانە وتنەوەی لە قوتابخانەکاندا هەیە و زۆربەی تەمەنی مامۆستایەتیشی لە گوندەکان بەسەر بردووە. بەپێی ئاماری بەشی تەندروستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئوستانی کوردستان، لەحاڵی حازردا یەک هەزار و ٥٢٨ تووشبووی شێرپەنجە لەئوستانی کوردستان‌دا هەیە.
٥٠  له‌سه‌دی ته‌لاقه‌کان له‌ ئێران هۆکاره‌که‌ی ئێعتیاده‌
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، به‌ پێی راپرسیێکی به‌رێوه‌ چوو، به‌ داخه‌وه‌ ٢٠  له‌ سه‌دی گیرۆده‌ بووان به‌ مه‌وادی موخه‌در لیسانس و ٧٠  له‌سه‌دیان دیپلۆمن. هه‌روه‌ها ٤٦ له‌سه‌دی زیندانیان ئه‌وانه‌ن که‌ راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌ مه‌وادی مۆخه‌ده‌ره‌وه‌ هه‌یه‌ و ٢٥ له‌سه‌دیان ناراسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌ و مه‌واده‌وه‌ هه‌یه‌. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌ وه‌زیری ولات به‌ راگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که‌ ٦٣ له‌سه‌دی که‌سانی گیرۆده‌ بوو ژن و منداڵ دارن، جێگه‌ی باسه‌ که‌ ناوبراوو وتی که‌، ٥٠  له‌سه‌دی ته‌لاقه‌کان له‌ ئێران به‌ هۆی بابه‌تی گیرۆده‌ بوون به‌ مه‌وادی مۆخه‌دره‌وه‌ روو ده‌دات. عه‌بدۆلره‌زا ره‌حمانی فه‌زلی وتی، کۆمه‌ڵگای ئه‌مرۆی ئێمه‌ به‌ به‌لاێک به‌ ناوو مه‌وادی مۆخه‌در و قاچاخ به‌ره‌وو رووو بووه‌ته‌وه‌.
دوو کۆڵبەری کورد بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری بانە بوونە قوربانی
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، دوو کۆڵبەری دیکەی کوردی خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری هەنگەژاڵ"ی سەربە شاری بانە، بەهۆی تەقینەوەی مین بەتوندی بریندار بوون. کاتژمێر ٩ی شەوی چوارشەممە رێکەوتی ٢ی رێبەندان دوو کۆڵبەری کورد بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و ئێراق لە سنووری شاری بانە بۆ هەرێمی کوردستان، تووشی کەمئەندامی و برینداری بوون. شایەتحاڵیک راگەیاندØ› لە نزیک خاڵی سنووریی بانە مینێک لەژێر لاقی کۆڵبەرێک بەناوی فوئاد رۆستەمی تەمەن ١٩ ساڵ تەقییەوە و بەو هۆیەوە لاقی راستەی لەدەست داوە. فوئاد رۆستەمی کوڕی رەشید و خەڵکی گوندی ساڵحاوای سەربە شاری سەقز بووە و بۆ چارەسەریی برینەکانی لە نەخۆشخانەی شاری پێنجوێن لە هەرێمی کوردستان خراوەتە ژێر چاوەدێریی پزیشکییەوە. هه‌روه‌ها ئەو شایەتحاڵە گوتیشی کۆڵبەرێکی دیکەش بەهۆی تەقینەوەی ئەو مینە دەستی بەتوندی بریندار بووە و لەلایەن کۆڵبەرەکانی دیکەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری بانە راگویزراوە.جێگه‌ی باسه‌ که‌ له‌ کۆتایی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵیش کۆڵبەرێکی دیکەی کوردی خەڵکی گوندی ساڵحاوای سەربە شاری سەقز بەناوی "خالید" و کوڕی محەممەد، کە لە خاڵی سنووریی "سەیرانبەند"ی بانە سەرقاڵی کۆڵبەری بوو، بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەست دا.
په‌سه‌ندکردنی‌ ده‌ستووری‌ نوێی‌ میسر راگه‌یه‌ندرا
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، سه‌رۆکی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی‌ میسر، په‌سه‌ندکردنی‌ ده‌ستووری‌ نوێی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه‌ راگه‌یاند و ئاشکرای‌ کرد که‌ سه‌دا ٩٨.١ی‌ ئه‌و که‌سانه‌ی‌ به‌شداری‌ راپرسییه‌که‌یان کردووه‌ که‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ ٢٠  ملیۆن که‌س بووه‌، به‌ به‌ڵێ‌ ده‌نگیان داوه‌. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌ راوێژکار نه‌بیل سه‌لیب سه‌رۆکی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی‌ میسر له‌ کۆنگره‌یه‌کی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند که‌ سه‌دا ٩٨.١ی‌ به‌شداربووانی‌ پرۆسه‌ی‌ راپرسی‌ به‌به‌ڵی‌ ده‌نگیان بۆ پرۆژه‌ ده‌ستووری‌ نوێی‌ وڵات داوه‌ و به‌وشێوه‌یه‌ش ئه‌و پرۆژه‌ ده‌ستووره‌ ده‌بێته‌ ده‌ستووری‌ میسر. ناوبراوو ئه‌وه‌شی‌ خسته‌‌ڕوو که‌ له‌و ژماره‌یه‌ی‌ به‌شداری‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدانه‌که‌یان کردووه‌، ١٩ ملیۆنیان به‌ به‌ڵێ‌ بۆ ده‌نگیان پرۆژه‌ ده‌ستووره‌که‌ داوه‌ که‌ سه‌دا ٩٨.١ ده‌کات و سه‌دا ١.٩ش به‌ نه‌خێر ده‌نگیان داوه‌. سه‌رۆکی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی‌ میسر ئه‌وه‌شی‌ خسته‌‌ڕوو که‌ گه‌ر واده‌ی‌ راپرسییه‌که‌ هاوکات نه‌بوایه‌ له‌گه‌ڵ‌ تاقیکردنه‌وه‌کانی‌ زانکۆ، ئه‌وا رێژه‌یه‌کی‌ زیاتر له‌ ده‌نگده‌ران به‌شدارییان له‌ راپرسییه‌که‌دا ده‌کرد.
لاوێکی سەرپێڵی زەهاو لەخاکی سووریەدا کوژرا
لاوێکی کورد لەشەڕ و تێکهەڵچوونەکانی ناوخۆیی سووریادا لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە کوژرا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، شەڕ و پێکدادانەکانی گرووپە چەکدارەکان لە سووریا کوژرانی لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵەی بە ناوی عەلی کەرەمی کوڕی "حەسەن"‌ی لێکەوتەوە. بەوتەی دانیشتوانی ناوچەکە، ئەو لاوە کوردە لەلایەن گرووپە سەلەفییەکانەوە بە مەبەستی شەڕ رادەهێنرێن و رەوانەی سووریە دەکرێن. هاوکات دەگوترێت، سپای قودسی حکوومەتی ئێران سەرەڕای ئەوەی کە ئاگاداری هەڵسووکەوتی گرووپە سەلەفییەکانە، بەڵام لەبەر ئەوەی لە وڵاتی ئێراندا نەمێنن، نەتەنیا هیچ بەربەستێکیان بۆ دروست ناکات، بەڵکوو هاوکاریشیان دەکات. عەلی کەرەمی مانگی پێشوو رەوانەی سووریا کرابوو و رێکەوتی ٢٣‌ی بەفرانبار هەواڵی کوژرانەکەی بە بنەماڵەی لەسەرپێڵ دراوە. زۆربەی هاووڵاتییانی کورد لە سەرپێڵ زەهاو سوننی مەزهەبن و ناوەندە ئەمنیەتییەکان بەتایبەت حیفازەتی ئیتلاعاتی سپا بە هاوکاری گرووپە سەلەفییەکان ژمارەیەکک لەلاوەکان دەسنیشان و لەژێر ناوی "جیهاد"‌دا رەوانەی سووریەیان دەکەن. بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوژرانی ئەولاوە سەرپێڵی‌یە لە شەڕی سووریەدا لە کاتێک دایە کە کۆتاییەکانی حەفتەی رابردوو، بەرپرسی دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران لە هەڵوێستێکی جێی تێڕاماندا داوای لە ناوەندە ئەمنیەتیەکان کردبوو، هەڵسوکەوتی توند لەگەڵ گرووپە سەلەفییەکان بکەن
هێزە چەکدارەکان لە ناوچەی سەردەشت کۆڵبەرێکی دیکەیان کوشت
کۆڵبەرێکی دیکەی کوردی خەڵکی ناوچەی سەردەشت لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێراندا کوژرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› واحید تۆفیقی کوڕی حاجی عەوڵای گاکەی خەڵکی گوندی بێتووشی سەربە ناوچەی ئالانی سەردەشت، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شوێنێک بە ناوی دۆلان، درایە بەر دەستڕێژ و گیانی لەدەست دا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە ئێوارێی پێنج‌شەممە پاش ٢٤ کاتژمێر لەلایەن هاووڵاتییانی ناوچەی ئالانی سەردەشتەوە دۆزراوەتەوە. سەرچاوەکە گوتیشی: واحید تۆفیقی، کە ٦ مانگ پێش ئێستا ژیانی هاوبەشی پێکهینابوو، هاوسەرەکەی دووگیانە و ناوبراو تەنیا بۆ دابین کردنی بژیویی ژیان رووی لە کۆڵبەری کردنی سەرسنوورەکان کردبوو. دەگوترێت بنەماڵە و کەسوکاری ئەو کۆڵبەرە کوردە لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە هەڕەشەیان لێکراوە و پێیان وتراوە دەبێ خۆیان لە میدیایی کردنەوەی هەواڵی کوژرانی کوڕەکەیان ببوێرن.
لاوێکی خەڵکی ناوچەی مەریوان دەستبەسەر کرا
لاوێکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی مەریوان لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە برینداری دەستبەسەر کرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ٢٨ بەفرانبار فەرهاد خوسرەوی تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی جانەوەرەی مەریوان لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کرا. یەکێک لە هاووڵاتییانی گوندی جانەوەرە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاندØ› فەرهاد خوسرەوی بەر لە دەستبەسەر کرانی لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێکراوە و بەو هۆیەوە لە سەربانی ماڵی خۆیانەوە خۆی خستۆتە خوارێ و لاقێکیشی شکاوە. ئەو هاووڵاتییە گوتیشی، لەکاتێکدا هاووڵاتییانی گوندی جانەوەرە ویستیان رێگری لە دەستبەسەر کرانی فەرهاد خوسرەوی بکەن، لەلایەن هێزە نیزامییەکان تەقەیان لێکرا. دەگوترێت، فەرهاد خوسرەوی لە سنوورەکانی ناوچەی مەریوان سەرقاڵی کاسبی کردن بووە و هەتا ئێستاش هۆکاری دەستبەسەر کردنی ناوبراو روون نەبۆتەوە.
چوار زیندانیی سیاسیی کورد دوای ٧٥ رۆژ مانگرتن له‌ خواردن
به‌رده‌وام ده‌بین له‌ مانگرتنه‌که‌مان.. به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، چوار زیندانیی سیاسیی کورد (حامید ئه‌حمه‌دی، که‌ماڵ مه‌ولایی، جه‌مشید دێهقانی و جه‌هانگیر دێهقانی) راده‌گه‌یه‌نن که‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ مانگرتنه‌که‌مان. ئه‌و چوار زیندانییه‌ سیاسییه‌ کورده‌ که‌ له‌ زیندانی قزڵحیساری شاری که‌ره‌ج زیندانی کراون و بڕیاری له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه‌ ئێستا له‌ رووی ته‌ندرووستییه‌وه‌ له‌ ره‌وشێکی زۆر خراپدان و ته‌نانه‌ت خواردنه‌وه‌شیان به‌لاوه‌ سه‌خته‌ و تووشی زۆرێک ئازاری جه‌سته‌یی بوونه‌ته‌وه‌. ئه‌م زیندانییانه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌ بڕیاری ئیعدامیان بۆ ده‌رچووه‌ و رێگه‌شیان پێ نه‌دراوه‌ پارێزه‌ر بۆ خۆیان ده‌ستیشان بکه‌ن له‌ رۆژی ١٣ی گه‌ڵاڕێزانه‌وه‌ وه‌ک ناڕه‌زایه‌تی ده‌بڕین مانیان گرتووه‌ له‌ خواردن. هاوکات که‌س و کاری ئه‌و چوار زیندانییه‌ سیاسییه‌ش له‌ شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک ده‌ربڕینی هاوسۆزی بۆ رۆڵه‌کانیان ده‌ستیان به‌ مانگرتن له‌ خواردن کردووه‌ و داوا ده‌که‌ن بڕیاری له‌سێداره‌دان هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌.
دوایین هەواڵەکان
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 6 مانگ و 20 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

1 ساڵ و 8 مانگ و 2 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

1 ساڵ و 8 مانگ و 14 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی زمانی زگماگی

1 ساڵ و 9 مانگ و 10 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 10 مانگ و 12 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

2 ساڵ و 21 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo


2 ساڵ و 1 مانگ و 4 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر