lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         
باوکی یەکێک لە کچانی شیناوێ: کچەکەم ناوێرێ سەیری ئاوێنە بکات
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، باوکی یەکێک لە کچانی گوندی شیناوێ کە ساڵی رابردوو بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەکەیان سوتان رایگەیاند “کچەکەم لە باری رۆحییەوە دۆخێکی نالەباری هەیە و ناوێرێ سەیری ئاوێنە بکات”. مەولود تاهیر‌ئابادی باوکی ئارەزوو راگەیاندوە کە کچەکەم دۆخی رۆحی خراپە و لە گەڵ وێنەکانی منداڵیدا دەژیت و خۆزگە دەمتوانی بیگەڕێمەوە بۆ رابردو بەر بە روداوی ئاگرتێبەربونی قوتابخانەی شیناوێ بگرم. هه‌روه‌ها باوکی ئارەزوو رونیکردەوە کە ٤٠ %ی جەستەی کچەکەی لە ئاگردا سوتاوە و ١٠ ٠ %ی روخساریشی سوتاوە و پزیشکەکان رایانگەیاندوە لە باشترین حاڵەتدا دەتوانن ٥٠ %ی چاک بکەنەوە. جێگه‌ی باسه‌ که‌ ناوبراوو حکومەتی لە بەرامبەر چارەسەرکردنی کچانی شیناوێ بەکەمتەرخەم زانیوە، رایگەیاندوە “من چۆن دەتوانم جوانی روخساری کچەکەم بگەڕێنمەوە ? کێ وڵامدەرە”. ئەو باوکە کوردە هەروەها وتویەتی کەسێک ناتوانێ لە هەستی من وەکوو باوکێک تێبگات ناشتوانێ هیچ بۆ باشتربونی کچەکەم بکات، بەڵام بەو حاڵەشەوە نا ئومید نابم و ئەرکی باوک بونی خۆم بە جێ دەگەیەنم.
له‌هه‌ر رۆژێکی‌ گفتوگۆکانی‌ (ژنێف٢)دا (٢٠ ٠ ) که‌س له‌ سوریا کوژراون
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، ماوەی (١٠ ) رۆژ تێده‌په‌‌ڕێت به‌سه‌ر ده‌ستپێکردنی‌ کاره‌کانی‌ کۆنگرەی (ژنێف٢)دا و له‌هه‌ر رۆژێکی‌ گفتوگۆکانیشدا (٢٠ ٠ ) که‌س له‌ سوریا کوژراون. دیده‌وانی مافی مرۆڤ له‌ راپۆرتێکدا بڵاویکردۆته‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێکردنی‌ کاره‌کانی کۆنگرەی (ژنێف٢) تا ئه‌مڕۆ، هەزارو (٨٧٠ ) که‌س له‌وڵاته‌ کوژراون. راپۆرته‌که‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شکردوه‌، کوژراوه‌کان (٤٩٨)ی‌ هاوڵاتی‌ مه‌ده‌نین و (٤٦٤)ی‌ سه‌ربازانی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریان و (٢٠ ٨)ی‌ چه‌کدارانی‌ داعش و به‌ره‌ی‌ نوسرەن و (٤٥٤)سه‌ربازی‌ حکومه‌تی‌ سوریایه‌ و (٣) کوردیش له‌و ماوه‌یه‌دا کوژراوه‌. کۆنگره‌ی‌ (ژنێف٢) له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو له‌ شاری‌ مۆنتێرۆی‌ سویس ده‌ستی‌ به‌کاره‌کانی‌ کردوه‌و دوێنی‌ ده‌وری یەکەمی گفتوگۆکانی کۆنگرەی (ژنێڤ ٢) کۆتایی هات و نوێنەرانی رژێمی سوریا دەڵێن بێ هیوا بون و ئۆپۆزسیۆنیش رایدەگەیەنێت، ناکۆکی گه‌وره‌ له‌نێوان ئەوان و رژێمی سوریادا هه‌یه‌.
صادق لاریجانی داکوکی له‌ سزای ئیعدام کرد له‌ ئیران
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، به‌رپرسی ده‌زگای نادادوه‌ری رژیم پێش نووسی راپۆرتنێری نه‌ته‌ویه‌کگرتووه‌کان بو مافی مروڤ له‌ ئێرانی به‌ درۆ و دوور له‌ راستی ناوبرد و ووتی روانین و پێوه‌ری وڵاتانی روژئاوایی بو مافی مروڤ له‌ گه‌ڵ ئێمه‌ دا جیاوازه‌ و که‌ باسی پێشێلکاری مافی مروڤ ده‌کرێ مه‌به‌ست جیاوازی ئه‌و روانینه‌ و یاساکانی ناوخویی ئیمه‌یه‌ . هه‌روه‌ها ووتی له‌ ئامریکاش سزای ئیعدام هه‌یه‌ که‌چی وه‌ک ئێمه‌ ئه‌و گوشاره‌ی له‌ سه‌ر نیه‌ . له‌ راپۆرته‌که‌ی ئه‌حمه‌د شه‌هید راپۆرتنێری نه‌ته‌ویه‌کگرتووه‌کان بو مافی مروڤ له‌ ئێران ، داوای له‌ به‌رپرسانی رژیم کراوه‌ که‌ ئیعدامی به‌ په‌له‌ و سه‌ره‌رۆیانه‌ی زیندانیان راگرێ . له‌م دوایانه‌دا هاوکات له‌ گه‌ڵ زور بوونی ئیعدامه‌کان له‌ ئێران و راپۆرته‌که‌ی ئه‌حمه‌د شه‌هید و دامه‌زراوه‌کانی داکوکیکاری مافی مروڤ ،هێرش بۆ سه‌ر ئه‌حمه‌د شه‌هید و ئه‌و دامه‌زراوانه‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئێرانه‌وه‌ زیادی کردووه‌ . ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌نی روحانیش وه‌ک ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد رایگه‌یانددوه‌ که‌ ئیجازه‌ به‌ ئه‌حمه‌دشه‌هید نادات سه‌ردانی ئێران بکات .
هه‌ڵوێستی نوێنه‌رانی کورد له‌ مه‌جلیسی رژیم به‌رامبه‌ر به‌ ووته‌کانی ئه‌ندامانی ئه‌نیستیتۆی زمانی فارسی
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری کوردپا نوێنه‌رانی کورد له‌ مه‌جلیسی رژیم ، دژایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌ندامانی ئه‌نیستیتۆی زمانی فارسی ده‌ربڕی.به‌ دوای دژایه‌تی ئه‌ندامانی فه‌رهه‌نگستانی زمانی فارسی سه‌باره‌ت به‌ خوێندن به‌ زمانی زگماکی نوێنه‌رانی کورد ئه‌و قسانه‌یان به‌ جێگه‌ی داخ له‌ قه‌ڵه‌م دا. جێگه‌ی باسه‌ که‌ سه‌یید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی نوێنه‌ری شاره‌کانی سنه‌، دیوانده‌ره‌ و کامیاران له‌ مه‌جلیسی رژیم له‌ نامه‌یه‌کدا رایگه‌یاندووه‌، گه‌ڵاڵه‌ی خوێندن به‌ زمانی دایک سه‌ره‌تایی‌ترین مافی نه‌ته‌وه‌کانی ناو ئێرانه‌. عه‌له‌وی له‌و په‌یامه‌دا باسی له‌ جێبه‌جێ نه‌کردنی گه‌ڵاڵه‌ی خوێندن به‌ زمانی دایکی کردووه‌ و گرینگی دانی به‌ مادده‌کانی ١٥ و ١٩ی یاسای بنه‌‌ڕه‌تی ئێرانی له‌ به‌ڵێنه‌کانی حه‌سه‌ن روحانی له‌ قه‌ڵه‌م داوه‌. هه‌وروه‌ها ره‌سوڵ خزری نوێنه‌ری شاره‌کانی پیرانشار و سه‌رده‌شت له‌ مه‌جلیسی رژیم تۆمه‌تی بردنه‌ ژێر پرسیاری یاسای بنه‌‌ڕه‌تی ئێرانی خستۆته‌ پاڵ ئه‌ندامانی ئه‌و فه‌رهه‌نگستانه‌ و رایگه‌یاندووه‌Ø› نابێ ئیزن بده‌ین که‌ هێندیک که‌س به‌ کارشکێنی و ده‌مارگرژی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی دوژمنان هه‌نگاو هه‌ڵبگرنه‌وه‌.
ئێرانØ› ٥ که‌س که‌ چواریان کوردن له‌سێداره‌ دران‌
له‌گرتووخانه‌ی شاری ورمێ ٥که‌سی تری له‌ سێداره‌دا، که‌ چواریان کوردن. ئاژانسی فورات نیوز، بڵاوی کرده‌وه‌، ٦که‌س که‌ به‌تۆمه‌تی کوشتن له‌گرتوخانه‌ی شاری ورمێ گیرابوون، سێ رۆژ به‌ر له‌ئێستا گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ ژووری تاکه‌که‌سی هه‌مان زیندان و دوای رۆژێک ٥ گیراویان سزای له‌ سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێکراوه‌، که‌ چوار له‌و که‌سانه‌ کوردن و ئه‌ویتریشیان ئازه‌رییه‌. که‌سێکیشیان به‌هۆی لێبوردنه‌وه‌ رزگاری بووه‌. ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه‌، له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا، ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ریی‌ ئێران، ٢ چالاکی‌ سیاسی‌ و مه‌ده‌نیی‌ عه‌ره‌بیان له‌ شاری‌ ئه‌هواز، له‌ سێداره‌دا. ئێران له‌‌ڕیزبه‌ندی‌ پێشه‌وه‌ی‌ ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ که‌ سزای له‌ سێداره‌دان جێبه‌جێده‌کات و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ڕوبه‌‌ڕووی‌ ڕه‌خنه‌ی‌ توندی‌ ڕێکخراوه‌کانی‌ بواری‌ مافی‌ مرۆڤ‌و نێوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بۆته‌وه‌.
دوایین هەواڵەکان
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 6 مانگ و 20 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

1 ساڵ و 8 مانگ و 2 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

1 ساڵ و 8 مانگ و 14 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی زمانی زگماگی

1 ساڵ و 9 مانگ و 9 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 10 مانگ و 12 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

2 ساڵ و 21 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo


2 ساڵ و 1 مانگ و 4 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر