lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         
پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەیی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژن
ژنانی بەرابەری خواز و ماف ویست
خەباتکارانی رێگای ئازادی و یەکسانی
8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان ئەو رۆژە گرینگە بوو کە تێیدا یەکەم چەخماخەی نارەزایەتی بەرانبەر بە ستەم و ناعەداڵتی و دەسەڵاتی پیاوسالار لێدرا و بوو بە هۆی هەڵگرساندنی شۆرشێکی بەرفراوان لە ئاست هەموو جیهاندا. لەو رۆژەدا بوو کە ژنانی کارگەی رستن و چنینی نییۆیۆرک لە ئەمریکا لە سالی 1857 ی زاینی بەمەبەستی زیادکردنی حەقدەستی کار و هەروەها کەم کردنەوەی سەعاتی کاریان خۆپیشاندانیان کرد کە لە ئەنجامدا لەگەل پۆلیسدا روبەرووبونەوە ژمارەیەکی زۆریان بریندار و دەستگیرکران و هەروەها ژمارەیەکی بەرچاویشیان لێ‌ کوژران .
ئەوەبوو لە سالی 1978رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاریدا کە 8ی مارس وەک رۆژی جیهانی ژنان بە رەسمی بناسرێت ،بۆیە سالانە بەم بۆنەیەوە لە جیهاندا چەلاکی و سمینار و کۆنفرانسی تایبەت بە ئافرەتان بەرێوە دەچێت و هەول و ماندووبوونی ئافرەتان بەرزدەنرخێنرێت لە ژیان و شۆرشدا .
لەهەر سێ ژنی ئەوروپایی یەکێک دەبێتە قوربانیی توندوتیژیی

له‌ توێژینەوەی سەنتەرێکی ئەوروپایی، لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا لەهەر سێ ژن ژنێک توشی توندوتیژیی دەبێتەوە.
بەپێی راپۆرتێکی هەفتەنامەی "شپیگڵ"ی ئەڵمانی، بەپێی ئەو توێژنەوەیە یەک لەسەر سێی ژنانی ئەوروپی توشی توندوتیژی جەستەی‌و سێکسی دەبنەوە. ئاژانسی مافە سەرەکییەکانی یەکێتی ئەوروپا (FRA) چەندین پرسیاری سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان لە ٤٢ هەزار ژن لە تەمەنی ١٨ تا ٧٤ ساڵ لە ٢٨ وڵاتی ئەوروپی پرسیوە. بەپێی ئەو توێژینەوەیە، ٣٣%ی ژنان لەوکاتە دەگەنە تەمەنی ١٥ ساڵی لانیکەم جارێک توشی توندوتیژی جەستەیی یان سێکی دەبەنەوە. بەپێی راپۆرتەکە لانیکەم ٨٣ ملیۆن ژن لە یەکێتی ئەوروپا لە تەمەنی ١٥ بەولاوە جارێک توشی توندوتیژی سێکسی بوونەتەوە‌و ١٨%ش دەڵێن گرفتیان بۆ سازبووە. ئەو وڵاتانەی زۆرترین توندوتژیی دژی ژنانیان تێدا تۆمار کراوە بریتین لە: دانیمارک ٥٢%، فینلاند ٤٧%، سوید ٤٦%‌و ئەڵمانیا ٣٥%.
ئێعدامی ژنێک و سێ لاو که‌ له‌ کاتی ده‌ستبه‌سه‌ر کردن ته‌مه‌نیان که‌متر له‌ ١٨ ساڵ بووه‌
خانمی ئه‌شتۆن له‌ کاتێکدا سه‌فه‌ر ده‌کات بۆ تاران که‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠ ١٤وه‌ تاکوو ئێستا زیاتر له‌ ١٥٠  که‌س له‌ ئێران ئێعدام کراون. به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، جینایه‌تکارانی رژێمی ئاخوندی، فه‌رزانه‌ مۆرادی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵیان دوای شه‌ش ساڵ زیندان کردن له‌ سێداره‌ دا. هه‌روه‌ها له‌ رۆژی ١٢ی ره‌شه‌مه‌ لاوێکی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵیان ئێعدام کرد که‌ له‌ کاتی ده‌ستبه‌سه‌ر کردندا ١٧ ساڵ ته‌مه‌نی بوو و رۆژێک پێشترێش لاوێکیان به‌ شێوه‌ی نهێنی له‌ زیندانی زاهێدان ئێعدام کرد که‌ ئه‌ویش له‌ کاتی ده‌ستبه‌سه‌ر کردندا ته‌منی ١٧ سالان بوو. جێگه‌ی باسه‌ که‌ له‌ کرده‌وه‌ێکی جینایه‌تکارانه‌یتردا ٦ زیندانی له‌ زیندانی گه‌وهه‌رده‌شتی که‌ره‌ج به‌ شێوه‌ی نهێنی له‌ سێداره‌ دران که‌ له‌ ناوو ئه‌و ئێعدامکراوانه‌،ره‌زا گه‌نجلوو له‌ کاتی ده‌ستبه‌سه‌ر کردن ته‌مه‌نی که‌متر له‌ ١٦ ساڵ بوو. به‌م شێوه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی ٧ تا ١٣ی ره‌شه‌مه‌ ژنێک و سێ لاو له‌ لایه‌ن به‌کرێگیراوانی رژێمه‌وه‌ له‌ سێداره‌ دراون که‌ ته‌منیان له‌ کاتی ده‌ستبه‌سه‌ر کردندا که‌متر له‌ ١٨ ساڵ بووه‌.
بەردەوامیی ئەستاندنی پارە و "سووکایەتی" کردن بە قوتابییان
لە درێژەی رەوتی بەردەوامی ئەستاندنی پارە لە قوتابییان لە ناوچەکوردشینەکانی ئێران، قوتابییانی دوو قوتابخانەی شاری سەقز داوای بڕە پارەیەکی بەرچاویان لێ دەکرێت. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› بەرپرسانی قوتابخانەی سەرەتایی "فیردەوسی" لە شەقامی ساحلی و قوتابخانەی دواناوەندیی کچانەی "ئەلزەهرا"ی شاری سەقز داوای ٢٥٠  هەزار تمەن پارەیان لە قوتابیان کردووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار راگەیاندØ› ئەگەر هەر قوتابییەک ئەو بڕە پارەیە بە قوتابخانەکان نەدات، لەلایەن بەرپرسانی قوتابخانەکەو "تەحقیر(سووکایەتی)" پێ دەکرێت. ئەو سەرچاوەیە روونیشی کردەوەØ› هەتا ئێستا تەنیا ژمارەیەک لە قوتابییان ئەو بڕە پارەیان بە قوتابخانەکە داوە، بەڵام زۆربەی قوتابییان بەهۆی دەستکورتیی بنەمالەکەیانەوە توانای دابین کردنی ئەو بڕە پارەیان نەبووە. دەگوترێت، ئەم کارەی بەرپرسانی قوتابخانەکان لەمەڕ سووکایەتی کردن بە قوتابیان، نیگەرانیی لای بنەماڵەو قوتابیان دروست کردووە و ناڕەزایەتییان بەو هەڵوێستەی بەرپرسانی قوتابخانەکان دەربڕیوە.

بەڕێوەچوونی حوکمی " لێدانی قامچی"ی مامۆستایەکی کورد لەشاری سنە
ئیجرای ئەحکامی دادگوستەری شاری سنە، حوکمی لێدانی قامچی(شەلاق)‌ی ئەندامێکی کانوونی سینفی مامۆستایانی ئێرانی بەڕێوە برد. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، پەیمان نۆدینیان ئەندامی هەیئەت مودیرەی ئەنجومەنی سینفی مامۆستایانی کوردستان و ئەندامی کانوونی سینفی مامۆستایانی ئێران، لە لقی ئیجرای ئەحکامی دادگوستەری شاری سنەدا، ٢٠  زەربە قامچی لێدرا. ئەو چالاکە فەرهەنگییە بە تۆمەتی "بێ‌رێزی کردن بە مەئمووری دەوڵەت لەکاتی بەڕێوەبردنی ئەرکەکانیدا" لەلایەن لقی ١٠ ٥ی دادگای شاری سنەوە بە زیندانیی هەڵپەسێردراو و لێدانی قامچی مەحکووم کرابوو. ئەو مامۆستا کوردە لە ساڵی ١٣٨٤وە هەتا ١٣٨٧، هاوڕێ لەگەڵ موختار ئەسەدی چالاکی فەرهەنگیی کورد، بۆ ئوستانی زەنجان دوورخرابوویەوە. پەیمان نۆدینیان مانگی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩١ هاوڕێ‌لەگەڵ ١٠  مامۆستای دیکە و لە ئەندامانی ئەنجومەنی سینفی مامۆستایانی کوردستان بانگهێشتی لقی ٥‌ی دادگای شاری سنە کرابوون. ئەو ٩ چالاکە فەرهەنگییە هاوینی ساڵی ١٣٩٠ ‌یش لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە لێپێچینەوەیان لەگەڵ کرابوو.


ژنە شاعیرێکی کورد لەشاری سنە بانگهێشتی ئیتلاعات کرا
سیمین چایچی ژنە شاعیری کوردی خەڵکی شاری سنە، لە بەرەبەری ٨ی مارسدا، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ١٢ی رەشەممە، پاش خۆ ناساندن بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، بەرەوڕووی لێپرسینەوەی مەئموورانی ئەمنیەتیی ئەو ئیدارەیە بوویەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردپای راگەیاندØ› سیمین چایچی ئاگادار کراوەتەوە، کە لە بەرەبەری ٨ی مارس(رۆژی جیهانیی ژنان) لە بەرێوەبردنی هەرچەشنە چالاکییەک بەو رۆژە خۆببوێرێت. سەرچاوەکە گوتیشی، هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران شەوی رابردوو چوونەتە بەر دەرکی ماڵی سیمین چایچی و پێیان راگەیاندووە، کە دەبێ کاتژمێر ٨ و نیوی بەیانی خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعات بناسێنێت. سیمین چایچی ساڵی ١٣٣٤ی هەتاوی لە شاری سنە لەدایک بووەو چەندین بەرهەمی چیرۆک ، شانۆنامە لە بواری منداڵان و کۆمەڵە شێعری کوردی هەیە.
وەرزشوانێکی کورد نوێنەرایەتیی ئێران لەرکابەرییە جیهانییەکاندا دەکات

مێرمنداڵێکی کورد توانی ببێتە تەنیا نوێنەری ئێران لە رکابەرییەکانی گەڵاڵەی پەرەپێدانی فیدراسیۆنی جیهانی پینگ پۆنگ. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ئاریا ئەمیری خەڵکی شاری سنە توانی لە نێوان ١٨ پینگ پۆنک‌کاری ئوستانەکانی ئێران، سەرکەوتن مسۆگەر بکات. ئەو مێرمنداڵە تەمەن ١١ ساڵەیە تەنیا کەسێکە کە پشکی ئێرانی لە گەڵاڵەی پەرەپێدانی فیدراسیۆنی جیهانی پینگ پۆنگ وەبەر کەوتووە و ئەو رکابەریانە لەماوەی رۆژەکانی پێنجشەممە و هەینی ٨ و ٩‌ی رەشەممە لەشاری ئیسفەهان بەڕێوە چوو. ئاریا ئەمیری یاریزانی چەپ دەستی کوردستانی بە راهێنەریی "جەمیل لوتفوڵڵا نەسبی" توانی بە سەر وەرزشوانانی دیکەدا سەربکەوێ‌. ئوردوو و رکابەرییەکانی گەڵاڵەی پەرەپێدانی فیدراسیۆنی جیهانی رۆژەکانی ١٧ هەتا ٢٥‌ی جۆزەردانی ساڵی داهاتوو لە "ئیسلۆنی" بەڕێوە دەچێت. لەو خۆلە لە رکابەرییەکاندا، "ئاریا ئەمیری حوسێنی" مێر منداڵێکی دیکەی کورد لەرکابەرییەکانی گەڵاڵەی پەرەپێدانی فیدراسیۆنی جیهانی بە بەدەستهێنانی ١٠  خاڵ، پلەی پێنجەمی بۆ خۆی مسۆگەر کردبوو.
په‌نابه‌رانی سوریا خه‌ریکه‌ ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار ده‌که‌ن
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، به‌رپرسانی نێوده‌وڵه‌تی ئاشکرایانکرد، په‌نابه‌رانی سوریا رۆژ له‌دوای رۆژ ژماره‌یان له‌زیادبووندایه‌ و نزیکه‌ له‌وه‌ی ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار بکه‌ن. هاوکات رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری منداڵان (یونیسێف) رایگه‌یاند، نزیکه‌ی هه‌زار منداڵی سوریا ئاواره‌ی لوبنان بوون و به‌هۆی به‌دخۆراکیه‌وه‌، له‌ژێر هه‌‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگدان. بان کی مۆن، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان رایگه‌یاند، رێکخراوه‌که‌ هه‌موو هه‌وڵێکی ده‌خاته‌گه‌‌ڕ بۆ جێبه‌جێ کردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ناردنی کۆمه‌کی مرۆیی بۆ په‌نابه‌رانی سوریا، وتیشی: پێویسته‌ لایه‌نه‌ به‌شه‌‌ڕهاتووه‌کانی سوریا رێگریی نه‌که‌ن له‌گه‌یاندنی هاریکارییه‌ مرۆییه‌کان بۆ لێقه‌وماوانی سوریا. به‌پێی سه‌رژمێریی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، نزیکه‌ی ٩ ملیۆن و ٣٠ ٠  هه‌زار هاوڵاتی سوریا که‌ ده‌کاته‌ نزیکه‌ نیوه‌ی ژماره‌ی سه‌رجه‌م دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌، پێویستیان به‌ کۆمه‌ک کردن هه‌یه‌.
دوایین هەواڵەکان
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 4 مانگ و 11 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

1 ساڵ و 5 مانگ و 24 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

1 ساڵ و 6 مانگ و 5 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی زمانی زگماگی

1 ساڵ و 6 مانگ و 22 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 8 مانگ و 3 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 10 مانگ و 12 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo


1 ساڵ و 10 مانگ و 26 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر