lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         
زیادبوونی ئێعدامه‌کان له‌ ئێران و ئیده‌عای رێفۆرم له‌ ده‌وڵه‌تی رۆحانی
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری رۆیترز، زیادبوونی رێژه‌ی ئێعدامه‌کان له‌ ئێران، هیواکانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانی بۆ رێفۆرم له‌ ده‌وڵه‌تی حسن رۆحانی له‌ به‌ین برد. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان رۆژی جۆمعه‌ رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ لانیکه‌م ٨٠  که‌س و به‌ به‌راوه‌ردێکیتر ٩٥ که‌س له‌ ئێران تا به‌ ئه‌مرۆ ئێعدام کراون که‌ ئه‌مه‌ هه‌ڵکشانێکی چاوه‌روان نه‌کراوه‌ له‌ سزای ئێعدام که‌ هیوا به‌ رێفۆرمی له‌ ده‌وڵه‌تی رۆحانی له‌ ناوو بردووه‌. جێگه‌ی باسه‌ که‌ راوینا شه‌مداسانی وته‌بێژی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ کۆنفه‌رانسێکی خه‌به‌ریدا رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی ٧ حه‌فته‌ی رابردوو ئێعدامه‌کان له‌ ئێران به‌ شێوه‌ی چاوه‌روان نه‌کراوو زیادی کردووه‌، به‌داخه‌وه‌ ده‌وڵه‌تی نوێ کارکردی خۆی له‌مه‌‌ڕ سزای ئێعدام نه‌گۆریوه‌.

رۆژی زمانی زگماکی و ساڵیادی کۆچی مامۆستا هەژار لەئاوایی "نێ‌" بەرز راگیرا
لە گوندی "نێ‌"‌ی سەر بە شارستانی مەریوان رێوڕەسمێک بەبۆنەی رۆژی زمانی زگماکی و ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا هەژار شاعیر و نووسەری بەناوبانگی کورد بەڕێوەچوو.
‌بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا ، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢ی رەشەمە دانیشتوانی ئاوایی نێ‌بەمەبەستی گرینگدان بە زمانی دایکی وهەروەها رێز گرتن لەخزمەتەکانی مامۆستا هەژار رێوڕەسمێکیان بەڕێوە برد و تێیدا پێش نوێژی ئەو ئاواییە لەسەر ئەو دوو بابەتە بۆ بەشداران دوا. چالاکانی فەرهەنگیی کورد ماوەی چەندین ساڵە لەژێر ناوی جۆراوجۆردا رۆژی ٢ی رەشەممە بەرز دەنرخێنن و هەروەها لەو رۆژەدا چالاکیش بەڕێوە دەبن. بە وتەی ئەو چالاکانە، ماوەی ٣٥ ساڵە دەسەڵاتدارنی حکوومەتی ئێران رێگەیان بە خەڵکی کورد و باقی نەتەوەکانی دیکەی ئێران نەداوە، کە بە زمانی خۆیان بخوێنن و بە بەردەوامیش وتوویانە زمانی کوردی شوناسی نەتەوەی کوردە و بە هیچ دەسەڵاتێک لەناو ناچێت. لە رێوڕەسمی رۆژی زمانی دایک و ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا هەژار، ژمارەیەکی بەرچاو چالاکی فەرهەنگی و دانیشتوانی ئاواییەکانی دەورووبەریی شاری مەریوان بەشداربوون و لە رێوڕەسمەکەدا ژیاننامەی مامۆستا هەژار بڵاو کرابۆوە. مامۆستا هەژار( عەبدولرەحمانی شەرەفکەندی) ساڵی ١٣٠ ٠ ی هەتاوی( ١٩٢١)ی زایینی لەگوندی تەرەغەی سەربە شاری بۆکان لە دایک بووە و لە تەمەنی دوو ساڵیدا لە سۆزی دایکی بێبەش بووە و لە هەمان سەردەمی منداڵییەوە تامی سەخڵەتی و تاڵی ژیانی چێشتووە. "عەبدولرەحمانی شەرەفکەندی" دواتر دەبێتە یەکێک لە شاعیران و وەرگێڕانی خاوەن رێچکە و بەناوبانگەکانی کورد و تەنانەت لە ناو فارسەکانیشدا جێگەی خامەکەی دیار و بەرچاوە
بۆ جێژنی باڵغ‌بوونی کچان لە تیکاب پارە لە قوتابیان وەردەگیرێت
قوتابیانی قوتابخانەکانی ناوچەی تیکاب سەرلەنوێ، لەلایەن بەرپرسانی قوتابخانەکانەوە بە بیانوویەکی دیکە، پارەیان لێ ئەستێندرا.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› قوتابخانەکانی ناوچەی تیکاب بە بۆنەی جێژنی "تەکلیف (باڵغبوون)"ی کچان، داوای ٢٠  هەزار تمەن پارەیان لە قوتابییان کردووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو مەسەلەیە رایگەیاندØ› بەرپرسی قوتابخانەکان وتوویانە کە دەبێ ئەو بڕە پارەیە بۆ تێچووی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی جێژنی باڵغبوونی کچان بە قوتابخانەکان بدەن. لە ئایینی ئیسلام‌دا کچان لە تەمەنی ٩ ساڵییەوە ئەرکە ئایینییەکانیان لەسەر فەڕز دەبێت و لە ماوەی چەند ساڵی رابردووشدا لە زۆربەی قوتابخانە و مزگەوتەکان ئەو رێوڕەسمە بە بەشداریی مامۆستایانی ئایینی بۆ کچان بەڕێوەچووە. پێشتریش لە سەرەتای مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا بەرپرسانی قوتابخانەکانی ناوچەی تیکاب بڕی ٢٠  هەتا ٣٠  هەزار تەمەن پارەیان بابەتی دابین کردنی سووتەمەنیی قوتابخانەکان، لە قوتابیان ئەستاندبوو.
مانگرتنی حەوت زیندانیی سیاسی بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە راگوێزرانی هاوبەندییەکانیان
ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسیی زیندانی رەجایی شاری کەرەج، بە نێشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە راگوێزرانی هاوبەندییەکانیان بۆ ژووری تاکە کەسی، مانیان لە خواردن گرت. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› رۆژی رابردوو، زیندانیانی سیاسیی بەندی ٤ی ساڵۆنی ١٢ی رەجایی شاری کەرەج لەلایەن مەئموورانی ئەمنیەتیی نێو زیندانەوە هێرشیان کرایە سەر و دوو چالاکی سیاسی بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندان راگوێزران. لە ئەنجامی هێرشی ئەو مەئموورانەدا دوو زیندانیی سیاسی بەناوەکانی رەسووڵ بوداغی و شاڕۆخ زەمانی بۆ ژووری تاکە کەسیی نێو زیندان راگوێزران و چالاکێکی بەهاییش بەناوی ئەمانوڵڵا موستەقیم، رەوانەی بێهداریی نێو زیندان کرا. هاوکات لەگەڵ راگواستنی ئەو دوو گیراوە سیاسییە بۆ ژووری تاکە کەسیی زیندان، حەوت گیراوی دیکەی سیاسی بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەو هەڵوێستەی مەئموورانی نێو زیندان مانیان لە خواردن گرت. جێگه‌ی باسه‌ که‌ چالاکانی مافی مرۆڤ و دێمۆکراسی لە ئێران بڵاوی کردۆتەوە، زیندانیانی سیاسیی بەندی ٤ی ساڵۆنی ١٢ی رەجایی شاری کەرەج بەرەوڕووی لێدان و سووکایەتی و جوێن پێدانیش بوونەتەوە.
مردنی جێ گومانایی زیندانییەکی کورد لە بۆکان
زیندانییەکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان، بەشێوەیەکی گوماناوی لە زیندانی ئەو شارە گیانی لەدەست دا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› سامان دادرەس کوڕی محەممەد ئەو زیندانییە کوردەی خەڵکی شاری بۆکانە، کە هەتا ئێستاش هۆکاری گیان لەدەست دانی روون نەبۆتەوە. سامان دادڕەس، خێزاندار و خەڵکی شاری بۆکان بووە، کە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٣ی رێبەندان، تەرمەکەی پاش ٣ رۆژ راگیران لە پزیشکی دادوەریی ئەو شارە، رادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوەو بە خاک سپێردراوە. دەگوترێت، کە ئەو زیندانییە کوردە سەرجەم ١٢ ساڵ بووە لە زیندان‌دا بووە، کە پاش ٥ ساڵ راگیران لەزیندانی بۆکان، سەرئەنجام رۆژی دووشەممەی حەفتەی رابردوو، بەشێوەیەکی گومانی گیانی لەدەست داوە. پزیشکی دادوەریی شاری بۆکان بە بیانووی ئەوەیکە هەتا ئێستا هۆکاری گیان لەدەست دانی سامان دادڕەس روون نەبۆتەوە، هۆکار و چۆنیەتیی گیان لەدەست دانی ئەو زیندانییە کوردەی بە بنەماڵەکەی رانەگەیاندووە.
هێزە ئیتلاعاتییەکان هاووڵاتییەکی کوردیان لە پیرانشار دەستبەسەر کرد
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی پیرانشار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و رەوانەی ناوەندە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کراوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› عەبدوڵڵا خزری کوڕی حەسەن ماوەی ١١ رۆژە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیران دەستبەسەر کراوە و هەتا ئیستاش چارەنووسی ناڕوونە. عەبدوڵڵا خزری تەمەن ٢٥ ساڵ، خێزاندار و خەڵکی ئاوایی "ترکەش"ی ناوچەی مەنگوڕایەتی پیرانشار، رۆژی ١٠  رێبەندان لە پیرانشار دەستبەسەر کراوە. دەگوترێت، عەبدوڵلا خزری چالاکی سیاسیی کورد، پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران بووە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵە و کەسوکاری عەبدوڵلا خزری، چارەنووسی ناوبراو بە ناڕوونی ماوەتەوە و لە ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لەژێر لێپرسینەوە دایە.
دوایین هەواڵەکان
photo
لاوانی خه‌بات
11 مانگ و 12 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

1 ساڵ و 25 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

1 ساڵ و 1 مانگ و 6 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی زمانی زگماگی

1 ساڵ و 1 مانگ و 23 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 3 مانگ و 4 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 5 مانگ و 13 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo


1 ساڵ و 5 مانگ و 27 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر