lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         
2ی رێبەندان ساڵرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان پیرۆزبێت
بەبۆنەی 69 مین سالرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش بە سەرجەم نەتەوەی کورد لە هەرجێگایەکی ئەم حیهانە دەکەین و هیوادارین ئەم یادە ببێتە هۆی زیاتر لێک نزیکبوونەوی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران و هەوڵ بدرێت بە یەکریزی و تەبایی کێشە و گرفتەکانیان چارەسەربکەن و هەول بۆ دامەزراندنی بەرەیەکی هاوبەش بدەن بۆ ئەوەی بزووتنەوەکەمان لە کوردستانی ئێران بەهێزتر و بەتواناتربێت کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە هاونیشتیمانیان بە هێز و گۆرو تینێکی زۆرەوە هەوڵ بدەن بۆ سەرخستنی خەباتی رزگاریخوازانەی نەتەوەکەمان.
2ی رێبەندان بۆ گەلی کورد بە رۆژێکی مێژووی و پر دەست کەوت و شانازی دادەنرێت چونکە لەو رۆژەدا گەلی کورد لە کوردستانی ئێران بە هۆی ئەو هەل و مەرجە گونجاوەی هاتە پێشەوە و هەروەها بە خوێندنەوەیەکی دروست لە لایەن قازی محمد و هاورێیانی و بە ئامادەبوونی بە شێکی بەرچاو لە کوردانی بەشەکانی دیکەی کوردستان لە مەیدانی چوارچرای شاری مەهاباد کۆماری کوردستان بە سەرۆکایەتی قازی محمد راگەێندرا و دلی هەموو کوردێکی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەری خۆشکرد و خەونی چەندین ساڵای شۆرشی رزگاریخوازانەی نەتەوەکەمانی هێنایەدی لە دوای دامەزراندنیشی توانرا چەندین چاکسازی لە بواەرەکانی پەروەردە و ئابووری و سیاسی و فەرهەنگی دا ئەنجام بدرێت کە کاریگەریەکی بەرچاوی هەبوو لە پێشخستنی کۆماری کوردستان . هەرچەندە کورد لە کاتی دامەزراندنی کۆمار رووبەرووی فشاری زۆری ناوخۆیی و نێودەولاتی بووە بەلام پێشەوا قازی محمد و هاوکارانی رووبەرووی سەرجەم ئەو فشارانە بوونەوە ، و لە ماوەی حۆکمرانی کۆماری کوردستان لەو ناوچانەی کە لە ژێر دەسەلاتی دابوون توانی ئارامی و سەقامگیریەکی باش بۆ دانیشتوانانی دەستەبەربکات بێگومان نابێت رۆڵی بارزانیەکان لە کاتی دامەزراندنی کۆمار لە بیربکەین کە دەورونەخشێکی بەرچاویان هەبوو لە پاراستن و راگرتنی کۆماری کوردستان بەلام مخابن وەک هەمیشە دووژمنانی گەل و نیشتمانەکەمان چاویان بەم پێشکەوتنەی کورد و کۆمار هەڵنەدەهات و هەمیشە لە هەولی لاوازکردن و روخاندنی ئەم کۆمارە ساوەیەدا بوون و تا بە هەولی نگریزی شای ئێران و هەروەها کشانەوەی یەکێتی سۆڤیەت لە سەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆی و خۆ بەدەستەوەدانی ئازەربایجان لە بەرامبەر هێزەکانی شای ئێران و خیانەتی چەندین سەرۆک عەشیرەتی کورد و فشارە نێودەولەتییەکان و هەروەها چەندین هۆکاری دیکە کۆماری کوردستانیان روخاند و نەیان هێشت گەلەکەمان لە ژێر سایەی حۆکمرانی خۆیدا بەردەوامبێت و ئەندامان و کاربەدەستانی حکومەتی کۆماریشیان لە پێش هەموو شیانەوە پێشەوا قازی محمد لە ماوەیەکی کەمدا حۆکمی لە سێدارە درا. هەرچەندە دوژمن وای دەزانی بە روخانی کۆمار کوردیش دەروخێت بەلام بە پێچەوانەوە رۆڵە قارەمانەکانی نەتەوەکەمان ساڵ بەدوای ساڵ بە هێزتر و خۆراگرتردەبن لەهەمبەر داگیرکەران و تا ئێستاشی لەگەڵدابێت هەر لە هەولی بەدەست هێنانی مافە رەواکانیەتی .
ئێمە لە کاتێکدا یادی 69 دامەزراندنی کۆماری کوردستان دەکەینەوە کە نەتەوەکەمان لە کوردستانی ئێران لە ژێر دەسەڵاتی رژێمی ئاخوندی دا بە دەیان قەیرانی گەورەدا تێدەپەرن کە کاریگەریەکی زۆری کردۆتە سەر ژیان و گوزەرانی دانیشتوانانی کودستان و تا دێت فشارەکانی رژێم بۆ سەر هاونیشتیمانیان زیاتر دەبێت چ لە باری سیاسی و چ لە باری کۆمەڵایەتی و ئابووریەوە، بەداخەوە لە ئێستادا رێژەیەکی زۆری بێکاری و نەخوێندەواری لە پارێزگاکانی کوردستان بوونی هەیە و هەروەها رێژەی گیرۆدەبوونی لاوان و مێرمندالان بە مادەی هۆشبەر تادێت بەرزتر دەبێتەوە و رژێم هیچ چارەسەرێکی بۆ ئەو قەیرانانە پێ نیە.
ئێمە وەک ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران پشتیوانی لە هەر نزیکبوونەوەیەکی زیاتری نێوان هێزو لایەنەکانی کوردستانی ئێران دەکەین وە داواکارین سەرجەم لایەن و هێزەکانی رۆژهەلات دەست لە ناودەستی یەکتری ناکۆکی و دووبەرەکی و بەرژەوەندی تەسکی حیزبی وەلا بنێن و بیرێک لە رێگا چارەیەکی گونجاوبکەنەوە بۆ ئەوەی نەتەوەکەمان لەدەست ستەم و نادادپەروەری رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی ئێران رزگاری بێت ، هەرلەم یادە پیرۆزەدا سڵاو دەنێرین بۆ رۆحی پاکی پێشەوا قازی محمد یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان و هەروەها سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریخوازانەی کوردستان
ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
دەستەی بەرێوەبەری
2ی رێبەندانی 1393
کوژرانی لاوێکی مەهابادی و رۆیشتنی چەند لاو بە خێزانەوە بە ناو ریزەکانی داعش
لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەک لە لاوانی کوردی خەڵکی شارە جیاجیاکانی کوردستان روویان لە ریزەکانی داعش کردووەو چەند کەسێکیشیان لێ کوژراوە. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵەی خەڵکی مەهاباد، بە ناوی رەحیم بایەزیدی، کوری عومەری قالە رەش، کە بە مەبەستی جیهاد کردن رووی لە ریزەکانی داعش کردبوو، رێکەوتی ٢١ی بەفرانباری ئەمساڵ لە تێکهەڵچوونی نێوان چەکدارانی داعش و هێزەکانی پێشمەرگەدا لە شەنگال کوژرا. بە پێی ئەم راپۆرتە، ژمارەیک لاوی سەقزی، کە بەشێکیان خیزاندار بوون، لەژێر ناوی هیجرەت و جیهاد کردندا، چوونەتە نێو ریزەکانی داعش لە عێراق. سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، کە چەند رۆژ پێش ئێستا دوو کەس بەناوی فەرزاد محەمەدی و یەعقووب، کە خەڵکی گەڕەکی بەرد بڕانی شاری سەقز بوون، روویان لە نێو داعش کردووە. بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، فەرزاد محەمەدی هاوڕێ لەگەڵ ژنەکەی چۆتە نێو ریزەکانی داعش. جێگەی باسە کە لە ناوەڕاستی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ لاپەڕەی پشتیوانانی خەلافەت لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بلاوی کردبوویەوە، " لە ماوەی ١٠  مانگی رابردوودا ٢٣ لاوی کوردی خەڵکی شارەکانی بۆکان، مەهاباد، سەقز و جوانڕۆ کە بە "موهاجیر" ناوی بردبوون، روویان لە نێو خەلافەتی ئیسلامی کردووەو دەستبەجێ ٩ کەسیان خۆیان بۆ کردەوەی ئیستشهادی (خۆ تەقاندنەوە) ئامادە کردبوو".
سینه‌ماکاری کورد سامان حسین پوور خه‌ڵاتی مێهره‌جانی نیۆیۆرکی بۆ خۆی تۆمار کرد
خه‌ڵاتی مێهره‌جانی سه‌ربه‌خۆی نیۆیۆرک به‌ فیلمی "یه‌ک هیچ" له‌ ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌رێکی کورد بە ناوی سامان حسین پوور بەخشرا. به‌پێی راپۆرتی هەواڵدەریەکان، ئه‌مین مورادی، سه‌رۆکی حه‌وزه‌ی هونه‌ری پارێزگای کوردستان سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌‌ ڕایگه‌یاند: کورته‌ فیلمی "یه‌ک هیچ" له‌ ده‌رهێنانی سامان حسێن پوور خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری میهره‌جانی فیلمی سه‌ربه‌خۆی Nielsenی نیۆیۆرکی مسۆگه‌ر کرد. ئه‌مین مورادی زیادی کرد: ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ گه‌نجه‌ی پارێزگای‌ کوردستان‌ وه‌کوو نوێنه‌ری سینه‌مای ئێران خه‌ڵاتی ئه‌م به‌شه‌ له‌ میهره‌جانه‌که‌ی ده‌ست هێناکه‌‌ به‌ ئامانجی تاوتوێ کردنی هونه‌ری سه‌ربه‌خۆ بۆ هونه‌رمه‌رندانی سه‌ربه‌خۆ به‌‌ڕێوه‌چووه‌. مۆرادی وتیشی: کورته‌ فیلمه‌ هه‌ڵبژاردراوه‌کان پاش هه‌ڵسه‌ڵگاندن له‌ ماڵپه‌‌ڕی میهره‌جانه‌که‌ بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ و کورته‌ فیلمی "یه‌ک هیچ" له‌ به‌رهه‌مه‌کانی حه‌وزه‌ی هونه‌ری پارێزگای کوردستان و له‌ ده‌رهێنانی سامان حسێن پوور له‌م میهره‌جانه‌دا به‌شدار بوو و له‌گه‌ڵ کورته‌ فیلمی وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، ڕووسیا، سویس و هوڵه‌ند، ئه‌مه‌ریکا، مه‌کزیک و ئۆکرانیا ڕکابه‌ری کرد.
لە مەریوان کۆنگرەی شاعیری "گڵکۆی تازەی لەیل" بەڕێوە دەچێت
بە بەشداریی چالاکانی فەرهەنگی و ئەدەبیی کوردستان و ئێران، کۆنگرەی "ئەحمەد بەگی کۆماسی" لە مەریوان دەستی پێکرد. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، کۆنگرەی یادکردنەوەی شاعیری ناوداری کورد، ئەحمەد بەگی کۆماسی ناسراو بە خاڵۆی کۆماسی، لە کاتژمێر ٩ی سەرلە بەیانیی ئەمڕۆوە لە تەلاری فەرهەنگ و هونەری مەریوان دەستی پێکرد و هەتا پاشنیوەرۆی رۆژی هەینی، رێکەوتی ٥ی بەفرانبار بەردەوام دەبێت. بەپرسی ئەو کۆنگرەی ئەدەبییە لە لێدوانێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە گەیشتنی ٣٥ وتار بۆ بەرێوەبەرایەتیی ئەو کۆنگرەیە، رایەگەیاندØ› لە ماوەی ٢ رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکەدا، ١٦ وتار دەخوێندرێتەوەو لەلایەن توێژەر و لێکۆڵەرانەوە شڕۆڤە و تاوتوی دەکرێن. لە دەستپێکی کۆنگرەکەدا فیلمێکی دیکیۆمێنتاری لەسەر ژیان و بەرهەمە ئەدەبی و زانستییەکانی ئەحمەدبەگی کۆماسی نمایش کرا، کە لە لایەن (پەرویز رۆستەمی)یەوە ئامادەکرابوو. نووسەران و ئەدیبانی کورد لە شارەکانی سەقز، سنە، مەهاباد، کرماشان، تاران، ئیلام، لوڕستان و خۆراسانەوە بەشدارییان لە کۆنگرەکەدا کردووە، کە دوکتور محەمەدعەلی سوڵتانی لەسەر دیوانی شێعریی خاڵۆی کۆماسی چەن وتەیەک پێشکەش دەکات.
ئازادانی جەستەیی قوتابییەکی سنەیی لەلایەن مامۆستاکەیەوە، بووە مانشێتی میدیاکان
قوتابیی یەکێک لەقوتابخانەکانی سنە بەهۆی خۆبواردنی لە پۆشینی جلی وەرزشی لەلایەن مامۆستاکەیەوە بە توندی دراوەتە بەر لێدان.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، مامۆستای یەکێک لە قوتابخانەکانی سنە هەتا سەرە مەرگ قوتابییەکی داوەتە بەر لێدان و ئەو قوتابیەی پۆلی شەشی سەرەتاییە حەوز و پەراسۆکانی تووشی ئەستوور بوون و برینداری بووە. ئەو رووداوە لەیەکێک لە قوتابخانەکانی ناوچەی سنە رووی داوە و لەماوەیەدا بە بەردەوامی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان قسە و لێداونی لەسەر کراوە. باوکی ئەو منداڵە تەمەن ١٢ ساڵەیە خۆی لەناو هێنانی قوتابخانە و مامۆستاکە بواردووە، بەڵام هەواڵدەریی فارس رایگەیاندووە، ناوەندە پێوەندیدارەکان لەحاڵی بەدواداچوون بەو پرسەن. جێگەی باسە کە لە ئاین نامەی ئینزباتی قوتابخانەکاندا تەمێ‌جەستەیی قەدەغە کراوە بەڵام لێژنەی توێژینەوە و فەرهەنگی دیوانی دادپەروەری ئیداری ماوەیەک لەمەوبەر تەمێ‌جەستەیی بە بیانووی شەرعی بووون بە باش زانیبوو.
شوێنە گشتییەکانی شاری سنە کراون بەمەیدانی تیرهاوێژی
بوونی مەیدانی تیرهاوێژیی پادگانە نیزامییەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران لە شوێنە گشتییەکان و دەورووبەری شاری سنە مەترسیی بۆ سەر هاووڵاتییان دروست کردووە وخەڵکی لەو کارە نیگەرانن. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، لەشکری ٢٨ی پیادەی کوردستان لە سنە ماوەیەکە چەندین مەیدانی تیرهاوێژی بە مەبەستی راهێنان و مەشقی نیزامی لە نزیک شوێنە گەشتیارییەکان دروست کردووە و دەنگی تەقە و هەرا و هوریای سەربازەکان خەڵکی نیگەران کردووە و ناڕەزایەتیی لێکەوتۆتەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە هاووڵاتیان رایگەیاندووە، شوێنەکانی وەکوو ئاویەر و (خەیرە زنە"خدری زیندوو") بوونەتە مەیدانی تیرهاوێژیی لەشکری ٢٨ی کوردستان و هیچ ئەمنیەتیەکی گیانیش بۆ ئەو مەبەستە لەبەر چاو نەگیراوە. ئەو هاووڵاتیانە باسیان لەوەش کردووە، سەرەڕای دەنگی تەقە، زۆر جار پاشماوە و ئاشغاڵی پادگانەکەش بەشێوەی ناتەندروست لە نزیک ئەو شوێنە گەشتیاریانە لەناو دەبردرێن. لەحاڵی حازردا بە هۆی بەرین بوونەوەی شار ئەو شوێنە تیرهاوێژیانە کەوتوونەتە شوێنی نیشتەجێ‌بوونی هاووڵاتیانی شاری سنە و ئەوەش مەترسی بۆ دروست کردوون.
پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی 16ی سەرماوەرز رۆژی خوێندکار
59 سال لەمەوبەر لە رۆژی 16ی سەرماوەزی 1332 خوێندکارانی زانکۆکانی تاران بە دژی هاتنی نیکسۆن جێگری ئایزنهاور سەرۆک کۆماری ئەو کاتی ئەمریکا بۆ ئێران، رژانە سەر شەقامەکان و دەنگی نارەزایەتی خۆیان لەدژی رژێمی پاشایەتی و هەروەها هاتنی نیکسۆن و کودەتا چیەکان بەرزکردەوە ، هێزە ئەمنیەتی و سەرکوتکەرەکانی رژێمی پاشایەتی بە شێوەیەکی درندانە کەوتنە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران و لە ئەنجامی ئەوەشدا سێ‌ خوێندکار کوژران و 27 کەسیتریش برینداربوون. و لە دوای ئەو رووداوە خوێنینە رۆژی 16ی سەرماوەرز وەک رۆژی خوێندکاران لە ئێران دیاری کراو هەموو سالێکیش سەرەرای بوونی کەش و هەوایەکی ئەمنیەتی توند بەسەر زانکۆکاندا، بەلام خوێندکارانی نیشتمان پەروەر بە گروتینێکی زۆرەوە یادی ئەو رۆژەدەکەنەوە و وەک هێمایەک بۆ دژایەتی کردنی ستەم و زۆرداری دەسەلاتداران سەیردەکەن .
دیارە بە هاتنی رژێمی ئاخوندیش نەک هەر فشارەکان بۆ سەر خەڵکی ئازادیخواز و بە تایبەت خوێندکاران کەم نەبووەتەوە بگرە چەند ئەوەندە زیادی کردووە و کاربەدەستانی رژێمی ئاخوندی بە زانینی ئەو راستیە کە زانکۆکان لانکەی شۆرش و بەرخۆدانن و چینی ئاگا و وشیاری خوێندکاری لە ستەم و ناعەداڵەتیەکان سڵ ناکەنەوە و دەنگی نارەزایەتی خۆیان دەردەبرن هەر لە سەرەتاوە زانکۆکانیان میلیتاریزە کردووە و تاکوو ئەمرۆ دەیان جینایەتیان لە زانکۆکان خۆڵقاندووە و بە سەدان بەربەستیان لە پێش خوێندکاران و ئەو چینە وشیارەی کۆمەڵگا درووست کردووە بەڵام هەنووکەش دەبینین کە خوێندکارانی ئێران بە گشتی و خوێندکارانی کورد بە تایبەتی لە هەر بۆنە و مەراسمێکی نەتەوەییدا دەور و نەقشی خۆیان دەگێرن و سەرای دەستبەسەر کردن و هەرەشەکردن لێیان قەد سەریان لە ئاست سیاسەتەکانی ئەو رژێمە تۆتالیترە دانەنەواندووە و بە حەق دەبێت بڵێین پێشرەوی کۆمەڵگا دەکەن بە مەبەستی وشیارکردنەوە و بەدەست هێنانی مافە نەتەوایەتیەکانیان.
خوێندکارانی خۆشەویست !
ئێمە لە کاتێکدا ئەم یادەدەکەینەوە کە رژێمی ئاخوندی بە هۆی فشاری گەمارۆ نێونەتەوەییەکان و تەریک کەوتنەوەی لە نێو کۆمەڵگای جیهانی و پەرەسەندنی ناکۆکی نێوان باڵەکانی رژێم رۆژ بە رۆژ لە شکست و لە ناووچوون نزیک دەبێتەوە. هەر بۆیە دەستی داوەتە پەلەقاژێ و بە نانەوەی ئاژاوە لە وڵاتانی دەرەکی و پاڵپشتی لە تیرۆریسم و هەروەها وەرێخستنی شەپۆلی ئیعدامەکان و گرتن و بێ‌ سەروشوێنکردنی گیراوان و شکەنجەدانی زیندانیانی سیاسی و بێرێزی کردن بە کەمایەتیە نەتەوەیەکان دەیەوێت لە ژێر باری ئەو هەموو فشارانە خۆی رزگار بکات. بێگومان رژێمی ئاخوندی بەردەوام دەبێت لە فشارەکانی بۆ سەر خوێندکاران و لەو پێناوەشدا رێوشێنی توندی ئەمنیەتی لە زانکۆ و زانستگاکانی ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی پەیرەو دەکات و بانگهێشت کردن و گرتنی بەردەوامی چالاکانی خوێندکاری لەلایەن ئیتلاعاتەوە سەلمێنەری ئەو راستیانەن.
ئێمە وەک ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران وێرای پیرۆزبایی بە سەرجەم خوێندکارانی نیشتیمان پەروەر و ئازادیخواز بۆ بۆنەی 16ی سەرماوەز ، پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ خوێندکارانی نەتەوەکەمان و داوا و مافە رەواکانیان دەر دەبڕین و هیوادارین کە ئەم یادە ببێتە هۆیی زیاتر یەکریزی و تەبایی نەتەوەکەمان هەر بەم بۆنەیەشەوە سڵاو دەنێرین بۆ سەرجەم ئەو خوێندکارانەی کە گیانی خۆیان پێشکەش بە ئازادی خاک و نیشتیمانیان کردووە .
ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
دەستەیی بەرێوەبەری
15ی سەرماوەزی 1393
خوێندکارانی زانکۆی پەیام‌نووری مەریوان خوازیاری دیاریکردنی مافی چارەنووس بۆ نەتەوەی کورد بوون
لە رێوڕەسمی ساڵڕۆژی ١٦ی سەرماوەزدا لە زانکۆی پەیام‌نووری مەریوان، خوێندکاران خوازیاری نەهێشتنی هەڵاواردن و ئاسمیلاسیۆنی دژ بە خویندکاران و دیاریکردنی مافی چارەنووس بۆ نەتەوەی کوردبوون. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپاØ› رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٦ی سەرماوەز لە بە بۆنەی رۆژی خوێندکار، رێوڕەسمێک بەڕێوەچوو، کە تیایدا خوێندکارانی کورد خوازیاری دیاریکردنی رۆژێکی تایبەتی بۆ خوێندکارانی کورد بوون. لەو رێوڕەسمەدا کە، وەیسی بەرپرسی زانکۆ و چەند بەرپرسێکی ئەمنەیتی ئامادەی بوون، چەند وتار و بابەت لەلایەن خوێندکارانی کوردی ئەو زانکۆیەوە خویندرایەوە. ئارام فەتحی، چالاکی فەرهەنگیی کورد، لەو رێوڕەسمەدا سەبارەت بە بزووتنەویە خوێندکاری و هەروەها دیاریکردنی رۆژێکی تایبەت بۆ رۆژی خویندکارانی کورد گوتابێژیی کرد. دەگوترێ لە کاتی گوتاربێژیی بەرپرسی بەشی بەسیجی زانکۆدا، خوێندکاران بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە هەڵسووکەوتی بەسیج لە زانکۆدا، ریوڕەسمەکەیان بەجێهێشت و دواتر گەڕانەوە بۆ نێو کۆبوونەوەکە. لە کۆتایی ئەو ریوڕەسمەدا خوێندکارانی بەشدار بۆ ئازادکرانی دانا لەنجاوایی، خوێندکاری زیندانی‌کراوی خەڵکی مەریوان، واژۆیان کۆکردەوە. هەروەها بەییانامەی خویندکارانی کوردی ئەو زانکۆیەوە لەلایەن مەیسەم جەوانمیرییەوە خوێندرایەوە، کە ئاماژە بە رۆژی خویندکار وەکوو رۆژی زانست بەدژی نەزانی کراوە، کە زانکۆی کردۆتە سەنگەری مرۆڤایەتی بە دژی هۆڤیەتی (بربریت). لە بەشێکی ئەو بەیاننامەیەدا، هەر چەشنە هەڵوێستی دژە ئینسانی، ستەمی نەتەوایەتی، ئاسمیلاسیۆن بەدژی خویندکارانیان مەحکووم کردووە و رایانگەیاندووە شێلگیرانە بەدواداچوون بۆ بە فەرمی ناسینی دیاریکردنی مافی چارەنووسی نەتەوەی کورد لەلایەن دەسەڵاتەوە دەکەن.
هێزە ئیتلاعاتییەکان لاویکی دیکەیان لە بۆکان دەستبەسەر کرد
لە درێژەی بەرین بوونەوەی رەوتی سەرکوت و دەستبەسەر کردنی لاوانی کورد لە کوردستان، لاوێکی دیکەی کورد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرا. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی کوردی خەڵکی گوندی گامێشگۆلیی سەربە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان، کە هاوڕێ لەگەڵ کەسێکی دیکەی خەڵکی ئەو گوندە لەلایەن ‌هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، چارەنووسی نادیارە. میلاد عەبدی کوڕی مەجید ئەو لاوە کوردەیە، کە شەش رۆژ پێش ئێستا هاورێ لەگەڵ کەسێکی دیکەی خەڵکی گوندی گامێشگۆلی بەناوی (قاسم سپاهی) دەستبەسەر کراوە. هەتا ئێستا و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو دوو لاوە کوردە لەمەڕ چارەنووسی رۆڵەکانیان، هیچ زانیارییەکیان لەمەڕ هۆکار و شوینی دەستبەسەر کرانیان پێ رانەگەیاندراوە. بەپێی ئامارەکان تەنیا لە ماوەی ٨ رۆژی رابردوودا ١٠  هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان و لەلایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.
هـــەڵمەتـــێکی نـــوێ بـــە نـــاوی پـــرژانـــدنی تێزاب لــەناو دەزگــــای ئــاخـــوندی
لەماوەی دەسەڵاتداریی ئاخوندانی ئێران شاهیدی سەدان دیاردە و پیلانی دزێو و دوور لە ئەخلاق و ئینسانیەت بووینە و ئەو رژیمە ماکەی سەرهەڵدان و وەدیهێنەری کردەوەی قێزەون و ئاکاری نەشیاوە. خەڵکی ئێران بە هەموو گەلانیەوە لە پێناو سەرکووت کردن و کۆنترۆڵکردنیان لە لایەن دەزگای دەسەڵاتداریەتی هیچ رێگەیێک نەماوە لەسەریان تاقی نەکرێتەوە. لەناو گەلانی ئێرانیش ژنان وەک توێژی زیندووی کۆمەڵگا زۆرترین ئازار و خەساریان لەلایەن ئەو نیزامە دیکتاتۆرەوە بەر کەوتووە و لە رێگەی جۆراوجۆرەوە لەهەوڵی کپ کردن و نەهێشتنی ئازادییە تاکەکەسیەکانیان دان. لەماوەی مانگەکانی رابردوو شاهیدی...



هەڵمەتێکی جینایەتکارانەی نوێین کە ئەویش بابەتی ئەسید پاشی بۆ سەر دەم و چاوی ژنانە و بە پلانەوە لە لایەن خودی دەسەڵاتەوە بەرێوە دەچێ و ئەگەری ئەوەی هەیە پەل و پۆ بهاوێ‌ بۆ باقی شار و ناوچەکەکانی ئێران و یەک لەوان کوردستان. هەر چەند پێشتریش ئەو دیاردەیە بوونی هەبووە و بە پێی سەرژمێرییەکانی خودی رژیم لەماوەی ساڵی رابردوو 360 حاڵەتی تێزاب پرژاندن تۆمار کراوە، بەڵام ئەوەی لەماوەی مانگی رابردوو بیندرا جیاوازیی زۆری هەیە و لەلایەن خودی دەسەلاتەوە بەرنامەرێژی بۆ کراوە. بابەتی حیجابی ئیجباری و جۆری داسەپاوی جلی ژنان بە بەردەوامی یەکێک لە خەمە گەورەکانی دەسەڵات بووە و لەو پێناوەش دا دەیان رێگەکاری نوێی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو حاڵەتە پەیرەو کردووە، بەڵام خەبات و خۆراگری ژنان بۆ بە دەست هێنانی مافەکانیان تا هەنووکە ئەو هەوڵە نزۆکانەی دەسەڵاتی لەگەڵ شکست رووبەروو کردووە. لە ئاکامی خۆراگری ژنان لەبەرانبەر زۆر و ستەمی ئاخوندان لە ئێستادا رێگەیێکی دیکە بە کاردەبردێ‌ و ئەویش تێزاب کردن بەسەروچاوی ژنانە لە کۆچە و شەقامەکان و لەو رێگەیەوە لە هەوڵدان ترس و دڵەراوکێ لە نێو ژنان دروست بکەن و بە قوربانی کردنی ئەو ژنانە بە ئامانجە نگریسەکانیان بگەن. ئەو هەڵمەتە نوێیە لە شاری ئیسفهان دەستی پێکردووە و تەنیا لەماوەی یەک مانگ دا 30 ژنی ئەو شارە کەوتنە بەر هەڵمەتی تێزاب پرژاندن و بەم جۆرە داهاتوو و چارەنووسیان لەناو برا. ئەوەش لەدوای ئەوەوە هات کە بەرنوێژی هەینی ئەو شارە بە ئاشکرا فەتوای دەرکرد بۆ پێشگرتن لەو ژنانەی بە قەوڵی ئەو بێ حیجاب دێنە سەر شەقامەکان و رێگەی چوونە بەهەشتی خەڵک دەگرن و رایگەیاند کە نابێ ئیزن بدرێ‌ کەسانێک بە ئاکارەکانیان رێگەی چوونە بەهەشتی خەڵکی تر بگرن و پێویستە چارەسەر بکرن و خەڵک قبووڵی نەکەن. هەر لەو پێوەندییەشدا فەرماندەی بەسیجی ئێران رایگەیاندبوو کە هاندان بۆ چاکە و نەهێشتنی خەراپە(امر بە معروف و نهی از منکر) یەکێک لە کارە سەرەکیەکانی بەسیجە و ئەو کارەش لە لایەن خوداوە خراوەتە ئەستۆی بەسیج. رژیمی دژە ژنی ئاخوندی کە ئیتر ترسی لەوە هەیە بە ئاشکرا بەربینگ بە ژنان و کچان بگرێ‌ بە بیانووی حیجابەوە و لەوەش گرینگتر بە خۆراگری ژنانی ئازادیویست شکستی هێناوە لە بەرێوەبردنی ئەو پرۆژەیە، ئێستا لە پڵانێکی بەرنامە بۆدارێژراو لە رێگەی بەکرێگیراوانیەوە تێزاب بە دەم و چاوی ژنان دا دەکات و دەیهەوێ‌ لەم رێگەیەوە پاشەکشێ بکات بە ویست و داوا سەرەتاییەکانی ژنان. زۆر گرینگە کەس لەبەرانبەر ئەو هەڵمەتە نوێیە بێدەنگ نەبێ و چوونکە ئەگەر ئەمرۆ ئەو پڵانە لە ئیسفەهانەوە دەستی پێکردووە بە بێدەنگبوون و پاشەکشە پەل و پۆ دەهاوێ‌ بۆ باقی شار و ناوچەکانی ئێران و دەبێتە مێتۆدێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ژنان لە لایەن سیستەمی ئاخوندییەوە. هەر چەند تەوژمێک لە نارەزایەتی و بیزاری لە لایەن خەڵکەوە دەستی پێکرد و تا رادەیێک دەسەلاتی لەمەڕ کردەوە دزێوەکانی ئاگادار کردەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا پێویستە بە تایبەتی ژنان کۆڵ نەدەن و لەبەرانبەر کردەوە ترسنۆکەکانی ئەو دەسەلاتە پاشەکشێ نەکەن و پارێزگاری لە کەرامەتی ئینسانیان بکەن و لە لایێکی دیکەوە پێویستە ئەو جینایەتە لە ئاستی نێودەوڵەتیش شەرمەزار بکرێ‌ و پێش بە هەوڵەکانی رژیم بۆ دێزەبەردەرخۆنە کردنی ئەو پیلانە گڵاوەی بگیردرێ‌ و رێگەی دووبارە بوونەوەی کردەوەی لەم چەشنە بەتەواوی بەربەست بکرێ‌.
دوایین هەواڵەکان
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 2 مانگ و 26 ڕۆژ و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

1 ساڵ و 4 مانگ و 7 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

1 ساڵ و 4 مانگ و 19 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی زمانی زگماگی

1 ساڵ و 5 مانگ و 6 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 6 مانگ و 18 ڕۆژ و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 8 مانگ و 25 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo


1 ساڵ و 9 مانگ و 9 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و له‌مه‌وپێش‌

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر