lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         
مانگرتنی زیندانیانی کوردی مه‌حکووم به‌ ئێعدام
شه‌ش که‌س له‌ زیندانیانی کورد، که‌ پێشتر له‌ لایه‌ن دادگای رژیم له‌ شاری تارانه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حکووم کرابوون، حوکمه‌کانیان له‌لایه‌ن دیوانی به‌رزی وڵاته‌وه‌ په‌سه‌ند کرایه‌وه‌ و به‌ نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی به‌ حوکمه‌کانیان له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ مانیان له‌ خواردن گرتوه‌. به‌پێی راپۆرتی که‌مپه‌ینی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مرۆڤ له‌ ئێران ئه‌و شه‌س زیندانیه‌ بریتین له‌ ، جه‌مشید دێهقانی، حامید ئه‌حمه‌دی، که‌ماڵ مه‌ولایی و جه‌هانگیر دێهقانی، سه‌ید هادی حوسێنی و سه‌دیق محه‌ممه‌دی . جێگه‌ی باسه‌ که‌ ئه‌م که‌سانه‌ی که‌ زیندانی کراون له‌ رێکه‌وتی ٨ی به‌فرانباری ساڵی ٨٩ به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌ گرووپه‌ سه‌له‌فییه‌کان و شه‌‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا به‌ بێ پارێزه‌ر به‌ ئێعدام مه‌حکووم کراون و حوکمه‌که‌شیان له‌ لایه‌ن دیوانی به‌رزی وڵاته‌وه‌ په‌سه‌ند کراوه‌ته‌وه‌.
په‌یامى ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستانى ئێران به‌ بۆنه‌ى رۆژى زمانى زگماگى
له‌دواى رووداوى خوێناوى ٢ى ره‌شه‌مه‌ى ١٩٥٢ له‌ به‌نگلادیش له‌سه‌ر زمانى دایکى، و دواى تێپه‌ر بوونى نیو سه‌ده‌ له‌و رووداوه‌، یونسکۆ له‌ رێکه‌وتى ١٧ى ١١ى ١٩٩٩، رۆژى ٢ى ره‌شه‌مه‌ى وه‌ک رۆژى جیهانى زمانى زگماگى دیارى کرد و له‌ دواى دیارى کردنى ئه‌و رۆژه‌ هه‌موو ساڵێک رێز له‌و رۆژه‌ ده‌گیردرێت. میلله‌تى کورد یه‌کێکه‌ له‌و نه‌ته‌وانه‌ى که‌ به‌ درێژایى مێژووى خۆی بێ به‌ش کراوه‌ له‌ زمانى زگماگى ، به‌ واتایه‌کى دیکه‌ ر٠ژێمه‌ یه‌ک له‌ دوا یه‌که‌کانى زاڵ به‌سه‌ر کوردستاندا هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دابوون که‌ فه‌رهه‌نگ و که‌لتور و له‌ هه‌مووشیان زیاتر زمانى دایکى له‌ نێوبه‌رن ، هه‌ر بۆیه‌ منداڵى کورد دواى له‌ دایکبوونى و تێپه‌راندنى ٧ ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نیدا له‌ یه‌که‌م رۆژى خوێندنه‌وه‌ زمانى بالاده‌ست به‌سه‌ر زمانى دایکیدا زاڵ ده‌بێت و به‌ ته‌واوى له‌ خوێندن و نووسین به‌ زمانى خۆى داده‌بر٠ێت.
دوایین هەواڵەکان
photo
لاوانی خه‌بات
11 مانگ و 12 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

1 ساڵ و 25 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

1 ساڵ و 1 مانگ و 6 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی زمانی زگماگی

1 ساڵ و 1 مانگ و 23 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 3 مانگ و 4 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo
لاوانی خه‌بات

1 ساڵ و 5 مانگ و 13 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌
photo


1 ساڵ و 5 مانگ و 27 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر